وتووێژ:کاتی گەردوونیی ھاوھەنگاو

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

وشەی coordinated بە مانای یەکگرتوو نییە. یەکگرتوو دەبێتە unified. بۆ coordinated فارسەکان دەڵێن ھماھنگ کە ئەمە لە کوردیشدا بە شێوەی ھاوئاھەنگ دەوترێ کە بە بڕوای بە ھەر جۆرێکی بنووسرێ ھەر فارسییە. من بۆ ئەم مەبەستە «ھاودەنگ»یشم بیستووە و بە بڕوای من وشەیەکی باشە جا بڕوای دۆستان چی بێت و بزانین چی لێ بکەین باشە. سپاس.--چالاکWьтуwеж (٢ی گوڵانی ٢٧١٣) ١٢:٤٨, ٢٢ نیسان ٢٠١٣ (UTC)

ڕاستە ، سەرەتا نەم زانی چ ناوێکی بۆ دابنێم لە ووتارێک لێرە ئەو ناوەیان دانابوو لەجێگای بۆیە منیش دامنا و تا ئێستاش نایزانم کامیان تەواوە ، لای ئێمە ھەماھەنگ یان ھەماھەنگی کوردییە :) دام نەنا ، ھاودەنگیش باشترە لەھەموویان kushared (لێدوان) ١٢:٥٧, ٢٢ نیسان ٢٠١٣ (UTC)
کاک محەممەد گیان لە باشوور گرفتەکە ئەمەیە ھەر وشەیەکی عەرەبی نەبوو لایان وایە کوردییە چون فارسی نازانن بۆیە زۆر وشەیان لە بڕی وشەی عەرەبی داناوە کە چی تەواو فارسییە وەک ئەنجومەن، ھەماھەنگ و دەیان وشەی تر.--چالاکWьтуwеж (٢ی گوڵانی ٢٧١٣) ١٣:٠٧, ٢٢ نیسان ٢٠١٣ (UTC)
Universal = گەردوونی، Coordinated = ھاوھەنگاو. --Aza (لێدوان) ١٦:٠٦, ٢٢ نیسان ٢٠١٣ (UTC)
ھاوھەنگاویش وشەیەکی جوانە، بە بڕوای من لە ھاودەنگیش جوانترە بەڵام دژ بە گەردوونیم. دروستە ئێمە بۆ Universe گەردوونمان داناوە بەڵام لێرەدا گەردوونی و جیھانی زۆریان جیاوازی نییە و وەک یەکگرتوو و ھاوھەنگاو نییە. لە فارسی و عەرەبیشدا ھەر ئاوایە و ئەوانیش بە Universe ناڵین جھان و عالم بەڵام بۆ Universal ھەر نووسیویانە جھانی و عالمی و پێویست نییە شتەکە لە خۆمان سەخت بکەینەوە. بە بڕوای من «کاتی جیھانیی ھاوھەنگاو» جوانە و مەبەست دەگەیێنێ.--چالاکWьтуwеж (٢ی گوڵانی ٢٧١٣) ١٨:١٠, ٢٢ نیسان ٢٠١٣ (UTC)
بە بڕوای من یەکێک لەمانە بێ باشە:
*کاتی ھاوھەنگاوکراوی گەردوونی
*کاتی گەردوونیی ھاوھەنگاوکراو
*کاتی ھاوھەنگاوکراوی جیھانی
*کاتی جیھانیی ھاوھەنگاوکراو
ئەوەی یەکەم لە ھەموویان باشترە و جا بە تەرتیب کە دێی بەرەو خوار "باشی" کەمترە!--Aza (لێدوان) ١٣:٢٥, ٢٤ نیسان ٢٠١٣ (UTC)

@Aza: بەبڕوای من ناوە دروستترەکە «کاتی گەردوونیی ھاوھەنگاوکراو»ە. بۆ ئەم جۆرە ڕستانە ھەمیشە سەیری زمانی فەڕەنسی دەکەم چون وەک کوردی وایە و پێچەوانەی ئینگلیزییە. لە فەڕەنسیدا Temps universel coordonné ھاتووە.--چالاک وتووێژ ‏١٧:١٠، ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئۆکەی. شایەد کاتی گەردوونیی ھاوھەنگاویش خراپ نەبێ. ئەو -کراوە زێدەیە.--Aza (لێدوان) ‏١٢:١٣، ١٤ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
گەردوونی چییە؟ ھەر جیھانی باشە. گەردوون ئەستێرە و ھەسارەکانیش لە خۆ دەگرێ بەڵام ئێمە باسی زەوی دەکەین ئەم کاتە ھی زەوییە. -- کاردۆ جاف (لێدوان) ‏١٦:١٥، ١٠ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری 1 بەستەری دەرەکیم کرد لەسەر کاتی گەردوونیی ھاوھەنگاو. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستتە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠٨:٣٨، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری 1 بەستەری دەرەکیی کاتی گەردوونیی ھاوھەنگاوم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠١:٤٥، ٦ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی کاتی گەردوونیی ھاوھەنگاوم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠١:٣٦، ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]