وتووێژ:ڕێکخراوەی سوودنەخواز
ڕواڵەت
ناو
[دەستکاری]پێم باشە بکرێتە ڕێکخراوی قازانج نەویست چوون ویکیمیدیا زەقترین نموونەیە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ٢٢:٥٨، ٢٣ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)
- ھەردووکی گونجاون.--◂ ئێپین لێدوان♬ ٠٢:٥١، ٢٤ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)
- مانای هەردووکیان یەکێکە سوودنەخواز هەندێ کورتترە.کاردۆ جاف (لێدوان) ٠٧:٢٧، ٢٤ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)
- ڕێکخراوە دروستە نە ڕێکخراو. سوود وشەیەکی باشترە. قازانج لە تورکی ئەچێ.--Aza (لێدوان) ٠٨:١٣، ٢٤ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)
- مانای هەردووکیان یەکێکە سوودنەخواز هەندێ کورتترە.کاردۆ جاف (لێدوان) ٠٧:٢٧، ٢٤ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)
- سەرچاوەی ڕێکخراو:
- http://dictio.kurditgroup.org/dictio/organization
- https://ku.wiktionary.org/wiki/organization
- فەرهەنگی گۆڤەند زنار، دانانی: حەمە کەریم عارف، چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە، هەولێر ٢٠٠٦، لاپەڕەی ٦٢٠
- فەرهەنگی ناهید، محەمەد ناهید، بڵاوکراوەی ئەکادیمیای کوردی، هەولێر ٢٠١١، لاپەڕەی ٤٦٧
- فەرهەنگی هەژیر، بەرگی دووەم، هەژیر عەبدوڵڵا پوور، چاپخانەی خانی ٢٠٠٨، لاپەڕەی ٧١٨
و هتد. کاردۆ جاف (لێدوان) ٠٨:٥٤، ٢٤ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)
- @Kardo Muradi: کاکە خۆ منیش ئەزانم لە فەرھەنگەکاندا ھاتووە، بەڵام ئەگەر باش بۆی ىروانی ئەبینی کە ڕێکخراو یانی organized. ئەمە پێشتر باسی کراوە و بەم ئاکامە گەیشتووین.--Aza (لێدوان) ٠٩:١٧، ٢٤ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)
- ڕاست ئەفەرمووی، منیش هاوڕام لەگەڵتاندا بەس چونکە ڕێکخراو باوترە بەکاری دەبەم.کاردۆ جاف (لێدوان) ٠٩:٢٣، ٢٤ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)
- بۆ وشەکان، ھەردووک بیانین، سوودیش فارسییە، بۆیە من وتم فەرق ناکات، لەڕاستیدا ھەردووکیان باون، بەس سوود بە شێوەیەکی فەرمی تر بەکار دەبرێت.--◂ ئێپین لێدوان♬ ١٠:٣٣، ٢٤ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)
- ڕێکخراو پێشتر باسی لەسەر کرابوو و کاک ئازا ئاماژەی پێکردەوە. ئەمە وەک دامەزراوە وایە کە ناوە بەڵام دامەزراو ئاوەڵناوە. لە ڕۆژھەڵات بەم ھەڵەیەیان زانیوە و رێکخراو زۆر کەم بووەتەوە (بۆ نموونە ڕێکخراوەی زانستیی هۆژان). لە باشووریش خەریکن دای دەنێن (وەک لێرەدا نووسراوە ڕێکخراوەی مانگی سوور).
