بۆ ناوەڕۆک بازبدە

وتووێژ:چێشتخانە

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
بابەت دابنێ
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دوایین لێدوان: ١٠ مانگ لەمەوپێش لەلایەن Aram لە بابەتی وتووێژکردنەوەی ناو

ناو

[دەستکاری]

بۆ چێشتخانە نەبێ کە کوردییە؟ Aza (لێدوان) ‏١٣:٣٥، ٢٥ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەگەر ئەمە ببێت بە چێشتخانە، چی بۆ Restaurant دەبێت؟ -- ⇐ئارام وتووێژ💭٢١:٤٤، ٢٥ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
مەتبەخ لە چێشتخانە باوترە، بۆیە ئەوم ھەڵبژارد. ئەگەر ڕای زۆرینە لەگەڵ چێشتخانە بێت، من کێشەیەکم نییە. بۆ (Restaurant)یش باشترە ھەر «ڕێستۆرانت» بەکاربێنین. سەرچیا — ‏١٤:٥١، ٢٦ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
ڕاس ئەکەن، چێشتخانە زۆرتر بە ڕیستورانت ئەخوا. Aza (لێدوان) ‏١٦:٠٠، ٢٦ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڕاستی ئێوە بەپڕانی دەڵین مەتبەخ؟ یان ڕێک عەرەبییەکەتان داناوە؟ ئێمە کە دەڵێین مدبەق. نە لە ھەنبانەدا نە لە فەرھەنگی خاڵدا مەتبەخ نەھاتووە. فەرھەنگە گەورەکەی مامۆستا گیویشم تەماشا کرد تێیدا نەبوو. لە خاڵدا ھاتووە مدبەق: ژوورێکە لە خانووکە ھەر چێشتی تێدا لێ بنرێ. متبەخ، متبەق و موبەق-یشم لە ناو فەرھەنگەکاندا دیوە بەڵام ئەم مەتبەخ-ە کە ڕێک عەرەبییەکەیەتی نا.--چالاک وتووێژ١٩:١٨، ٢٦ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
ڕاستییەکەی نەمویست سەرەتا ئاماژە بەوە بدەم کە ئێمە ھەر متبەق ئەڵێین و بڕێ جاریش مدبەق و موبەق. -- ⇐ئارام وتووێژ💭٢٠:٢٧، ٢٦ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڵێ ھەر بە شێوە عەرەبییەکەی گۆدەکرێ. وەک گوتم گەر ئەوەتان پێ گونجاو نییە، ئەوا «چێشتخانە» ھەیە. چێشتخانە بۆ (Restaurant)یش بەکاردێت، بەڵام من پێم باشە بۆ (Restaurant) ھەر ڕێستۆرانت بەکاربێنین. سەرچیا — ‏٢٢:٤٩، ٢٦ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
وەک کاک ئارام دەڵێ دیارە لە باشووریش گشت خەڵک ڕێک ناڵێ مەتبەخ. دڵنیام مەتبەخ تازەترە و ئەوەی کە ئەم وشەیە لە فەرھەنگەکانیشدا نەھاتووە ئەمە دەسەلمێنێ. نابی وشەکە رێک بکەینەوە عەرەبی ئەگەر باو نییە. بۆ نموونە لە کوردیدا من نەم بیستووە کەس رێک وەک عەرەبی بڵێ تەسبیح ھەر بیستوومە بڵێن ‌تەزبی یان تەزبیح یان ده‌سحێب.--چالاک وتووێژ٠٨:١٦، ٣٠ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
لە فەرهەنگی تەوفێق وەهبیشدا هەر مدبەق هاتووە. هەر لەوێشدا وشەی ئاشپەزخانەش هەیە. Aza (لێدوان) ‏٠٩:٣٧، ٣٠ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
