وتووێژ:ڕووناکی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لە ناوی ئەم وتارەدا ھەڵە ھەیە، چون ڕووناکی سیفەتە و ناتوانێ بە ھاوواتای نوور دابنرێت، من ئەڵم ناوی ئەم پەڕە بگۆڕدرێت بۆ سۆما کە ئیسم و تا ڕادەیێکیش واتای خۆر ئەدات. مادی وتووێژ (٢٤ی خەرمانانی ٢٧٢٤) ١٣:٤٠, ١٤ ئەیلوول ٢٠١٢ (UTC)

من ناوی ئەم وتارەم پێ دروست نییە بەڵام سۆماشم پێ باش نییە. سۆما زیاتر بە «ھێزی دیتن» (سوی چشم٬ افق دید) دەڵێن و زیاتر بەم مانایە باوە.--چالاکWьтуwеж (٢٤ی خەرمانانی ٢٧١٢) ١٤:٤٦, ١٤ ئەیلوول ٢٠١٢ (UTC)
سۆما ڕێک بە مانای بینایییە. وشەی ڕووناکی باوە و جێ کەوتووە و بیست و چەند ساڵە لە قوتابخانەکانی باشووردا بەکار ئەھێنرێ. سیفەتیش بۆ خۆی جۆرێک ناوە.--Aza (لێدوان) ١٦:٢١, ١٤ ئەیلوول ٢٠١٢ (UTC)
پاش بەخێرھاتن کردنی کاک ئازای خۆشەویست: بەداخەوە بەشی زۆری بەرامبەرە کوردییەکانی باشوور ھەڵەن. ڕووناکی (کە لە فارسیش دەچێ و کوردییەکەی ڕووناکایییە) بە مانای lightness و lightingە نەک light.--چالاکWьтуwеж (٢٤ی خەرمانانی ٢٧١٢) ١٧:١٩, ١٤ ئەیلوول ٢٠١٢ (UTC)
من لە پسپۆڕێکی زمانی کوردیم پرسی وتی ڕووناکی باشە، بەڵام لە فەرھەنگی ھەژیر دا نووسراوە (نوور، ڕووناکی، ڕۆشنایی، ڕوناھی) کە من پبە بڕوای خۆم نوور لە ھەموویان چاکترە چون ناوە و دەتوانێت بە تایبەتی بۆ lightی ئینگلیزی بەکار بێت و ئەو شێوانەی تر وەکوو سیفەت بن. مادی وتووێژ (٢٤ی خەرمانانی ٢٧٢٤) ١٨:١٥, ١٤ ئەیلوول ٢٠١٢ (UTC)
چاوم لە وشەنامەیەکی عەرەبی بە کوردی کرد (ھی باشوور) لە بەرامبەر «ضوء»دا ھەر ڕووناکی نووسرابوو. ئەگەر چی من بەدڵم نییە و بەڕاستی وشەیەکی جوانتر پێویستە. سەبارەت بە نووریش نازانم ئاخۆ عەرەبییە یان نا.--چالاکWьтуwеж (٢٤ی خەرمانانی ٢٧١٢) ١٩:١٨, ١٤ ئەیلوول ٢٠١٢ (UTC)
"ڕووناکی" ناوە و سیفەت نییە.--Aza (لێدوان) ٠٨:١٠, ١٥ ئەیلوول ٢٠١٢ (UTC)
مامە ئازا گیان ڕووناکی چ ناو بێ و چ ڕازە (سیفەت)٬ قەت بە مانای light نییە.--چالاکWьтуwеж (٢٥ی خەرمانانی ٢٧١٢) ٠٨:٣٢, ١٥ ئەیلوول ٢٠١٢ (UTC)
قەت؟!! قەت قەت؟!!! ئەی چۆن لە فەرھەنگەکاندا ھاتووە؟ نموونە: ویکیفەرھەنگ. دەیان نموونەی تریش ھەن. --Aza (لێدوان) ٠٩:٥٨, ١٥ ئەیلوول ٢٠١٢ (UTC)
براکەم کاک ئازا وشەی «ڕوون٬ ڕووناک٬ ڕووناکی و ڕووناکایی» ھەموو موکرین و ھی مەڵبەندی موکریانن. کەوابوو خەڵکی موکریان زۆر بە باشی دەزانن مانایان چییە. ئەم وشانە زۆر کۆنن و لە ھەموو وشەنامەیەکدا ھاتوون بەڵام قەت مانای نووریان نەبووە و مانای نوور تازە داتاشراوە بۆیان. زۆر سپاس.--چالاکWьтуwеж (٢٥ی خەرمانانی ٢٧١٢) ١٨:١١, ١٥ ئەیلوول ٢٠١٢ (UTC)