بۆ ناوەڕۆک بازبدە

وتووێژ:مەتبەخ

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بۆ چێشتخانە نەبێ کە کوردییە؟ Aza (لێدوان) ‏١٣:٣٥، ٢٥ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەگەر ئەمە ببێت بە چێشتخانە، چی بۆ Restaurant دەبێت؟ -- ⇐ئارام وتووێژ💭٢١:٤٤، ٢٥ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
مەتبەخ لە چێشتخانە باوترە، بۆیە ئەوم ھەڵبژارد. ئەگەر ڕای زۆرینە لەگەڵ چێشتخانە بێت، من کێشەیەکم نییە. بۆ (Restaurant)یش باشترە ھەر «ڕێستۆرانت» بەکاربێنین. سەرچیا — ‏١٤:٥١، ٢٦ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕاس ئەکەن، چێشتخانە زۆرتر بە ڕیستورانت ئەخوا. Aza (لێدوان) ‏١٦:٠٠، ٢٦ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕاستی ئێوە بەپڕانی دەڵین مەتبەخ؟ یان ڕێک عەرەبییەکەتان داناوە؟ ئێمە کە دەڵێین مدبەق. نە لە ھەنبانەدا نە لە فەرھەنگی خاڵدا مەتبەخ نەھاتووە. فەرھەنگە گەورەکەی مامۆستا گیویشم تەماشا کرد تێیدا نەبوو. لە خاڵدا ھاتووە مدبەق: ژوورێکە لە خانووکە ھەر چێشتی تێدا لێ بنرێ. متبەخ، متبەق و موبەق-یشم لە ناو فەرھەنگەکاندا دیوە بەڵام ئەم مەتبەخ-ە کە ڕێک عەرەبییەکەیەتی نا.--چالاک وتووێژ١٩:١٨، ٢٦ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕاستییەکەی نەمویست سەرەتا ئاماژە بەوە بدەم کە ئێمە ھەر متبەق ئەڵێین و بڕێ جاریش مدبەق و موبەق. -- ⇐ئارام وتووێژ💭٢٠:٢٧، ٢٦ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڵێ ھەر بە شێوە عەرەبییەکەی گۆدەکرێ. وەک گوتم گەر ئەوەتان پێ گونجاو نییە، ئەوا «چێشتخانە» ھەیە. چێشتخانە بۆ (Restaurant)یش بەکاردێت، بەڵام من پێم باشە بۆ (Restaurant) ھەر ڕێستۆرانت بەکاربێنین. سەرچیا — ‏٢٢:٤٩، ٢٦ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وەک کاک ئارام دەڵێ دیارە لە باشووریش گشت خەڵک ڕێک ناڵێ مەتبەخ. دڵنیام مەتبەخ تازەترە و ئەوەی کە ئەم وشەیە لە فەرھەنگەکانیشدا نەھاتووە ئەمە دەسەلمێنێ. نابی وشەکە رێک بکەینەوە عەرەبی ئەگەر باو نییە. بۆ نموونە لە کوردیدا من نەم بیستووە کەس رێک وەک عەرەبی بڵێ تەسبیح ھەر بیستوومە بڵێن ‌تەزبی یان تەزبیح یان ده‌سحێب.--چالاک وتووێژ٠٨:١٦، ٣٠ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لە فەرهەنگی تەوفێق وەهبیشدا هەر مدبەق هاتووە. هەر لەوێشدا وشەی ئاشپەزخانەش هەیە. Aza (لێدوان) ‏٠٩:٣٧، ٣٠ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وشەکە لە گەڕانی گووگڵ زیاتر لە ٥٠ ھەزار ئەنجامی ھەیە. ئەنجامەکان ئەوە نیشان دەدەن کە لە ھەردوو پارێزگای ھەولێر و سلێمانی بەکاردێت، پێم وایە لە دھۆکیش ھەمان وشە بەکاردێت. لەبەرەوەی ئەوان زیاتر کاریگەریی عەرەبییان لەسەرە، بەڵام لەوە دڵنیا نیم کە چۆن دەری دەبڕن. بەکورتییەکەی وشەی باو لە باشوور «مەتبەخ»ە، ڕەنگە کەمتر لە میدیاکان گوێبیستی بووبن یان بینیبێتتان. ئەوەی باسی دەکەم زمانی خەڵکە. سەرچیا — ‏١٤:٤٧، ٣٠ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]