وتووێژ:پەرەسەندن

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

زاراوەی توخمەگەشە ناتوانێ ھاوتایەکی گونجاو بۆ Evolution بێ، بەڵگەی پێویستیشم ھەیە! من داوام لە ھاوڕێیان کرد وشەیەکی گونجاوتر لە زمانی کوردیدا بۆ ئەم زاراوە بدۆزنەوە. من خۆم زۆر لەم بابەتە بیرم کردەوە، تەنانەت مەجبوور بووم چەن وتاری تێر و تەسەل لە سەر ئەم بابەتە بخوێنمەوە، بە دڵنیاییەوە تەواو ھەنبانە بۆرینەش گەڕام، سەری زۆر سەرچاوەی تریشم دا تا بەڵکوو شتێکم دەستگیر بێ، بەڵام ھێشتا سوکناییم نەھاتووە. ئاکامی ئەم لێکۆڵینەوەیانەم ئەمەیە:

  • ئیڤولووشن وەک زاراوەیەکی ژینناسی تەنیا یەک واتا دەگەیێنێت و بەس: دروست بوونی شتێک لە شتێکی تر، وەک چۆن ھەڵم لە ئاو دروست دەبێت. لە کوردەواریدا دوو زاراوەمان ھەیە کە بۆ شتی وا بە کار دێت
    • ١. ھەڵھاتن: پەیدا بوونی شتێک لە شتێکی تر:

(ھەڵھاتنی جووچکە لە ھێلکە: ھەڵێنانی ھێلکە، مار و مێروو لەم گڵە گەرمە لینجە ھەڵدێن)

    • ٢. سەرھەڵدان: پەیدا بوونی شتێک لە شتێکی تر یان پەیدا بوونی شتێک دوای گووم بوون؛

( سەرھەڵدانی شەڕ و ناخۆشی لە دووبەرەکی ، سەرھەڵدانی میکرۆب لە چەپەڵی و ...)

    • ٣. ھەڵدان : (چی ھەڵداوە ؟ کرمی ھەڵداوە؟ ھەڵدانی کرم لە تا ئاردەکانی ماڵ کوێخا)

ئەوە من چاوەڕوانی ڕای ئێوەم، جا ئەو کات دەمەوێت بابەتێکی چڕ و پڕ لە بابەتی ئیڤولووشن لە ژینناسیدا پێشکەش بکەم.Aminijian (لێدوان) ٢١:٢٤, ٧ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)

وشەی گووران یا گوران لە بەعزێ شوێنا ھاتووە.--Aza (لێدوان) ١٧:٥٧, ٨ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)
گووران لە بنەڕەتدا واتە لەپێستدەرھاتن، لەپێستدەرھێنان.شێوەگرتنیش مانا ئەدا.--Aza (لێدوان) ٠٥:٢٤, ٩ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)

دیاره‌ گووران هه‌و نیه‌!

ئەم بابەتەی لێرەدا بۆ evolution دانراوە، زۆر شتمان بۆ دەردەخا؛ کە مەترسیدارترینیان لە متمانە دەرچوونی پەڕەکانی ویکی کوردییە، کاتێک کە باوش باوش وشە و واتای نادروست دەڕژێنە ناو ئەم پەڕانەوە، نازانم له‌ کوێی ئه‌م بابه‌ته‌ ڕه‌خنه‌ بگرم، ئەوەی سووکه‌ سەرێکی لە ژینناسی دەربچێ، بە ئاسانی تێدەگا کە چەندە کۆڵەوار و ھەڵەیە، چنین و داڕشتنی وشەو ڕستەکانیش با بمێنێ!

تکا دەکەم ھەڵپە ھەڵپ مەکەن بۆ زۆر کردنی ویکی کوردی، ئێمە لە قۆناخێکی پڕمەترسیداین، بۆمان نیە ھەڵخلیسکێین. ئێمە خەریکی دانانی بنەڕەتین. داوا دەکەم لە بەڕێوەبەران سەرنجێکی زۆرتر بدەن و لە دواییشدا ئەم بابەتە بسڕنەوە. Aminijian (لێدوان) ١٢:١٨, ٢٣ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)


بە باوەڕی من "گووران" (بە مانای لەپێستدەرھێنان) بۆ evolution تەواوە. یەکەم لە ھەنبانەبۆرینە و لە فەرھەنگی فارسی بە کوردی زانستگای کوردستاندا ھاتووە، دووەمیش ئەوە کە ئەگەر سەیری ئێرە بکەین ئەبینین کە evolve لە بنەڕەتدا بە مانای کردنەوەی دەق و بڵاوکردنەوەیە، لەژێر evolution یشدا نووسراوە an opening of what was rolled up واتە کردنەوەی ئەوەی کە پێچرابوو.--Aza (لێدوان) ١١:٥١, ١٨ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)

توخمەگەشە هەڵەیە، جۆریان دروستە[دەستکاری]

توخمەگەشە جیا لە ناقۆڵا بوونی، هەڵەیە... لەم وشەدا ئاماژە بە «گەشە» کراوە، لە evolutionدا گەشە ڕوو نادات، گٶڕان ڕوو دەدات، گۆڕانی جۆرێک گیاندار بە جۆرێکی تر... لە گەشەدا تەکامول ڕوو دەدات، بەڵام لە ئیڤولووشندا (تطور).

