وتووێژ:کوارگ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

ناو[دەستکاری]

خەڵکی لای ئێمە بەمە دەڵێن «قوارگ». لە کتێب و میدیاش، زۆرتر «قارچک» بەکاردێت. سەرچیا — ‏١٦:٣٩، ١ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)

من ھەر "قارچک" و "کوارگ"م بیستووە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:٢٩، ٢ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)
قارچک-ی سلێمانی و خارچ و خارچک-ی کەڵھوڕی فارسیە و بە فارسی دەڵێن قارچ و بە زیادکردنێکی -ک-ێک نابنە کوردی. لای ئێمە (کە شێوەزارمان نزیکە بە پژدەری و ھەولێری) دەڵێن کارگ و ئەمە کوردییەکەیەتی. قوارگ-م نەبیستبوو بەڵام کوارگ-م بیستووە. دیارە کوارگ ڕەسەنترە لە قوارگ. لە کرمانجیشدا کڤارک ھاتووە. ئەم وشانە لەگەڵ کوارەی فارسی ھاوڕیشەن کە بە مانای سەوەتە-یە. ئاشکرایە کارگ لە سەوەتە دەچێ. من ھەر لەگەڵ ئەم کوارگ-ەم بەڵام دەبێ ماناکەی روون بکرێتەوە. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٠:٥١، ٢ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)
کوارگ بەرانبەرێکی چاکە. بەس ئەم ناوانە بەرانبەری (Mushroom)ن. دەبێ ناوێکی دیکە بۆ ئەمە دابنێین. سەرچیا — ‏١٢:١١، ٢ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)
@Sarchia:، @Calak:، @Aram:، ئەم وتارە دەربارەی قاچک (en:mushroom) نیە کە ناوی بنێین کوارگ. نێوانویکییەکەی بەستراوە بە en:fungusەوە. لە ھیچ کوێ بە تەمی سەر مێوە و نان ناڵێن کوارگ! لە کتێبەکانی وەزارەتی پەروەردەدا چی دەڵێن بە فانگس؟ کەڕوو؟ پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٣:٣٠، ٢١ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC) @Serchia:یش پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٣:٣٠، ٢١ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)
ئەوەتا پیرەھەڵۆ گیان: وتووێژ:کەڕووی نان و وتووێژ:کەڕووزانی.--چالاک وتووێژ ‏١٥:١٠، ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)
@Pirehelokan: بەداخەوە! لە کتێبی قۆناغی ١١ گەڕام و ئەو وشەیە(Fungus)ی تێدا نەبوو، و لە فەرھەنگی زیندەزانی دا نووسرابوو «کەڕوو»، «کەڕووبابەت». و لە ھەندێ شوێنیش ھەر بە مانای قارچک (و کوارگ) نووسرابوو. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٢٥، ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)

┐─────────────────────────────────└
،@Calak:، ئاگاداری ئەوانە ھەم. بۆیە بە تایبەت تۆم بانگ کرد بزانم شتی تازەت دەست نەکەوتووە. دەی ئەگەر دڵنیا بین وشەی نیە، ئێمەیش وەک فارس بکەین. ئەوانیش وشەیان بۆ فانگس نیە و ھەر قارچ دەڵێن. بە بڕواتان ھەر کوارگ و کارگ بێ یا کەڕوو؟ چون لێرە نووسراوە سەر بە شانشینی کەڕووەکانن و لە سەرچاوەکاندا کتێبی پۆلی 12 ھاتووە (@Aram:، لێرە نووسیویە کتێبی پۆلی 12)، وامزانی لە کتێبەکانی وەزارەتی پەروەردەدا بە فانگس دەوترێ کەڕوو. ئەی بۆ en:edible mushroom چی بنووسین؟ لای ئێمە ھەر ڕووەکێ بخورێ پێی دەوترێ خۆمانە، ھەرچی نەخورێ مارانە. دیارە کاڵەکەمارانەش (en:Citrullus colocynthis) ناوەکەی وەھا دروست بووە.پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٨:٥٩، ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)