وشەکە لە گەڕانی گووگڵ زیاتر لە ٥٠ ھەزار ئەنجامی ھەیە. ئەنجامەکان ئەوە نیشان دەدەن کە لە ھەردوو پارێزگای ھەولێر و سلێمانی بەکاردێت، پێم وایە لە دھۆکیش ھەمان وشە بەکاردێت. لەبەرەوەی ئەوان زیاتر کاریگەریی عەرەبییان لەسەرە، بەڵام لەوە دڵنیا نیم کە چۆن دەری دەبڕن. بەکورتییەکەی وشەی باو لە باشوور «مەتبەخ»ە، ڕەنگە کەمتر لە میدیاکان گوێبیستی بووبن یان بینیبێتتان. ئەوەی باسی دەکەم زمانی خەڵکە. سەرچیا — ‏١٤:٤٧، ٣٠ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

وتووێژکردنەوەی ناو

[دەستکاری]

پێشنیارەکەم بگوازرێتەوە ناندێن یان ناندین.  زەمەنCefayî  (لێدوان) ٢٣:٠٣، ٥ی ئازاری ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە

وشەیەکی زۆر ناباوە. ھیڤجا (وتووێژ) ٢٣:٢٢، ٥ی ئازاری ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
@Hivja لێرە بە سەبەتە یان ئەو مەنجەڵەی کە نان و ھەویرکاری تیایە دەڵێین ناندێن. نازانم، بۆ جێی مەتبەخ دەبێ چی تر ھەبێ؟ تۆ بڵێی لە پەنجا شەست زار و زارۆچکە وشەیەکمان نەبێ بۆ سەرەتاییترین شوێنی مرۆڤ؟ ھەڵە نەبم ھەر کوردێک بوو شوێنی چێشتلێنانی لە شوێنەکانی تر جیا کردەوە (زەڕیاب).  زەمەنCefayî  (لێدوان) ٢٣:٥١، ٥ی ئازاری ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
@Zemen ئەوە یەکێک لەو وشانەیە لە ڕۆژھەڵات و باشوور جیاوازە (ئاشپەزخانە / مەتبەخ) و کەوتووەتە بەر کاریگەری فارسی و عەرەبی. بەڕاستی نازانم کام وشە باشە بەڵام ئەوەی دەزانم ھەر دوو لا بە سەختی دەزانن مەبەست لە وشەکەی تر چییە! لە سەرەوەش باسیان کردووە و نەگەیشتوونە ئەنجام. وشەی چێشتخانەشمان ھەیە بەڵام زیاتر بۆ ڕێستوران و ئەو جۆرە شوێنانە باوە. ھیڤجا (وتووێژ) ٢٣:٥٥، ٥ی ئازاری ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
@Hivja یان ھەر ئەوەی کە وتیان، چێشتخانە بۆ ئێرە و ڕێستوران بۆ restaurant. ڕێستوران لەگەڵ کافێ و کافێتریا وشەی باون و ھەموو خەڵک دەزانێ چین.  زەمەنCefayî  (لێدوان) ٠٠:٣٠، ٦ی ئازاری ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
@Zemen من کێشەم لەگەڵ ئەو پێشنیارە نییە دژی گواستنەوەشی بۆ چێشتخانە نیم. بەڵام دەبێ ھاودەنگیی کەسانێکی زیاتری لەسەر بێت. زۆر سپاس. ھیڤجا (وتووێژ) ٠٨:٣٠، ٦ی ئازاری ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
ناندین ناوێکی جوانە، بەس کەس بە کاری ناھێنێت. بۆ restaurant ھەر چێشتخانە باشە و لەگەڵ ئەم وشە ئینگلزییە نیم؛ چەندین شێوازی نووسینی ھەیە. کافێ و کافتریاش ھەر قاوەخانە بوون، بەس ئێمە حەزمان لێیە بیئینگلیزیێنین. ئەم ژوورەی ماڵان چەند وشەی جیای ھەیە کە لەسەرەوەش ئاماژە بە ھەندێکیان دراوە. مەتبەخ ڕێک خوێندنەوەی وشە عەرەبییەکەیە کە بە «مطبخ» دەینووسن. لە کوردی ئەم وشە عەرەبییە بە چەند شێوازێک گۆڕانکاریی بەسەردا ھاتووە و بووەتە «مدبەق»، «متبەق» یان «مووبەق». ئەگەر باس لە ناوھێنانیان لە فەرھەنگەکان بکەین، «مدبەق» دەیباتەوە. ئەگەر ھەر لەگەڵ ئەمانەش نین، چێشتخانە بۆ kitchen و خواردنگە (کە نازانم فیت بۆ دەبێت یان نا) بۆ restaurant دانێن. ئاشپەزخانەش زیاتر لەگەڵ کامیان دەگونجێ، ئاماژەی پێ بدەن. ⇐ئارام وتووێژ ١٩:٢٦، ٦ی ئازاری ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