گووران یش وشەیەکی گونجاو نییە، لە گوورانیشدا ڕەوتی تەکامول هەیە، وشەی گووران بە( Metamorphosis=استحالە=دگردیسی) نزیکترە، بەتایبەت کە بەشێک لە واتای وشەکەش داکۆکی دەکا لە سەر پێست هەڵخستن و لە پێست دەرهاتن و ... مێتامۆرفۆسیس لە ڕەوتی ڕسکان و تەکامولدا ڕوو دەدات.

وشەی «جۆر» و «گۆڕ» یان «گۆر» لە بنەڕەتدا یەکێکە. دیارە «جۆری»ش هەمان گۆڕاوی «گۆر» یان «گۆڕ»ە.واتە ئێمە دەتوانین دوو وشەی «جۆریان» و «جۆڕیان» یشمان بە واتەی (گٶڕیان) هەبێ. کە لە فەرهەنگە کوردییەکانیشدا ئاماژەی پێ کراوە. چۆن لە باسی «ئیڤۆلووشن»دا کاکڵەی واتا، گۆڕانی جۆرێک بۆ جۆرێکی ترە و شاوشەی ئەم بابەتە «جۆر»ە، ئێمە دەتوانین وشەی جۆریان واتە گۆڕیان و بوون بە جۆرێکی تر هەڵبژێرین. هەروەها «جۆرێن» و «جۆرانێ» لە باری ڕێزمانی و پێکهاتەوە ، لەوە ناچێ، هەڵەی تێدا بێ. Aminijian (لێدوان) ‏١١:٣٢، ١٢ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