- قازانج تورکییە وشەی تورکی لادەبەن فارسی لە جیات دادەنێن. لە کوردیدا بە سود-ی فارس دەڵین سوو. سوو کوردییە و فارسی نییە (ھەر وەک لە فارسیدا دەڵێن باد و لە کوردیدا با). لە مەڵبەندی کاک کاردۆ و لە ناو جافەندا بیستوومە دەڵێن سوو. لە گشت وشەنامەکانیشدا ھەیە.--چالاک وتووێژ ١٣:١٤، ٢٤ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)
- بۆ وشەکان، ھەردووک بیانین، سوودیش فارسییە، بۆیە من وتم فەرق ناکات، لەڕاستیدا ھەردووکیان باون، بەس سوود بە شێوەیەکی فەرمی تر بەکار دەبرێت.--◂ ئێپین لێدوان♬ ١٠:٣٣، ٢٤ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)
- ڕاست ئەفەرمووی، منیش هاوڕام لەگەڵتاندا بەس چونکە ڕێکخراو باوترە بەکاری دەبەم.کاردۆ جاف (لێدوان) ٠٩:٢٣، ٢٤ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)
- @Kardo Muradi: کاکە خۆ منیش ئەزانم لە فەرھەنگەکاندا ھاتووە، بەڵام ئەگەر باش بۆی ىروانی ئەبینی کە ڕێکخراو یانی organized. ئەمە پێشتر باسی کراوە و بەم ئاکامە گەیشتووین.--Aza (لێدوان) ٠٩:١٧، ٢٤ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)
بەڵێ هەروایە لای ئێمە ئەگەر بڵێی سوود ئەڵێن فارسی قسە دەکا بەڵام سوو هی خوەمانە.کاردۆ جاف (لێدوان) ١٧:١٥، ٢٤ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)
- @Calak: کەوایە دەست و ماست فارسین و دەس و ماس کوردی؟--Aza (لێدوان) ٠٩:١٩، ١ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)
- @Aza: نا! /ت/ لە دوای بزوێن (post-vocalic) دەقرتێ نەک لە دوای نەبزوێن.--چالاک وتووێژ ١١:٠٧، ١ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)
- ھەندێ یاسا تایبەتمەندی زمانن و ھەندێکیش تایبەتمەندی شێوەزار و بنشێوەزار بۆ نموونە جافی جوانڕۆ پیتی ت پاش س دەسڕێتەوە و زۆر جار "د"ێش بۆ نموونە ئێمە مامۆستا بە مامۆسا دەخوێنینەوە و کوردستان دەکەینە کورسان کە ئەمە تایبەتمەندی بنشێوەزار بەڵام زمانی کوردی بەگشتی عادەتی سڕینی پیتی دێ و تێیە ئەگەر پاش دەنگدار بێن. مەرجیش نییە کە بۆ ھەموو وشەکان ڕێسا دەنگییەکان جێبەجێ ببن کە نموونەشی زۆرە. زمانی کوردی خ دەکاتە ھ تەنانەت لە کوردیی ناوین و ھەورامیشدا ھێکەش دەسڕیتەوە بۆ نموونە ئێمە بەخش کە پەھڵەوییە دەکەینە بەھش و پاشان بەش، یان تۆخم دەبێتە تۆم، خوورد دەبێتە ورد لەکاتێکدا خۆش/خوەش ناکەینە ھوەش بەڵام لە ھەورامیدا ئەم ڕێسایە جێبەجێ دەکرێ یان خاڵ/خاڵۆ ناکەینە ھاڵۆ بەڵام لە لەکیدا دەبێتە ھاڵوو ئێمە ناتوانین بڵێین خاڵ/خاڵۆ ھەڵەیە و دەبێ کوردی بکرێتەوە ئەگەرچی ڕێساکەش جێبەجێ نەبووبێ سوود و سووش ھەردوانیان کوردین جیاوازییەکی زۆریان نییە تەنیا لێرەدا دێ حوکمی پیتێکی یاریدەری ھەیە.کاردۆ جاف (لێدوان) ١٨:٤٠، ١ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)
- @Calak: کەوایە دەست و ماست فارسین و دەس و ماس کوردی؟--Aza (لێدوان) ٠٩:١٩، ١ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)
- تکایە یەکێ ناوەکە بژار بکات بۆ ڕێکخراوەی سوودنەخواز.کاردۆ جاف (لێدوان) ١٨:٤٨، ١ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)