وتووێژ:ڕیزکراوە (ماتماتیک)

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سڵاو و ڕێز ئەو وتارە پێشتر نووسراوە ماتریکس. şûşe وتووێژ ‏٠٩:١٠، ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

element یا entryیان ناو ناوە دانە! تۆ خوا لە ئێوە دەپرسم دانە چی و element یا entry چی؟ زانست بە کوردی زیاتر لە جۆک و کۆمێدیا دەچی.--چالاک وتووێژ ‏١٠:٤١، ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
شتێک بۆ من جێی پرسیارە ئەویش ئەوەیە کاک ئیبراهیم لە وتووێژی وتاری ماتریکس، ڕیزکراوەیان پێشنیار کردبوو، بۆچی دیسان هاتوونەتەوە ئەو وتارەیان نووسیوەتەوە، دیسانیش بۆ ڕیزکراوە ڕەوانەکەر دانراوە، وا نییە بڵێین نەتانزانیوە ئەو دووانە هەر یەکن.کاک چالاک بە ڕای من ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هەڵەکان باشترە، ئەوا دەچین بیری لێ دەکەینەوە، وەدوای دەکەوین و لێرە ئەگە وشەیەکی باشترمان دۆزیەوە پێشنیار دەکەین، نووسینی ئەوانە هەر چەندیش هەڵە بن، لە هیچ باشترە.şûşe وتووێژ ‏١٢:٠٤، ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من خۆم حەز لە وشەی بیانی ناکەم و لە زمانی کوردی زۆر رادەبینم و پێم وایە کوردی دەتوانێ بێ نیاز بێ لە وشەی بیانی. بەڵام ئاوا نا. بێی بە element یا entry بڵێی دانە یا بە Matrix ریزکراوە. دەبێ کارەکە بسپێرین بە پسپۆران و زمانەوانان نەک یەکێکی ناشارەزا بێت عەربی بکاتە کوردی کە نە عەرەبی دەزانێ نە کوردی و نە ڕێگاکەی ئەمەیە.--چالاک وتووێژ ‏١٦:٥١، ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
باسی کام پسپۆڕ دەکەن ئێوە!!؟؟ کوا پسپۆڕ؟؟ بەڕێز ئەگەر پسپۆری وامان هەبا ئێستا وەزعەکەمان زۆۆر جوانتر دەبوو. نەک ئەوەی لە سایتێکی زەبەلاحی جیهانی بەشی کوردی چاومان لەسەر یەک یان دووان کەس بن کە وتارێک بڵاو بکەنەوە یان یەکێک لەو هەموو هەڵانە ڕاست بکاتەوە. ئەگەریش هەر سوڕبن لەوەی پسپۆڕانەهەن و چاکی دەکەن، بەڕێز ئەوەی ئێستا هەیە لە سیستەمی خوێندندا هەیە. خەڵکی ئەو هەڵانە بخوێنن ئەوان پسپۆڕن ؟؟ ibrahim وتووێژ ‏١٨:٥٦، ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من ھەق دەدەم تووڕە بی. خۆم پێم وایە ئەم زمانەش پسپۆر و زمانەوانی باشی ھەیە بەڵام لە پشت گوێ خراون و کارەکانیان سپاردووە بە مرۆڤی لێ نەزان و لێ نەھاتوو. قسەکان ڕاستە سیستمەکە خراپە نەیەوێ ئاوا بێت بە تەنیا دەمێنێتەوە. بەڕاستی کێ ھەیە دڵی بەم زمانەوە بسووتێتەوە، ھەموو لە فکری گیرفانی خۆیاندان.--چالاک وتووێژ ‏١٠:٣٢، ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]