ھەتا لەم وتووێژە لێ نەبووینەتەوە فیکرێکی ئەشەنیش بکەن. ناوی عەرەبیی بۆ دانراوە. لە حەیاتم نەمبیستووە. بڕوا ناکەم لە باشووریش نەخوێندەوارەکان پێی بڵێن ئەشەن. ھەر لە ھەنبانە بۆرینەدا چەندین ناوی کوردیی ھەیە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٩:٠٨، ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)
داخۆم وشەیەک ھەیە ھەم بە mushroom بوترێ ھەم بە mold؟ پێم وا نەبێ شتی وامان ھەبێ. لە ڕووسیدا بە mushroom دەڵێن Гриб و بە Fungus دەڵێن Грибы کە یانی کوارگەکان. ئێمەیش دەتوانین بە بە mushroom بڵێین کوارگ و بە Fungus کوارگەکان.
ئەگەر بە Fungus بڵێین کەڕوو دەی بۆ mold چی بکەین؟ ئەگەر بە Fungus بڵێین کەڕوو دەبێ بۆ mold شتێکی دیکە دابنێین (کە من ئەوەم پێ باشترە). بۆ نموونە لای ئێمە بە mold دەڵێن برش و ناڵێن کەڕوو. بەڵام وشەی کەڕوویش ھەیە بۆ نموونە دەڵێن بچۆ حەمامێک بکە ھێند پیسی کەڕووت ھەڵێناوە.
لە فەرھەنگی سۆرانی-ڕووسیی قەنات کوردۆدا قارچکەمارانەم دیت نووسرابوو гриб-пога́нка کە وا بزانم دەبێتە toadstool. دڵنیا نیم.
--چالاک وتووێژ ‏١٩:٣٩، ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)
@Pirehelokan: ھاوار خوایە ویکیپیدیا کەوتووەتە ژێر دەستی چ کەسانێک! نازانم چ کەسێک ئەمەی نووسیوە؟! نە چاپ! نە ژمارەی لاپەڕە! ئەوانە بەلایەک و ئەسڵەن کتێوی پۆلی ١٢ باسی کەڕووەکان ھەر ناکات. بەھەمان شێوە باسی «ئەشەن»یش ناکات. لە لاپەڕە ١١٦ی کتێوی پۆلی ١١ باسی ئەشەنەکان دەکات. بۆ زاراوەی «Lichen» ئەمانەم پەیدا کرد: قەوزە، گژوگیای دەریا، ڕووەکی مشەخۆر، جۆرێک لە قەوزە، بڤز، و کەوز. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٠٣، ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)
@Calak:، وابزانم ئەرێ تەنیا ڕێگەمان ئەوەیە یەک وشە دابنێین بۆ ھەردوو چەمکەکە. ئەی ئەم وشەی شانشینە لە کوێوە ھاتووە؟ بۆ نموونە لە وتارەکەشدا شانشینی کەڕووەکان ھاتووە. وەرگێڕانی چییە؟ ئەگەر ئەوە باو بێت بیکەین بە شانشینی کوارگەکان. ئەگەرنا ئەو کێشەیە پێش دێت کە ھەرکات کەسێ کۆی مەعرەفەی کوارگ بە کار بھێنێت بە مەعنایەکی تر دێت! پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٠:٥١، ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)
@Aram:. سپاس ئارام گیان. ئەو وشانە زۆربەیان لە بارەی زانستییەوە سەرلێشێوێنەرن! lichen قەوزە نییە. ھا لە بەینی قەوزە (Algae) و فانگسدا. بڕێک جار پێی دەڵێن قەوزەی سەر بەرد. ئەم وشانە وابزانم لە ھەنبانەدا ھەن: بڤز، خه‌نه‌تیفک، قرێژه‌به‌رد، قه‌وزه‌، قۆزه‌به‌رد، گول که‌ڤرۆک، گوڵ کوچک، گڵه‌وه‌ز، کڕێژ، کرێش، کڕێژه‌به‌رد. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٠:٥٨، ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)
شانشین یانی en:Kingdom (biology). بەم جۆرە دەبێ بە بڵێین کەڕوو (شانشین) و کەڕووی تەنیا کە دەبێتە mold. دەی ئەمە ھەر یانی یەک وشە بۆ دوو مەبەست. لای ئێمە دەڵێن کەری ھاشمە کوێر ڕەنگیان کردووە.--چالاک وتووێژ ‏٢١:١٦، ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی کوارگم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١٨:٣٩، ١٠ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)