وتووێژ:ڕادە (ماتماتیک)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

ناو[دەستکاری]

هاوڕێیان لە کتێبەکانی باشوور بۆ limit ئامانج نووسراوە و لە فەرهەنگی زانستی ڕادە ڕای ئێوە چییە؟ کامیان دانێین؟ shushe (لێدوان) ‏١٠:٠٤، ٥ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)

لە کتێبی خوێندن ھەر تەنیا ئامانج بوو، لەگەڵ ئەویانم. با برادەرانی تریش ڕایان بێژن. | سەرچیا — ‏١٩:٤٤، ٥ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)
ئامانج ھەر فڕیشی بەسەر limitەوە نیە :(. ڕادەش ھەرچەند پڕ پێستی نیە، بەڵام تا ڕادەیەک لێی نزیکە. ئەو فەرھەنگەی باست کرد چیە؟ فەرھەنگی زانستی؟ پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:١٥، ٥ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)
بەڵام ھەرچی دادەنرێت بۆ ناوەکەی، با ئاماژەش بەوە بکرێت لە کتێبی وەزارەتی پەروەردەدا فڵان شت نووسراوە. وەکوو داستانەکەی لێژی. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:١٧، ٥ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)

فەرهەنگی زانستی تایبەت بە بیرکاری نییە، بەڵام لە هیچ باشترە، ئەوەیە [[١]] بۆ ناوەکانی تریش هەروا پاشیەکی و یەکبەدوای یەکی بۆ (دنباله، Sequence) ، گرتە و داتاشراو بۆ (مشتق، Derivative )، دیتانە و سەلمێنراو بۆ (قضیه، theorem) و بەکۆتایی و بەرسوور بۆ (متناهی) و ... shushe (لێدوان) ‏٢١:٣٩، ٥ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)

کاکە بەڕاستی سەرم سووڕ ماوە. یەکێک پێم بڵێ ئەمانە ئەم بەرامبەرانە چۆن دادەنێن. باشە یانی ھەر چەند فکری لێ دەکەمەوە نازانم limit چۆن بووەتە ئامانج! یانی ھەر تۆسقاڵێک تۆسقاڵێک پەیوەندی نابینم نێوان limit و ئامانج. کاکە ھەزاران ھەزار خۆزگە بە لاری و لێژی! ئەمانە کێن ئەم بەرامبەرانە دادەنێن؟ تۆ بڵێی تۆسقاڵێک سەواد و شعووریان ھەبێ. یانی ئەوەی کە ئامانج دەبێتە target, goal ڕوونکردنەوەی دەوێ؟ ئاشکرایە ئەو کتێبانەی وەزارەتی پەروەردە کانگای ھەڵەن و ناکرێ وەک سەرچاوەیەکی جێباوەڕ سەیری بکردرێ.--چالاک وتووێژ ‏٠٩:٢٧، ٦ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)--چالاک وتووێژ ‏٠٩:٢٧، ٦ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)
تا ئەو جێگایەی بزانم دیسان بە داخەوە سەیری زمانی عەرەبییان کردووە. عەرەب دەڵێ نھاية. بەڵام مەعنای سەرەکی نھایة دەبێتە end (کۆتا). بەڵێ جاروبار بە مانای غاية و ھدف ھاتووە و لێرەدا بە ھەڵە چوون و ئامانجیان بۆ داناوە. کەچی لێرەدا نھاية بە مانای حد ھاتووە. حد ھەم لە فارسیدا و ھەم لە عەرەبیدا وەکوو نھاية/نھایت بە مانای end ھاتووە و ھەم بە مانای limit. لە ھەر دووک زمانیشدا محدود دەبێتە limited‏ [٢] [٣].
ئەگەر سەیری وشەنامە ئەستێرگەشە (کوردی-عەرەبی) بکەن بەرامبەر بە ڕادە وشەی حد ھاتووە. ھەروەھا نووسراوە برزترین رادە ← حد الاعلی. لە ژێرەوەش ڕادەدار ← محدود. لەڕادەبەدەر ← غير محدود (unlimited). بەداخەوە عەرەبیەکەش نازانن. --چالاک وتووێژ ‏١١:١٠، ٦ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)
سەری خۆمانی زۆر پێ نەئێشێنین باشە. برا ھەرکەس زانکۆی ھەولێری پزیشکی و فڕۆکەخانەی ھەولێری نێودەوڵەتیی بیستبێت، تێدەگات کێشەکە لە چیدایە. لەوەدایە ئەوانەی ئەو وشانە لە عەرەبییەوە وەردەگێڕن بەداخەوە نە عەرەبییەکە تەواو تێگەیشتوون نە لە کوردییەکە :( پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٥:٥٠، ٧ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)
@Pirehelokan: @Calak: @Amine yousefi: @سەرچیا:✓وشەی limit لە وشەی لاتینی līmesوە ھاتووە کە بە مانای ڕێچکە یا زەوییەکی نەکێڵدراوە لە نێوان دوو زەویدا (a cross-path or balk between fields) دەی ئەگەر سەیری فەرھەنگەکان بکەن وشەی تخووب یش ڕێک ھەر ئەوەیە. بۆ نموونە فەرهەنگی خاڵ ئەڵێ تخووب سنوورێکە دوو دێ یا دوو زەوی لە یەک جیا ئەکاتەوە. عەیبی ئەوەیە کوردی نییە بەڵام بەس نییە ماناکە ئەپێکێ. وشەیەکی نزیکی تریش کەوشەنە کە دیسان لە فەرھەنگی خاڵدا ھاتووە کە کەوشەن مەیدانی کشتوکاڵ و حەیوان لەوەڕاندنی ئاوایییە. ئەمە پێم وابێ بە boundary یەوە نزیک تر بێ. ڕای ئێوە چییە؟ Aza (لێدوان) ‏١٢:٢٦، ١ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)
@Aza: قسەکانت ڕاستە و وا بزانم لە سۆرانیدا لانی کەم لە باڵەکایەتیدا وشەی تخووب باوە (لە کرمانجیشدا کە باوە). بەڵام پڕسیاری من ئەوەیە پێت وایە وشەی ڕادە بەرامبەر بە چ وشەیەکی ئینگلیزی باشە کە ئەمە بگۆڕین؟--چالاک وتووێژ ‏٠٩:٠٦، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)
@Calak: پێم وایە بۆ rank باشە.--Aza (لێدوان) ‏٠٤:٤٢، ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)
@Aza: لە فەرھەنگیی مەھابادی مامۆستا گیوی موکریانیدا (کوردی-ئارەبی) وشەی ڕادە ئاوا مانا کراوەتەوە: درجة، رتبة، مرتبة. حد.
بۆ درجة ئەمڕۆکە زیاتر دەڵێن پلە. بۆ رتبة و مرتبة-یش (ھەمان rank) ئەمڕۆکە ڕێز/ڕیز (جارجاریش پلە).
بۆیە بە بڕوای من ڕادە با ھەر حەد بێ. با شتێکی تریش بڵێم. ڕادە و ڕێز/ڕیز ھەر یەک وشەن. لێرەدا ئاڵۆگۆڕی دوو دەنگی د و ز دەبینین کە ئاساییە وەک داماد و زاوا یان دریا و زریە> ز تایبەتی زمانگەلی باکووری ڕۆژاواییە و د ھی باشووری ڕۆژاوایی. ڕێز/ڕیز کوردییەکەیەتی و ڕادە لە زمانێکی تر قەرز کراوە. ھاوڕیشەیە لەگەڵ ردە-ی فارسی.
سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١١:١٠، ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)