@Hivja سپاس بۆ لێدوانەکەت. @Aram ڕێستوران، کافێ و ئەمانە شوێنی نوێن، چێشتخانە ھەر لە کۆنەوە بۆ ئەو شوێنە بەکارھێنراوە کە لە ماڵدا خواردنی لێ ئامادە دەکرێت. خەڵک یان لە ماڵی خۆی نانی خواردوە یان لە چایخانە، جا لای ئێمە چاخانە کفتەش ئامادە بکا ھەر پێی دەڵێین چایخانە. بەبڕوای من چێشتخانە خراپ ماناکەی جێگیر بووە. لەگەڵ ئەو دێڕەی تۆم بۆ خواردنگە.  زەمەنCefayî  (لێدوان) ١٢:١٧، ٧ی ئازاری ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
@Zemen خۆی ناوەکە لە کۆنەوە چۆن ھاتبێت، گۆڕینی ئەستەمە. چاییخانە لە ئەوەڵەوە بۆ ئەو مەبەستە دروست کراوە چاییی تێدا بخورێ، بەڵام تەنیا لەبەر ئەوەی کە ئێستا کفتەی تێدا ئامادە دەکەن نابێتە ھۆی گۆڕینی ناوی چاییخانە بۆ شتێکی تر. کافێ و ئەمانەش ھەر قاوەخانەن با دۆناتیشی تێدا بخۆن. بەو ئامێرەی ئاو سارد دەکاتەوە دەڵێن بەڕڕاد. دەی ئێستا ئاویش گەرم دەکات، بەڵام خەڵک ھەر پێی دەڵێن بەڕڕاد. ئاوی گەرمت لە بەڕڕاد بۆ دەردێنن و کەچی ناوەکەشی ھەر بەڕڕادە. :) دەی، پێم وایە لەسەر ئەوە کۆکین کە ئەم مشتومڕە بە چێشتخانە بۆ kitchen و خواردنگەش بۆ restaurant چارە دەبێت، وا نییە؟ ⇐ئارام وتووێژ ١٧:١٤، ٨ی ئازاری ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram وەڵا خۆ ڕاستەکەی، بیرم لەوە نەکردبۆوە. ئەرێ من لاریم نیە لەو دوو گواستنەوەیە.  زەمەنCefayî  (لێدوان) ٢٣:٢٩، ٨ی ئازاری ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
@Zemen و @Hivja  کرا مەتبەخ بۆ چێشتخانە و، ڕێستۆرانت بۆ خواردنگە گوێزرانەوە. سپاس بۆ لێدوانەکانتان! ⇐ئارام وتووێژ ٠٣:٠٨، ٩ی ئازاری ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
چەند کەس لەگەڵ بەکارهێنانی چێشتخانە بوو کە یەکسەر بڕیاری گواستنەوە درا؟ کێتان لە ماڵەوە هەیە یان لە خەڵکی ببیستن لە مەتبەخی ماڵیان بڵێ لە چێشتخانەم یان دەچمە چێشتخانە. ویکیپیدیا شوێنی دروستکردنی زمانێکی نوێ نییە. سەرچیا١٩:٤٠، ٩ی ئازاری ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
