وتووێژ:کورووشی مەزن

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پێتان چۆنە بیگوێزینەوە بۆ کووروشی گەورە، یان کووروشی دووھەم؟

  • یەکەم؛ شێوازی وتنەوەی فارسییەکەی کووروشە نەک کورش، لە زۆربەی ویکییەکانیشدا بەو جۆرە نووسراوە
  • دووھەم؛ نابێ لەگەڵ کووروشی باپیریدا تێک بچێت

— ئەم لێدوانە لەلایەن Pirehelokan واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

من لەگەڵ گۆڕێنی ناوەکەم بەڵام دژ بەم ناوانەشم. بەڵێ لە زۆربەی ویکییەکانی تردا نووسراوە کبیر٬ بزرگ٬ great و ... بەڵام لە کوردیی سۆرانیدا بە great زیاتر دەڵێن مەزن و گەورە بە big دەڵێن (لە وتارەکەشدا ھەر وا ھاتووە)؛ بۆ وێنە بە Great Britain دەڵێن بریتانیای مەزن.
پاشان من لە کوردەواریدا زیاتر ئەم ناوەم بە کوروشیان کورووش بیستووە و نەم‌بیستووە بڵێن کووروش. ناوەکەش بە زمانی فارسیی کۆن کوروش بووە بۆیە ڕای من کوروشی مەزن یان کورووشی مەزنە. سپاس.--چالاکWьтуwеж (٢٢ی خەرمانانی ٢٧١٢) ١٥:٢٢, ١٢ ئەیلوول ٢٠١٢ (UTC)
بەڕێز چالاک گیان، سپاس لەوەی نووسینەکەمت ئیمزا کرد، من گەورەم لەبەر ئەوە ھاورد، کە لە باپیری جیای کەمەوە، ئەگەرنا کوروشی دووھەمیش دەتوانین بڵێین. مەزنیش زۆر باشە. گەورەشم لەبەر ئەوە ھانی لە ناو خەڵکدا شتی وەھا باوە، بۆ نموونە بە شێخ عوسمانی یەکەم لە تەریقەتی نەقشبەندیدا دەڵێن شێخ عوسمانی گەورە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ١٨:١٥, ١٢ ئەیلوول ٢٠١٢ (UTC)