@Calak: سپاس. دەی یەعنی ئەمە نەکەین بە تخووب؟ Aza (لێدوان) ‏١٤:٤١، ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)

@Aza: قسەی من ئەوەیە ئەگەر ڕادە حەد بێ (کە ھەیشە) بێکێشەیە و پێویست نییە دەستی لێدەین... .--چالاک وتووێژ ‏١٧:٤٠، ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)

@Calak: بەڵام عەرەب خۆی بەمە ناڵێ حەد. Aza (لێدوان) ‏١٨:٠٥، ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)

@Aza: عەرەبیش بۆ ئەمە وشەیەکی دروستیان دانەناوە (نهایة) بۆیە لە کوردیشدا لە ڕووی عەرەبی بە ھەڵە چوون و ئامانجیان داناوە. دەنا حەد ھەر یانی limit؛ سەیر کە [٤] و [٥]. -- چالاک وتووێژ ‏١٩:٥٢، ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)

@Calak: باشە ئەی row چییە لە کوردیدا؟ ئەویش ھەر ڕیز بێ؟ Aza (لێدوان) ‏٠٣:١٤، ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)

@Aza: جوانی بۆ چووی منیش فکرم لەوە کردبۆوە. بەڵێ وایە ئەویش دەبێتە ڕیز. ئاساییە لە ئێتمۆلۆژی وشەی rankیشدا ھاتووە لە ئینگلیزیی ناوین و فەرەنسی وەرگیراوە کە مانای row بووە. من بوایەم بە rowم دەوت ڕزگ (ھەمان ڕیزە بە زاری کوردیی باشووری و لەکی).--چالاک وتووێژ ‏٠٦:٢٨، ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)
@Calak: «ڕزن»یش ھەیە، ئەڵێن ئەو شتانە ڕزن کە، واتە بە دوای یەکا دای بنێ. --Aza (لێدوان) ‏٠٦:٣٣، ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)
@Aza: درۆ نەبێ نەمبیستبوو. ئەمە ئی ئەردەڵانی و مەڵبەندی ئێوەیە. چاوم کرد بەرامبەرێکی زۆر تەواوە، لە ڕزگ-یش باشتر.--چالاک وتووێژ ‏٠٧:٠٩، ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)