@Serchia دوو کەس لەگەڵ چێشتخانە بوون، وتووێژیش کرا و دواتر گواسترایەوە، نەک یەکسەر. تێناگەم، یانی چی ئەو قسەیە؟ مەگەر چێشتخانە ھی زمانێکی ترە نەمانزانیوە؟ من لە ماڵەوە بەکاریدێنم. کوردیبوون پێش باوبوونە، مەگەر تەنیا باوبوون پێوەری سەرەکی بێ بۆ دانانی ناو لای ئێوە. تۆ کە وشەی کوردیت ھەیە بۆچ وشەی بێگانە دێنی؟ وابزانم ھەر بەڕێز Pirehelokan بوو دەیگوت، دەبێ ئێمە لە خۆمانەوە دەست پێ بکەین، نموونەشی ھێنایەوە کە ویکیپیدیا لەسەر کۆمەڵگا کاریگەر بووە؛ لەوکاتەوە لەسەر قسەی ئەو بەڕێوەبەرە دەڕۆم. + منیش میدیا و کەناڵم نەبینیوە بڵێ مەتبەخ.  زەمەنCefayî  (لێدوان) ٢٠:٥٨، ٩ی ئازاری ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
پێم وایە قەت لەسەر ناوی وتارەکە ناگەینە ئەنجام :) ھیڤجا (وتووێژ) ٢٣:٠٠، ٩ی ئازاری ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
@Serchia وەک ئەوە وایە بپرسین کێ ھەیە لە ماڵەوە یان بازاڕ بیستبێتی بڵێن کتێبخانە لە جیاتیی مەکتەبە؟ کۆمەڵگەکە ئێرە بەڕێوە دەبات و ھەر ٣ لە بەکارھێنەرانی ئەم کۆمەڵگەیەش بوون کە بە وتووێژەوە لەگەڵ چێشتخانە بوون و ئەمەش لەبەر ئەو فرەییی ڕێنووسە بوو ئێمە بۆ وشە عەرەبییەکە ھەمانە و لە کۆتایییدا بە گواستنەوەی بۆ چێشتخانە گەیشتینە یەکدەنگی و گوێزرایەوە. گەڕاندنەوەی ناوەکە بۆ ئەوەی پێشووی و بەبێ وتووێژ (و بە دانانی ھۆکاری «ناوی ھەڵە: گەڕاندنەوە بۆ ناوی پێشتر» کە نابێتە ھۆکاری گونجاو؛ کوێی چێشتخانە ھەڵەیە؟)، حسابنەکردن بوو بۆ ئەم وتووێژەی کۆمەڵگە. خۆزگە پێویستی بەوە نەکردایە بڵێم لە وپ:گپ نووسراوە «ئەگەر یەکدەنگی ھەبوو لەسەر ناوێک، دەبێت ئەو ناوەی یەکدەنگی لەسەرە ھەڵبژێردرێت، با ئەوەی تۆش ڕاستبێت و ئەوەی یەکدەنگی لەسەرە ھەڵە.». ⇐ئارام وتووێژ ٠٠:٠٧، ١٠ی ئازاری ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram وادیارە کاک سەرچیا ئارەزووی بە وتووێژکردن نیە. تکایە بیگوازەوە چێشتخانە.  زەمەنCefayî  (لێدوان) ١٩:٥١، ١١ی ئازاری ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
@Zemen: ئێوە ئەگەر ئارەزووی وتوێژتان هەبوایە ئەوە دیارە لە سەرەوە وتووێژ هەبووە و لەسەر ئەوێ قسەیەک دەکرا نەک دووبارە وتووێژێکی تر بکەنەوە. گواستنەوەش بە تکایە و سەپاندنی ڕا ناکرێت. من پێشتر لێرە و لە شوێنی دیکەش ڕەخنەم هەبووە لەم بیرکردنەوەیەی کە هەموو وشەیەکی بیانی کە هاتۆتە نێو کوردی ڕەت دەکاتەوە، و دەشڵێن وشەمان هەیە، لە کاتێکدا زۆر جار وا بووە کە وشەی گونجاو نەبووە و وشەی سەقەت یان وشەی تری بۆ دانراوە کە مانای تری هەبووە. ئێوەش کە لە باشوورن باش دەزانن چێشتخانە ئەوەندەی لەسەر تابلۆی ڕێستۆرانتەکان نووسراوە و بۆ ئەو شوێنە بەکاردێت ئەوەندە بۆ مەتبەخ بەکارنەهاتووە. بەمەش ڕوونە کە دەتانەوێت وشەیەک بەکاربێنن کە زیاتر بە مانایەکی تر بەکاردێت، تەنیا لەبەرەوەی بە حسێب کوردییە. بۆ وەڵامی کاک ئارامیش، گوایە مەتبەخ چەند شێوەی نووسینی تری هەیە، بەڵێ بۆ ئەم وشەیە و چەندین وشەی تریش وایە، بەڵام ئەوەی زۆرترین بەکارهێنانی هەیە مەتبەخە، بۆ ئەمەش دەتوانی چاو لە ئەنجامەکانی گەڕان بکەی. لە دیاریکردنی ناویش ئەوە هەڵدەبژێردرێ کە بەکارهێنانی زیاترە و لەلایەکی دیکەش، مەتبەخ لە وشە ڕەسەنەکە نزیکترە کە لێوەی هاتووە. سەرچیا٢٠:١٢، ١١ی ئازاری ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە

@Serchia مەگەر یاسایەک ھەیە بڵێ "ناوی وتار لە یەک جار زیاتر نابێ وتووێژی لێ بکرێ"؟ گەر یاسای وامان ھەیە ئەوە من نەمزانیوە. ئەوە ئێوەن ڕای خۆتان سەپاندووە، سەرەڕای بوونی یەکدەنگی لەنێوان سێ بەکارھێنەر بەبێ وتووێژ ناوەکەت گواستۆتەوە، کە لە بێڕێزییەک زیاتر ھیچی تیا نابینم. ئاخر تابلۆی ڕێستورانت بینیوە ببێتە بەڵگەی گۆڕینی ناو؟ خۆ گەر بەو قسەیە بێ، لایەکی خواردنگەکانی باشوور نووسیویانە مطعم لەبری ڕێستۆرانت و چێشتخانە. ھەموو شتێ لای ئێوە باو بوونە، ئیتر زمانی ئیبلیسیش بێ بەس خەڵکە نەخوێندەوارەکە بەکاری بێنێ ئیتر تەواو. گەر توانیت، زیندەزانی لە ژینناسی باوترە، فەرموو بیگۆڕە.  زەمەنCefayî  (لێدوان) ٢٠:٥٥، ١١ی ئازاری ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە

دەکرێت وتووێژ هەر کاتێک بکرێتەوە، بەڵام کە لە سەرەوە کۆتایی نەهاتبوو دەکرا لەوێ باسبکرێتەوە. لێرە ئەوەی سەیرە ئەوەیە بە ناوی کەسێک قسە بکەی و بڵێیت ئارەزووی لە وتووێژ نییە، لە کاتێک هێشتا دوو ڕۆژ بەسەر ئەمە تێنەپەڕیوە. وتارەکەش بە ناوی مەتبەخ بووە، و گواستنەوەی بەپەلە بووە بۆ چێشتخانە نەک گەڕاندنەوەکەی. بەکارهێنانی «مطعم» لەسەر ئەو تابلۆیانە بۆ خوێنەری عەرەبە، گەرنا باش دەزانن کە ئەوانەی بە کوردی لەسەریان نووسیوە وشەکە بە کوردی دەنووسن. جیاوازییەکەش لێرە ئەوەیە کە مەتبەخ بە گوتن و نووسین لە کوردی بەکاردێت، بەپێچەوانەی هەندێک ناوی تر کە تەنیا دەگوترێن بەڵام لە نووسین باو نین. وشەی مەتبەخ لە گەڕانی گووگڵ زیاتر لە ٣٠٠ هەزار ئەنجامی هەیە. ئەمەش زمانی خەڵکی نەخوێندەوار نییە وەک ناوت لێی ناوە. ویکیپیدیا تا ئاستێک دەتوانێت هەندێک هەڵەی زمان و نووسین ڕاست بکاتەوە، بەڵام گۆڕینی سەرلەبەر و ڕەتکردنەوە، وەک پێشتریش لە کۆمەڵێک ناوی تر کراوە کارێکە کە خزمەت بە کوردی ناکات. سەرچیا٢١:١٤، ١١ی ئازاری ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
@Serchia لە ڕۆژھەڵات کەسێکی وا نادۆزییەوە کە لە مەتبەخ تێبگات و لە باشووریش بەم شێوە نازانن ئاشپەزخانە چییە! چێشتخانە لە ناوەکەی دیارە، شوێنێک کە چێشتی تێدا ساز بکرێت و ھەموو کوردێک لەو وشەیە تێدەگات، تەنانەت ئەگەر یەکەمین جاریش بێت بیبینێت! جا شوێنێک کە چێشتی تێدا ساز بکرێت چ لە ماڵی ئێمە یان چ لە ماڵێ ئێوە، یانیش لە دووکانێکی ناو بازاڕدا بێت، چێشتخانە ماناکەی دەگەیێنێت. خۆ مەرج نییە ھەر وشەیەک سەداسەد بۆ مەبەستێک یان شوێنێک بەکاربێت. ھیڤجا (وتووێژ) ٢١:٢٦، ١١ی ئازاری ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
