وتووێژ:کارلۆس ڤێلا

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە[دەستکاری]

یاریزانێکی بەناوبانگە و وتارێکی گرنگە. بە بڕوام دانەنانی سەرچاوە نابێت ببێت بە بیانووی سڕینەوەی ئەم جۆرە وتارانە. تاگێکی بێسەرچاوەی لێ بدرێت. سپاس. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٨:٥٩، ٨ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Pirehelokan: بەڕاستی گەر وا بکەین، ئەوا بەکارھێنەران فێر دەبن وتاری بێسەرچاوە دروست بکەن و بەردەوامیش بن. من تەنیا بۆ گوند و ناوچە کوردستانییەکان دەستم شل دەکەم. ڕاستە وتارەکە گرنگە، بەڵام دەبێت لەبیرمان بێت کە ئەمە وتاری کەسایەتییەکی زیندووە و بێسەرچاوەیە، و توێژینەوەی سەرەتایی لە ویکیپیدیا قەدەغەیە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٢٨، ٨ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
منیش لەگەڵ پیرھەڵۆم، ئەمەش بەکارھێنەرێکی نوێ دروستی کردووە و ڕەنگە نەزانیت سەرچاوەی بۆ دانێتŞûşe وتووێژ ‏١٩:٥٥، ٨ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Amine yousefi: ئێمە ھەموومان نوێ بووین و فێر بووین. من پێم خۆش نییە کە تاگی سڕینەوە لەسەر وتارەکان دەدەم، بەڵام گەر وا نەکەین، ئیتر کەڵەکە دەبن و چی تر کەس گرنگی بە دانانی سەرچاوە نادات. ئێمە ئاگاداری لەسەر پەڕەی لێدوانەکانیان دادەنێین. گەر مەبەستیان بێت چاکسازییان تێدا بکەن یان فێری دانانی سەرچاوە بن، ئەوا دەیکەن و داوا دەکەن. من لە خزمەتام هەموو کەسێک فێر بکەم کە بییەوێت فێر بێت، بەڵام ئامادە نیم بە بیانووی بەکارھێنەری نوێوە چاپۆشی لە دانەنانی سەرچاوەکان بکەم. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٠٤، ٨ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھاوڕێ @Aram:، بەڕێزم ئەگەر وتارەکە گرنگ بێت و شیاوی سڕینەوە نەبێت و تەنانەت یەک سەرچاوەیشی نەبێت پێویستە تاگی بێسەرچاوەی لێ بدرێت نە سڕینەوە. ئەمە پاڵیسیی ویکیپیدیایە. ئێمە کە ویکییەکی بچووکترین تەنانەت ئەشێ شلتر بیگرین نە ئەوەی کە بیدەینەوە بە بەر خودی پاڵیسییەکەدا. ئەویش بۆ بەکارھێنەرانی تازە. ئەوان ئیتر ھیچ! سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٣:١٩، ٨ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کەس ناڵێت چاوپۆشی لە دانانی سەرچاوە بکە. ھەر ئەکشنێک ریئەکشنێکی ھەیە. بۆ ھەڵەیەکی بچووک نابێ بیدەین لە سەر و لاقی بەکارھێنەرێک یا وتارێک بیپەڕێنین. ئەگەر وتارێک سەرچاوەی نەبوو، بەڵام لە ویکیپیدیا:سەلماندنیبوونیدا کێشە نەبوو تاگی بێسەرچاوە پڕ پێستییە. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٣:٢١، ٨ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan: بەڕاستی ھەرچەندە لەگەڵی نیم، بەڵام بەپێی یەکدەنگی بێت، دەنگی مانەوە زۆرترە لە سڕینەوە. تاگەکەم لابرد. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٥٣، ٩ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]