توخمەپێشکەوتن، یان توخمەپەرە ناگونجێن؟ تەنیا پێنشیارە --برووسک (لێدوان) ‏٠٠:٣٩، ١٣ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لە باری وشەڕەتناسییەوە وشەی گووران بە evolution -ەوە نزیکە و دەکرێ بڵێین ڕێک ھەر ئەوەیە.
evolve = e ("out of") + volvo ("roll")
واتە دەرھێنان لە کڵاف، پێچراوە، گڵۆڵە. گوورانیش خۆ ھەر بەو مانایەیە. شێرکۆ بێکەس ئەڵێ "گورگێ پەزێکی گرت و ویستی بیگوورێ و کەوڵی کا ..."
بەڵام Metamorphosis واتە شێوەگۆڕین. Meta (گۆڕین) + morphosis (شێوە).--Aza (لێدوان) ‏٠٦:٣٢، ١٣ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نا وا نييه و گووران ناگونجێ.--چالاک وتووێژ ‏٠٩:٥٠، ١٣ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
"نا وا نییە" یانی evolve لە بنەڕەتدا بە مانای دەرھاتن کڵاف و گڵۆڵە نییە؟--Aza (لێدوان) ‏١٠:٥٨، ١٣ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نا مەبەستم شتێکی ترە. دوایی بە شێنەیی دەینووسم.--چالاک وتووێژ ‏١١:١٦، ١٣ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەگەر لە واتای زاراوەکە ورد نەبینەوە و تەنیا وەرگێڕانی وشە بە وشە بکەین، ڕەنگە گووران وشەیەکی خراپ نەبێ، بەڵام کاکینە، خۆتان و خواتان <بێچووی ناو زکی دایکێک دەگوورێ، یان مارێک دەگوورێ>، دەبێتە گیانەوەرێکی تر؟ ئەگەر دەبێ، ئەوە گووران وشەیەکی دروستە بۆevolution، چۆن لە evolutionدا گۆڕانی گیاندارێک بۆ گیاندارێکی تر ڕوودەدات. ئەوە لە Metamorphosis ە کە شێوە دەگۆڕێ، بەڵام گیاندار هەر ئەو گیاندارەی پێشووە، واتە بێچووەکە دەست و پێ دەردەکا و شێوەی دەگۆڕێ، یان پەپوولەیێک سەرەتا شێوەی کرمی هەیە و پاشان :تەتەڵە دەکا و لە تەتەڵ دەردێ دەبێتە پەپوولە، لێرەدا پەپوولەکە لە درێژایی ژیانی خۆیدا دەگوورێ، واتە شێوەی دەگۆڕێ، بەڵام بۆ خۆی ناگۆڕێ، واتە evolution ڕوو نادا.
هیوادارم توانیبێتم کاکڵەی پەیامەکەم گەیاندبێ. بە سپاسەوە! Aminijian (لێدوان) ‏١١:٢٣، ١٤ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک ژیان یا من بەباشی لە evolution تێنەگەیشتووم یا جەنابت! لەوانەیە من بم چونکە من بیۆلۆژیم نەخوێندووە، بەڵام ئەوندە من لێ دەزانم evolution گۆڕانی گیانەوەرێک بە گیانەوەرێکی تر نییە و کاکڵەی واتاش گۆڕانی جۆرێک بۆ جۆرێکی تر نییە و شاوشەی ئەم بابەتەش "جۆر" نییە. ئەوەی لە evolution -دا دەگۆڕدرێ جۆر (=گونە) نییە بەڵکو ژمارەیەک تایبەتمەندیی زیاتر ڕواڵەتییە کە بەرە لە دوای بەرە لە ناو گیانەوەراندا دەگۆڕدرێ بۆ ئەوەی کە بەرەی نوێ ئەگەری زیندوومانەوەی زیاتر بێ. ئاکامی ئەمە لە درێژەی زەمانێکی زۆر زۆردا ئەتوانێ بەدیهاتنی جۆری نوێ بێ. نازانم وایە یا وا نییە؟--Aza (لێدوان) ‏٠٦:٠٣، ١٥ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza:لەو کامێنتەی سەرەوە جۆرێک ناتەبایی و دژبێژی لە وتارەکەدا دیارە. لە سەرەتادا دەفەرمووی: «ئەوندە من لێ دەزانم evolution گۆڕانی گیانەوەرێک بە گیانەوەرێکی تر نییە و کاکڵەی واتاش گۆڕانی جۆرێک بۆ جۆرێکی تر نییە» ، بەڵام لە چەند ڕستە ئەولاتر : «ئاکامی ئەمە لە درێژەی زەمانێکی زۆر زۆردا ئەتوانێ بەدیهاتنی جۆری نوێ بێ. نازانم وایە یا وا نییە؟» .
بەهەرحاڵ کاکە ئازا پوختەی ڕوودانی evolution دەبێتە هۆی ئەوەی کە گیاندارانی جۆراوجۆر، لە باوانێکی هاوبەش دروست بن. evolution هۆکاری دیاردەی جۆراوجۆرییە کە لە درێژایی ئەم ڕەوتەدا جۆرێک گیاندار، دەبێتە چەن جۆری جیاواز. لەڕاستیدا evolution گۆڕانی جۆرێک بۆ جۆرێکی ترە، ڕەنگە لە یەک خێزانە باڵندەدا، چەندین جۆری جیاواز باڵندە هەبێ، لە ڕاستیدا بە هۆی evolution جۆری گیانداران دەگۆڕێ. پڕ دیارە کە زۆربەی evolution ەکان پرۆسەی درێژخایەنن و لە مەودایەکی زەمانی درێژدا ڕوو دەدەن، هەرچەن evolution لە ڤایرووسی ئانفوڵانزادا کەمخایەنە و لە زەمانێکی کەمدا «جۆریان» یان گۆڕیانی جۆر ڕوو دەدات. هۆی خۆڕاگری ڤایرووسەکان بە دەرمانی ئانتی بیوتیک، گۆڕانی جۆرێک لە ڤایرووس بۆ جۆرێکی تری ڤایرووسە. دیارە وەک خۆت فەرمووت ئەم گۆڕانکاری و جۆراوجۆرییە بە هۆی گۆڕانی تایبەتمەندییەکانی جینیتیکی و بۆماوەییە. باسی گۆڕانی جینیتیکی باسی میکانیزمی evolutionە.
پێم خۆشە کورت و موختەسەر ئەمەتان عەرز بکەم. «گووران: شێوەگۆڕان:Metamorphosis :دگردیسی:استحاله» هەموو ئەمانە ئاماژە دەکەن بۆ گۆڕانکارییەکانی جۆرەکانی گیانداران لە درێژایی تەمەنیاندا، بەشێوەیەک کە ئەم ڕەوتە گۆڕانکارییە لە هەموو تاکەکانی ئەو جۆرە ڕوو دەدات و نابێتە هۆی بەدی هاتنی جۆرێکی تری گیانداروەک ئەو گۆڕانکارییانەی کە لە درێژایی ژیانی جۆرێک پەپوولە ڕوودەدات و هەموو تاکەکانی ئەو جۆرە دەکەونە بەر هەمان گۆڕانکاری و ئەم ڕەوتە نابێتە هۆی سەرهەڵدانی جۆرێکی تر لە پەپوولە. لە مرۆڤیشدا هەروا: یەک خانە بەرهەمی پیتاندنی هێلکۆکە و سپێرم ← ئاولەمە← قۆناخەکانی تۆلی ← لەدایک بوون ← پێگرتن و...
بەڵام «جۆریان: جۆرگۆڕان: تطور: evolution: یا هەر وشەیەکی هاوتای تر» لە هەموو تاکەکانی جۆرێکدا ڕوو نادا، لە هەر تاکێکدا ڕوو بدا دەبێتە هۆی گۆڕانی جۆری ئەو گیاندارە بۆ جۆرێکی تر، تەنانەت ئەگەر ئەم گۆڕانە تەنیا داگری گٶڕان لە درێژی بێ. ئیدی ئەو گیاندارە جۆرەکەی دەگۆڕێ، بزانە چەن جۆر کەر ، کۆتر ، قەلو .. مان لە دنیا هەیە. هەڵبەت پێوەرێک بۆ پێناسە کردنی ئەم جۆرانە لە پۆلێنی زانستیی گیانداران هەیە. Aminijian (لێدوان) ‏١٦:١٩، ١٥ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک ئازای خۆشەویست! ئەم بۆچوونەی جنابت لەسەر وشەڕەتی evolution و تەعمیمی بۆ سەر زمانی کوردی زۆر کارێکی ھەڵەیە. ھەموو وشەیەک بە دڕێژایی تەمەنی خۆی گۆڕانکاری بە خۆوە دەبێنی؛ کورت دەبێتە، مانای نوێ دەگرێ یان ھەر لە ناو دەچێ. جنابت دەفەرمووی وشەی evolution لە ئینگلیزیدا لە بنیچەدا مانای گووران بووە. دەی تا ئێرە دروست دەفەرمووی. بەڵام ئێستا evolution لە ئینگلیزیدا مانای گووران نییە و بە شتێکی جیاواز لە گووران دەوترێ.
جنابت دەفەرمووی چون لە ئینگلیزیدا وشەی evolution پێشتر بە گووران وتراوە، ئێمەش دەبێ لە زمانی کوردیدا مانای وشەی گووران بگۆڕین! جنابت دەتەوێ مێژووی گۆڕانکاریی وشەیەک لە زمانێکی تردا بەسەر وشەیەکی کوردیدا داسەپێنێ. بۆ داتاشینی وشەی نوێ ئێمە کارمان بە مانای کۆنی وشەکان نییە. ئایا ئێستا evolution بە ماناکەی گوورانە؟ نا. دەی ئەگەر وایە وشەی گووران ناگونجێ.
من سەیری چەند وشەنامەی کوردیم کرد و لە ئاکامدا بەمە گەییشتم گووران یانی داماڵینی پێست. دەستوچاوت خۆش بێ خۆت ڕستەیەکی باشت ھێناوەتەوە کە ڕێک ئەم مانایە دەدا «گورگێ پەزێکی گرت و ویستی بیگوورێ و کەوڵی کا ...». دەی داماڵینی پێست چ پەیوەندیەکی بە evolutionەوە ھەیە؟
وشەی جۆریانیش بەڕاستی ناباوە. یانی من نەک بە مانای evolution بەڵکوو قەت لە زمانی کوردیدا نەمبیستووە. بۆیە پێم باشە ھەندێک زیاتر بیری لێ بکەینەوە. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٠٧:٤١، ١٦ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ڕاس ئەکەی ھەموو وشەیەک بە دڕێژایی تەمەنی خۆی گۆڕانکاری بە خۆوە دەبێنی و مانای نوێ پەیا ئەکا، لەوانە وشەی گووران؛ لە کۆندا بە مانای داماڵینی پێست بووە و دواتر مانای کامڵبوون و پێگەیشتنیشی لەخۆ گرتووە، بڕوانە ھەنبانەبۆرینە مانای چوارەمی وشەی گووران.
ئێستا ئێمە وشەیەکمان ھەیە کە ھەم ڕەتی بە ئیڤولووشن نزیکە ھەم مانای و ھەم لە ھەندێ سەرچاوەدا وەکوو بەرامبەری ئیڤولووشن بەکار ھێنراوە، چی بکەین؟ ئێوە ئەڵێن چاوی لێ بقووچێنین؟--Aza (لێدوان) ‏٠٨:١٦، ١٦ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: و @Aza: باستان لە باو بوون کرد، ئەم زاراوەیە هێشتا لە زمانێکی وەک فارسیشدا جێگیر نەبووە، چ بگا بە زمانی کوردی. ئەمە ناوی فڵان پەلەوەر یان گیاندار نییە کە باوترینیان هەڵبژێرین، ئەمە بابەتێکی نوێیە کە دەبێ وشەی بۆ دابتاشین. بۆ وشەی «جۆریان» لێکدانەوەی چڕ و پڕم کرد، پێویست نییە دووپاتە ببێتەوە. (جوڕیان) کە هەمووتان بیستووتانە، ئایا هەمان جٶریان نییە بە نەختێک گۆڕانکاری زمانەوانییەوە؟ من لە سەر ئەم وشە ڕکم نەکردووە، بەڵام بەڵگەم دەوێ بۆ ڕەد کردنەوەی. بە سپاسەوە Aminijian (لێدوان) ‏١٠:١٠، ١٦ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
مام ئازا گیان چاکە جنابیشت دووپاتت کردەوە «بە دڕێژایی تەمەنی خۆی». وەک وشەی لێخوڕین کە بۆ گیانلەبەران وەک کەر و بارگیر وتراوە و ئێستا بە ھی ماشینی دوایین سیستم دەڵێن. ئەوەی کە وشەیەک خۆی بە درێژایی تەمەنی خۆی مانای بگۆڕدرێ یان ھەندێک بێن لە ڕووی زمانی بێگانەوە مانای وشەیەکی ناپەیوەندیدار بگۆڕن زۆر جیاوازە.
باشە خۆ شێرکۆ بێکەس ھێشتا ساڵێک نییە ئەمری خوای کردووە چۆناوچۆنە گووران ئاوا کوتوپڕ بۆتە evolution. یانی لەو ڕستەیەی سەرەوە مەبەستی بێکەس evolution بووە؟! من ئەم وشەیە بە مانای evolution ئەوەندە باو نازانم کە بڵێم ئیتر نابێ دەستی لێ بدرێ.
فارس دوای چەند سەد ساڵان پێی زانی evolution تکامل نییە ئێستا دەڵێن فرگشت؛ بەڵام جنابت دەڵێی ئێمە تازە ناعیلاجین دەبێ بڵێین گووران. نا مام ئازا گیان وا نییە.--چالاک وتووێژ ‏١١:٠٦، ١٦ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ببوورە، تێناگەم لە قسەکانت. یانی تۆ لات وایە مامۆستا ھەژار لە ڕووی زمانێکی بیانییەوە مانای وشەی گوورانی گۆڕاوە و وتوویە کە ئەمە جگە لە "دەرچوون لە پێست" مانای "پێگەیشتن" یشی ھەیە؟ دەی بۆ ئەبێ کاری وا بکا؟ دیسانەوە ھەر تێنەگەیشتم سەبارەت بە شێرکۆ بێکەس کە فەرمووت ئەوە خۆ دەمێک نییە مردووە و چۆن ئازا مانای گووران گۆڕا. تکایە تۆزێ زیاتر شی کەرەوە بۆم. سپاس.--Aza (لێدوان) ‏١٢:٢٣، ١٦ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من ناڵێم مانای پێگەیشتن بۆ گووران تازەیە. من دەڵێم مانای evolution بۆ گووران تازە دانراوە. بەڵێ لە ھەنبانەدا بۆ گووران پێگەیشتن یان کامڵ بوون ھاتووە بەڵام evolution کامڵبوون نییە (ئەم ھەڵەیە لە ڕووی زمانی فارسی دانراوە). بۆ نموونە پەلەوەرێک دوای ماوەیەکی دووودرێژ توانای ھەلفڕینی نامێنێ، بەمە دەڵێن evolution. دەی ئەمە کامڵبوونە؟! نا. بۆیە دەڵێم گووران ناشێ evolution بێ.
فارس بەمە دەڵێ تکامل کە ھەڵەیە بەڵام عەرەب دەڵێ تطور کە زۆر جوانە. شتەکە تطور پەیا دەکا. تطور لە طور ھاتووە. لە طورێک بۆ طورێکی تر. ھەر ئەوەی کاک ژیان دەڵێ جۆر؛ لە جۆرێک بۆ جۆرێکی تر دەگۆڕدرێ. من بۆ ئەم چەمکە لە زمانی کوردیدا تەنیا وشەی ئاڵوگۆڕم پێ شک دێ کە زۆر بەو شتە نزیک بێ.--چالاک وتووێژ ‏١٢:٤٧، ١٦ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاکە چالاکی بەڕێز سەیرێکی هەنبانە بکەن، لە وشەی ئاڵوگۆڕ پەشیمان دەبنەوە. ئاڵوگٶڕ یانی پێک گۆڕینەوە(مبادلە) تەنانەت واتای گۆڕانکاریش نادا، برالە ئەوەی مەبەستی ئەم چەمکەیە گۆڕانی جۆر یا جۆر گۆڕیان یان هەمان جۆریانە . Aminijian (لێدوان) ‏١٣:١٢، ١٦ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
گووران بە مانای ڕسکان و ڕوان -یشە. دیسانەوە بڕوانە ھەنبانە. ڕیشەکە گووراوە و شین بووە. زارۆ لە زگیا گووراوە. ئەمە ھەرئەوەیە کە کاک ژیان لە سەرەتای لاپەڕەکەوە باسی ئەکا: سەرھەڵدان و ... . گوورانی زارۆ لە زکا ھەرە ئەمەیە ئیتر. وشەی طور لە عەرەبیدا بە مانای جۆر نییە بەڵکوو زیاتر بە مانای قۆناغ و مەرحەلەیە، ئەوە لە فارسی و کوردیدایە کە بە مانای جۆرە. ئاڵوگۆریش بە مانای دانوستانە.--Aza (لێدوان) ‏١٣:١٩، ١٦ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من یەکەم شت سەیری ئەو دەکەم. بەڵام فەرھەنگی تریش ھەیە و ئەم وشەیە مانای تریشی ھەیە. لە فەرھەنگی ھەرمان (کە زۆر فەرھەنگێک تێر و پڕە) دوای ئەو مانایەی جنابت فەرمووت نووسراوە «کاری گۆڕینەوەی دوو شت لە یەک جۆر». لە کتێبی زانستگای ھارڤارددا مانا لێدراوەتەوە: to change, to alter (بە پێچەوانەی قسەی جنابت کە دڵێی مانای گۆڕانکاری نادا). بەڵام من ناڵێم ئەمە تەواو دروستە، دەڵێم تەنیا وشەیەکی من ئێستا لە کوردیدا پێم شک دێ و تۆزێک مانای گۆڕینی جۆر دەدا. جا ڕەنگە وشەی زۆڕ باشتریش ھەبێ دەبێ بگەڕێین.
دانوستانیش دەبێتە ئاڵووێر نەک ئاڵوگوڕ. ڕەنگە لە مەڵبەندێ ئێوەدا باو نەبێ بەڵام لای ئێمە ھەر دووکیان باون و جیاوازن.--چالاک وتووێژ ‏١٣:٣٣، ١٦ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
با ئەمەش زیاد بکەم کاک ئازا ئەو شتەی جنابت دەڵێی دەبێ گشتی بێ. بۆ نموونە ئەگەر گووران بە مانای ڕسکان و ڕوان بێ ئەوە بۆ زارۆ لە زگدا دەگونجێ بەڵام ھەر بۆ ئەو شتەی وتم یانی پەلەوەرێک توانای ھەلفڕینی نامێنێ چ مانایەکی ھەیە. یانی پەلەوەرەکە ڕواوە؟! دەبێ وشەیەک بێ بۆ ھەموو شتێک بگونجێ. ھەر وەکی جنابت وتت لە قۆناغێک بۆ قۆناغێکی تر. پێم وایە ھەر جۆریان لە ھەموویان باشتر بێ.--چالاک وتووێژ ‏١٣:٤٦، ١٦ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
یانی بەڕاست تۆ حازری وشەی "گووران" کە 1) بە وشەڕەتی ئیڤولوشن نزیکە 2) بە مانای سەرھەڵدان و چووزەکردنی شتی تازەیە 3) لە ڕستەی "زارۆ لە زکا ئەگوورێ"دا ھاتووە 4) لە فەرھەنگی فارسی بە کوردیی زانستگای کوردستاندا لە بەرامبەر تکامل و فرگشتدا دانراوە، بگۆڕیتەوە لەگەڵ وشەی "جۆریان"ی تازە-لەدایکبووی مەعلووم-نییە-چەن-ڕۆژ-زیندوو-بمێنی لەسەر-دەستی-کۆڕی-زمانەوانی-سازنەکراو ؟!! (لەگەڵ ڕێزی بێپایانم بۆ کاک ژیان و وتارە زۆر ڕێکوپێک و بەنرخەکانی)--Aza (لێدوان) ‏١٤:٢٥، ١٦ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بڵێم چی ئاخر. ھیچ یەک لەم مانایانە بۆ evolution ناگونجن. ئەگەر بە جۆریان ڕازی نی ئەوە بنووسن ئیڤۆلووشن.--چالاک وتووێژ ‏١٤:٣٩، ١٦ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بە لای منەوە گووران تەواوە. چوار دەلیلەکەشم لەسەرەوە نووسیوە. --Aza (لێدوان) ‏١٥:٠٢، ١٦ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاکە ئازا و کاکە چالاک، ئەم ڕاگۆڕینەوە و لەسەرچوونە دەبێتە هۆی گوورانی زمانەکەمان، بەدڵنیاییەوە، بەڵام نابێتە هۆی گۆڕانی زمانەکەمان بۆ زمانێکی تر. ئەم بابەتە زۆر ئاسانە، داوا دەکەم پێش لەوەی بیر لە پێکهاتەی و لێکدانەوەی وشەکان بکەینەوە، هەوڵ بدەین لە ناوەرۆکی بیردۆزی evolution تێبگەین. ئەمە هەنگاوی یەکەمە، بێ حاڵی بوون لەم چەمکە ناتوانین وشەدانی کوردی بۆ دۆزینەوەی هاوتای کوردی بپشکنین، یان بۆ داتاشین و داڕشتنی وشەی هاوتا پەلەقاژەیەک بکەین.
کاکە ئازا گیان:

  • هەر گیاندارێک لە درێژایی تەمەنی خۆی زنجیرەیەک گۆڕانکاری بە سەردا دێ، کە لە هەموو گیاندارە هاوجۆرەکانیشیدا ڕوو دەدات، ئەگەر گیاندارێک ئەم قۆناخانە یەک بە یەک تێنەپەڕێنێ، یان زیندوو نامێنێ یان تووشی کەمایەسی دەبێ، هەروەک چۆن بۆ خۆیشت ئاماژەت پێکرد.(لەم ڕەوتەدا گیاندار گەشە دەکا، بەڵام نابێ بە جۆرێکی تر)
  • بەڵام ئەگەر گیاندارێک لە بەر کۆمەڵێک هۆکار(وەک ژینگە، بازدانی کرۆمۆسۆمی و...) جۆرێک گۆڕانکاری جینیتیکی بە سەردا هات، کە بوو بە هۆی سەرهەڵدانی سیفاتێکی جیاواز لە هاوجۆرەکانی و بووە هۆی دروست بوونی جۆرێکی تر لەو گیاندارە، ئەوە evolution ڕووی داوە.(هەڵبەت هەموو ئەم گۆرانکارییانە سەرکەوتوو نابێ و بەرەیەکی نوێی لێ ناکەوێتەوە و ئێمە بە evolution حیسابی ناکەین و پێی دەڵێن گیانداری نائاسایی.)
  • من لە سەر (جۆریان) یان هیچ وشەیەکی تر ڕک ناکەم. ئەگەر وشەیەک بتوانێ پێوەرەکانی زمانەوانی ڕەچاو کا، ملی من لە موو باریکترە! ئێمە ناچارین بە داتاشین و داهێنان، من ئەم وشانەش پێشنیار دەکەم: جۆرگۆڕین ، جۆرگۆڕان ، جۆرگۆڕکێ، جۆرجۆرکانێ، جۆڕگۆڕ

Aminijian (لێدوان) ‏١٦:١١، ١٦ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئایا مناڵ کە لە زگی دایکا ئەگوورێ ئەبێ بە جۆرێکی تر یا نابێ؟--Aza (لێدوان) ‏١٦:٢٠، ١٦ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پرسیارێکی تر: بەتەمای بە Species بڵێی چی لە کوردیا؟--Aza (لێدوان) ‏١٦:٢٤، ١٦ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەگەر مناڵی ئینسان لە زگی دایکیدا ببێ بە شتێکی تر بێجگە ئینسان، مەسەڵەن پەڕ دەربهێنێ و بفڕێ، ئەوە ئیدی گووران نییە و evolutionە. بەڵام ئەگەر وەک دیکەی ئینسانەکان قۆناخەکانی گەشەی خۆی تێپەڕێنێ و ببێ بە بەچکەی ئینسان و لە وەک دایک و باوکی خۆی ئینسان بێ، ئەوە گووراوە و نەگۆڕاوە بۆ جۆرێکی تر.
بۆ Species بۆ خۆت باشتر دەزانی، ئەمە زاراوەی زانستی ژینناسی نییە (واتە: هەڵگری واتایەکی تایبەتی نییە، دەنا لە ژینناسیدا بەکار دێت) و وەک هەر وشەیەکی ئاسایی تر واتای خۆی هەیە. وەک چۆن لە کوردیدا چەندین وشەمان بۆ جۆر هەیە: جۆر: گۆر: گوێن؛ چەشن و... Aminijian (لێدوان) ‏١٦:٣٧، ١٦ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەی باشە ئەی مەبەست لە Evolution of Embryo و تکامل جنین چییە؟ بۆ ئەمانە بگەڕە لە گووگڵا دەیان وێنە و ڤیدیۆ ئەدۆزیتەوە کە گوورانی مناڵ لە زکی دایکا نیشان ئەدا. ئەوە یەک. دوو: تێنەگەیشتم ئاخری Species ئەبێ بە چی؟ با ئاوا پرسیارەکە بگۆڕم کاتێ کە تۆ ئەڵێی جۆرگۆڕین مەبەستت لە "جۆر" Species -ە؟--Aza (لێدوان) ‏١٩:٠١، ١٦ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
Species=جۆر / Evolution of Embryo= گوورانی تۆل / Evolution =گۆڕانی جۆر، جۆرزایی، جۆرگۆڕین