@Serchia ئاسایییە دوای شەش ساڵ وتووێژی ناو لە بەشێکی تازە بکرێت و ئەمەش مانای ئەوە نییە وتووێژی پێشوو خراوەتە پشتی گوێ و ئەوەتا لێرەش چەند جارێک باس لە وتووێژەکەی سەرەوە کراوە و گرنگیی پێ دراوە. کەس دەستی کەسی نەگرتووە تا وتووێژ یەکلایی نەکرێتەوە و ئەگەر بڕیاریش لەسەر وتووێژەکەی ٢٠١٩ بدەین، ئەو کاتە یەکدەنگی لەگەڵ «مدبەق» بووە. پاشان، چەندین جار ئاماژەم پێ داوە کە تکایە ئەوەندە پشت بە ئەنجامی گووگڵ مەبەستن؛ ئەو ئەنجامانە بەپێی کات و شوێن و وڵات و شتی تریش دەگۆڕێ. حەز دەکەن ئەنجامی کامە وشەی ئەنجامەکانی گووگڵ زیاد بکەم تا بیکەم؟ لە زۆربەی وتووێژەکان کە لەسەر ناوەکان دەکرێن، ئەوەندەی گرنگی بە ئەنجامی گووگڵ دەدەن ئەوەندە گرنگی بە سیاسەت و ڕێساکانی بەڕێوەبردنی ویکیپیدیا نادەن. ئەم گواستنەوە بە وتووێژ و گەیشتن بە ئاکامێک کرا و دڵنیام بە ساڵیش چاوەڕێ بکرایە، لێدوان نەدەبوو و لەوانەیە ئێوەش دوای گواستنەوەکە بە ئیمەیڵ ئاگادار کرابێتنەوە ئینجا ھاتنە سەر ھێڵ. ⇐ئارام وتووێژ ٢١:٤٣، ١١ی ئازاری ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
@Serchia بۆچی سەیرە، ھەرکە ئەو وەڵامەم بۆ کاک ئارام نووسی تۆش یەکسەر وەڵامت دامەوە، دەتویست وتووێژەکە ئاوا بمێنێتەوە و وتارەکەش ھەر بە مەتبەخ بێ. مەتبەخ بەس بە گوتن و قسەی بازاڕی لە کۆمەڵگە بەکارھێنانی ھەیە، بە نووسین لە ھیچ شوێن نەمبینیوە!.. خەڵکێک نەخوێندەوارە نەزانێ کوردییەکەی وشەی مەتبەخ چیە و لە گووگڵ گەڕانی بۆ بکا. نەخوێندەوار ئەوەیە شەق لە زمانی خۆی ھەڵبا و بیر لەوە نەکاتەوە ئەو وشەیەی بەکاریدێنێ کوردییە یا نا. بەقسەکەی تۆ ئێرەش دەبێ کلینیک بێ چون خەڵکانێک وایان لەسەر تابلۆکانیان نووسیوە؛ مەتبەخیش لە پێشتر بڕیاری لەسەر دراوە، دەی بۆ جیاوازە لە ئۆتۆمبێل و سەیارە؟ فڕۆکە و تەیارە؟ من ھەر ئەڵێم سەیارە، لە باشووریش ھەموو وادەڵێن، دە لەوێش وتووێژ بکەوە و بڵێ با بیکەینە سەیارە چون "وا باوە".  زەمەنCefayî  (لێدوان) ٢٢:٠٧، ١١ی ئازاری ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
@Hivja: وشەکە (چێشتخانە) خۆی خراپ نییە یان ئەوەتە مانای ڕوون نەبێت، گوتمان کێشەکە لێرە ئەوەیە کە زیاتر بە مانای ڕێستۆرانت بەکاردێت. ناکرێت هەمان وشەیان هەبێت. لەناو ڕێستۆرانتیش ژووری چێشتلێنان (مەتبەخ) هەیە، ئەگەر هەردووک هەمان وشە بن ئەو کات دەڵێی لە چێشتخانەی چێشتخانەکە! مەتبەخ ئەگەر لەبەر ئەوەش ڕەت بکرێتە گەر زۆر باو نەبێت ئەوا ناکرێت لەبەر ئەوە بێت کە یەکێک بڵێت ئەسڵەکەی هی زمانێکی ترە. بۆ @Aram:، ئەگەر سیاسەت و ڕێساکان لێرە ئەوەندە جێبەجێ دەکران یان گرنگ بوون، بریا چەند ساڵە پەڕەیەکی تایبەت هەبوایە بە شێوازی دانانی ناوەکان و یەکلاکردنەوەیان، نەک دەیان جار مشتومڕی لێ بکەوێتەوە و چەندین کەسیش بتۆرێن بەم هۆیە. ئەگەر سیاسەتێکیش بۆ ئەم باسە دابنرێت، ئەوە ڕوونە دەبێت هەندێک شێواز و ڕێگە بکرێنە پێوەر کە بە بەڵگە بسەلمێنرێن نەک وەک ئێستا هەر کەس لە خۆیەوە وشەیەک فڕێ بدات. چ ئەنجامی گووگڵە و چ فەرهەنگەکان، دوو ڕێی سەرەکین کە ئەم مەسەلانە یەکلایی دەکەنەوە تا ئاستێک. ئیشەکە وا نابێت هەر دوو کەسێک ئەقڵیان وشەیەک نەگرێت بیگۆڕن و بڵێن بە زۆرینە بڕیارمان دا، ئاوا بێت سبەی دەکرێت وشەی پەرلەمانیش بە نموونە بکرێتە دیوەخان و بڵێن کۆدەنگیمان هەبوو. قسەکانیشم ڕوون بوون و دەکرا هەمووتان وتووێژێکی باشتر بکەن، بەڕاستی وەڵامەکان باش نەبوون. لەبەرەوە هیوادارم برادەرانی دیکە (بەتایبەت کە زیاتر شارەزای زمانن) قسەیەکی دیکەی تێدا بکەن. وتووێژیش لانیکەم دەبێت چەند هەفتەیەک کراوە بێت تا شتێکی لێ دەردەچێت، نەک ڕۆژێک و دووان. سەرچیا١٦:١٦، ١٢ی ئازاری ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
@Serchia فرەیی لە شێوازی نووسینی مطبخ و restaurant ھەیە و ھەر کەسێک و بە شێوازێک دەنووسێ. من ناڵێم چێشتخانە بۆ restaurant بە کار نەھاتووە، بەڵام ئەمە لەبەر کەمتەرخەمی و نەبوونی ناوەندێکە تا دەقی تابلۆی شوێنەکان پەسەند بکات و نەکات. ئێمە حەلمان restaurant داناوە لەسەر شێوازی خوێندنگە و شووشتنگە و … ئەمیشمان کردە خواردنگە؛ خۆ کەس خوێندنخانە و شووشتنخانە ناڵێت و نانووسێت. دەی ئێستا چێشتخانەکە بۆ kitchen مایەوە. وەک Hivja ئاماژەی پێ دا «لە ڕۆژھەڵات کەسێکی وا نادۆزییەوە کە لە مەتبەخ تێبگات و لە باشووریش بەم شێوە نازانن ئاشپەزخانە چییە!» کێ وتوویەتی The kitchen of the restaurant دەبێتە چێشتخانەی چێشتخانەکە؟ بۆچی نابێتە «چێشتخانەی خواردنگەکە»؟ ئێستا کێشە ما؟ کاک سەرچیا، چۆن پەڕەمان نییە؟ یان ئێوە نەتانبینیوە؟ ئەوەتا بڕوانە ویکیپیدیا:ناوی وتارەکان. ئینجا ڕێک ماوەیەک پێش ئێستا ڕێک لە پەڕەی لێدوانەکەی بانگتانم کرد تا ئیشی لەسەر بکەین، بەڵام ئێوە نەھاتن بە دەممانەوە! دەی ئێوە نەیەن و خۆمان یەکلاییمان بکردایەتەوە، دەتانوت بەبێ ئێمە بڕیوتانە و دووریوتانە. من خۆم ئەم وتووێژەی ئێرەم بە مەنتیق پێ قبووڵە. ⇐ئارام وتووێژ ١٨:٣١، ١٢ی ئازاری ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
گواسترایەوە بۆ چێشتخانە، دوای یەک مانگ لە نەبوونی وەڵام لەلایەن دژبەری گواستنەوەکە. سپاس بۆ ھەمووان.  زەمەنCefayî  (لێدوان) ١٥:٣٦، ١٠ی نیسانی ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram، @Serchia و @Zemen ناندین لە بنەڕەتدا ناندێنە و ئەمیش ناندان بووە. «دان» لێرەدا پاشگرە و ھەر ئەو پاشگرەیە کە لە گوڵدان، شەکردان و گەلێک وشەی تردا ھەیە. ناندان = ئەو شتەی کە نانی تێدایە. پێم وایە ئەمە بۆ مەنجەڵی نان باشترە و لە ھەنبانەبۆرینەیشدا ھەر بە ئەو مانایە ھاتووە.
خواردنگە لە خواردن + ـگە دروست بووە. وەک دەزانن، خواردن چاوگە و لە کوردیدا ـگە بە چاوگ نالکێ. ئەمە چەند جاری تر لە وتووێژەکاندا باس کراوە، وەکوو وتووێژ:قوتابخانە، وتووێژ:ئێگزیستانسیالیزم. خواردنگە مۆرفۆلۆجییەکەی ھەڵەیە. خۆرگە (یان خۆگە) تەواوە کە لە ڕەگی ڕانەبووردوو + ـگە دروست بووە و وەکوو کێڵگە و فرۆشگە-یە. خواردنگە ئەگەر نەمێنێ، چی لە restaurant بکەین؟ ‎Gêjełûk ١٦:٤٦، ١٠ی نیسانی ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
@Gejeluk سپاس بۆ ڕوونکردنەوەکەت. بۆ ناندینەکە پشتگیریی لێ ناکەم، بەڵام وشەکان بە تێپەڕبوونی کات دەگۆڕێن. ئازادیش بە لە ڕاستکردنەوە یان لابردنی. خواردنگە، لە ڕووی ڕێزمانییەوە دروستیش نەبێت تازە بەو شێوەیە ھاتووەتە ناوی زمانەکەوە. نموونەی تریش ھەیە وەک خوێندنگە و شووشتنگە. خۆرگە/خۆگە لە ڕووی ڕێزمانییەوە ڕاستیش بن، قورسە ھەزم بکرێن ھەرچەندە وا دیارە خۆرگە لە فەرھەنگی کوردستان بەم مانایە ھاتووە. ⇐ئارام وتووێژ ١٧:٣١، ١٠ی نیسانی ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram باسی ئاشپەزخانەم نەکرد، بەڵام ئاشکرایە کە فارسییە. پەز لە ئاشپەز-دا ڕەگی ڕانەبووردووی «پختن»ـە کە لەگەڵ پاتن یان پێژان (ڕەگی ڕانەبووردوو: پێژ)ی کوردیدا ھاوڕیشەیە.
ئێمە لە ویکیپیدیادا وشە ھەڵەکان لا دەبەین، وەکوو توانا کە کراوە بە توان، لاری کە کراوە بە لێژی یان ھاوێنە کە کراوە بە لێنز، ئیتر چۆن دەکرێ خواردنگە دابنرێ؟ ھەتا خوێندنگەیش لا بردراوە! نابێ لە جێیەکدا باوی پێوەر بێ و لە جێیەکدا دروستی. ‎Gêjełûk ١٨:٠٢، ١٠ی نیسانی ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
@Gejeluk ڕوونە ئاشپەزخانە فارسییە و وشەکەی تریش عەرەبی بۆیە چێشتخانە بۆ ئێرە بە باشتر زانرا، بەڵام ناتوانین لاریمان لەوە ھەبێ کە ھەردوو وشەکە لەملا و لەولا بەکاربراون و چەند ھی ئەو دوو زمانەن نیوەی ئەوەندەش بێت، کوردیشن. لابردنی وشە ھەڵەکان بە ڕادەیەک بێ کە دروستەکانیان بە ڕادەیەکی زۆر نامۆ بن باش نییە وەک ئەوەی دەمار کراوەتە پەی. کێشەیەکی ئەم ویکییە ھەر ئەوەیە کە پێوەری وپ:ناوی وتارەکان یەکلایی نەکراوەتەوە و ھەر ڕۆژێک و لە ئاوازێک دەخوێنرێت. پێم باشترە بۆ ئەم باسە ڕای Aza و Calak و Pirehelokan و ئەوانی تریش وەرگریت. ⇐ئارام وتووێژ ١٨:٢٨، ١٠ی نیسانی ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram @Gejeluk و ئەوانی تریش. تکایە چاوێک لێرە بکەن. بە مێشک و بۆچوون و ئەوەی کە لەم ویکییە تێی گەیشتووم، ھەشت خاڵم لەسەر سیاسەتی ناوی وتارەکان دانا. جا کێ خوازیاری دەستکاری و چاکسازییە لەم خاڵانە با بیباتە دیوەخان یان پەڕەی وتووێژەکەی، تا ئیتر ئەم بەزمەمان لە کۆڵ بێتەوە.  زەمەنCefayî  (لێدوان) ٢٢:٢٥، ١٠ی نیسانی ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
@Zemen زۆر سپاس کە دەستپێشخەریت کرد. منیش دەستکارییەکم کرد. ھیوادارم Gejeluk کە ھەندێ شتیان لە پەڕەی وتووێژەکە نووسیبوو، بە شێوەیەک زیادی بکەن و بیگونجێنن. برادەرێکی تریش لە دوای ئەو ھەندێ خاڵی نووسیبوو و باش دەبێ لەکاتی دەستکاریکردن پوختەیەکی خاڵەکانی پەڕەی لێدوانەکە بنووسرێت. ⇐ئارام وتووێژ ١٢:٢٦، ١١ی نیسانی ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە