شانشینی پێشەنگییەکان
ڕواڵەت

شانشینی پێشەنگییەکان (بەئینگلیزیی: Protista)، کۆمەڵێکی فرەجۆر لە زیندەوەری ناووک ڕاستەقینەی تێدایە، کە شانەی ڕاستەقینەیان نییە. پێشەنگییەکان؛ بەپشتبەستن بەڕێگەی خۆراکییان (خۆژێن یان خۆنەژێن یان مژین) دەکرێنە سێ کۆمەڵەوە، ئەوانیش:
- زیندەوەرە سەرەتاییەکان یان زیندەوەری لە گیانەوەرچوو.
- قەوزەکان یان زیندەوەری لەڕووەکچوو.
- کەڕووە ناڕاستەقینەییەکان یان زیندەوەری لەکەڕووچووەکانن.
زۆربەی پێشەنگییەکان تاکخانەن و ھەندێکییان فرەخانەن. پێشەنگییەکان بەسەربەستیی لە ژینگە ئاوییەکاندا یان لە خاکە شێدارەکاندا ھەن. بەمشەخۆریی یان ھاوژیانیی لەگەڵ زیندەوەرانی دیکەدا دەژین. پێشەنگییەکان بەھۆی کوڵکەکان یان قامچییەکان یان گەندەپێیەکان یان بەجوڵەی خلیسکان دەجوڵێن. زۆربەی پێشەنگییەکان ناتوخمانە زۆر دەبن.[١][٢][٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ پەڕتووکی زیندەزانیی پۆلی یانزەھەمی زانستی - وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان (لاپەڕە ٩٣)
- ↑ https://en.wikipedia.org/wiki/File:Tree_of_Living_Organisms_2.png
- ↑ https://en.wikipedia.org/wiki/Protist
| ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە شانشینی پێشەنگییەکان تێدایە.
ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |