وتووێژ:چانتی گریگۆری

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

==ناو==

ئێمە بەرامبەر چانت وشەمان نییە؟‏—‎ژیـار وتووێژ ‏٠٦:٣١، ٢٠ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

فکر ناکەم. غناءی عەرەبیش ھەر بەرامبەری Songە نەک Chant.--چالاک وتووێژ ‏١٣:١٤، ٢٠ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
گۆرانی گونجاو نییە وەک خۆتان وتتان، بەڵام ئەی سروود؟ چوونکە چانت زیاتر دەچێتە سەر شێوازی خوێندنەوە نەک گۆرانی.—ژیـار وتووێژ ‏١٦:٤٤، ٢٠ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەبێ بەجوانی فکر لەمانە بکرێتەوە و وا نەبێ لەبەر نەبوونی بەرامبەری کوردی وشەیەک لە جیات چەند شتی جیاواز بەکاربھێنین. ھەر وەک خۆت ئاماژەت پێ کرد ھەر وشەیەک پێناسەی خۆی ھەیە. گۆرانیمان ھەیە بەرامبەر بە song و ئەمە زۆر تەواوە. سروودیش ئەگەرچی فارسییە بەڵام لە کوردیدا بەرامبەر بە Anthem ھاتووە ھەر وەک دەڵێن سروودی نەتەوەیی (National anthem). بۆ چانت دەبێ لە فکری وشەیەکی تردا بین و ئەگەر نییە جارێ با ھەر چانت بێ.--چالاک وتووێژ ‏١٢:٤٣، ٢١ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]