ئەمە من نایڵەم فەرموو هەر لە ویکیپێدیای ئینگلیسیدا بۆ خۆت بیخوێنەوە. یەکێک لە واتاکانی Evolution =drowing گەشە کردن و پەرەسەندنە، بڵاوی بازنەی واتاکانی ئەم وشە لە ئینگلیسیدا ئیجازەی داوە کە لە گوورانیشدا بەکاری بهێنن، دەنا دڵنیا بە ئەوەی وەک زاراوەیەک بۆ بیردۆزی Evolution بەکاری دەهێنن، مەبەستی drowing نییە. ئێمە دەبێ بزانین ئەمانەوێ چ واتایەک لە نێو وشەکانی زمانی کوردیدا بدۆزینەوە. دڵنیا بە واتای Evolution لە کوردیدا لەگەڵ گووران یەک ناگرێ. سپاس Aminijian (لێدوان) ‏١٩:٤٨، ١٦ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک ژیان پێت وا نییە Evolution و Speciation (گونه زایی) -ت لەگەڵ یەک تێکەڵ کردووە؟ Speciation (= دەرکەوتنی جۆری نوێ) ئاکامی Evolution -ە. Evolution ھەوڵ ئەدا ڕوونی کاتەوە بۆ جۆری نوێ دروست دەبێ و ئەم جۆراوجۆرییە چۆن ڕووی داوە، نەک ئەوە کە خۆی بە مانای گۆڕانی جۆر بێ. --Aza (لێدوان) ‏٢٠:٠٤، ١٦ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاکە ئازا دڵنیا بە تێکەڵم نەکردووە، بەڵام بۆ ئەوەی جەنابتان لە نزیکەوە هەست بە Evolution بکەن، ناچار بووم ئاماژە بە ئاکامەکەی بکەم کە ئێوە بزانن ئاکامی Evolution، لێبوونەوە و دروست بوونی جۆری نوێیە، نە گەشە کردن و تێپەڕاندنی قۆناخەکانی ژیانی یەک جۆر، ڕەوتی گووران و جۆرگۆڕان لێک جودان و هیچ خاڵێکی هاوبەشیان نییە. لە گووراندا نەخشەی جینیتیکی جێبەجێ دەبێ و دێتە دی، بەڵام لە Evolution دا نەخشەی جینیتیکی دەگۆڕێت و جۆرێکی تر لەو گیاندارە دروست دەبێ. Aminijian (لێدوان) ‏٢٠:٣٣، ١٦ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەی باشە زەحمەت نەبێ گونەزایی -م بۆ بکە بە کوردی. دەست خۆش بێ.--Aza (لێدوان) ‏٢٠:٤٣، ١٦ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نازانم ، ئاوا بە سەرپێوە ناتوانم وشە داتاشم، خۆت ئاماژەت پێکرد: دەرکەوتنی جۆری نوێ . بەلام خۆ دیارە تا جۆرگۆڕان نەبێ، ئەم جۆرە نوێیە دەرناکەوێت. سەیرکە براکەم، جۆرگۆڕان ڕەوتە، بە قەولی فارس گوتەنی (فرایند)ە . ڕەوتی تێپەڕ کردنی قۆناخەکانی ژیانی گیاندارێک لە گەشەی ژینناسیدا دەبێ بە گووران کە شێوەگۆڕان یا (دگردیسی)شی تێدایە.
ئێستا لە جۆرگۆڕان یا Evolution ڕەوتەکە چییە، ڕەوتەکە گۆڕانی جۆرە، واتە لەم ڕەوتەدا جۆرێک دەگۆڕێ و لە ئاکامدا ڕووبەڕووی دیاردەی دەرکەوتنی جۆری جیاواز دەبین کە لە ئینگلیسیدا پێی دەڵێن Speciation. تەواو سپاس! Aminijian (لێدوان) ‏٢١:٢٣، ١٦ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
براکەم من کە تێنەگەیشتم چیت نووسیوە، چەن جاریش خوێندمەوە. تۆزێ زیاتر بیری لێ کەرەوە. تۆ Evolution و Speciation لەگەڵ یەک تێکەڵ کردووە. ئەمە پێناسەی Evolution :ئیڤۆلوشن بریتیە لەو گۆڕانەی کە ڕوو ئەدات لە تایبەتمەندیگەلی بەمیرات-پێگەیشتووی بەرەکانی یەک لە دوای یەکی ئاپۆرە بیۆلۆژیکییەکاندا. ئەمە Evolution -ە و ئەوە کە تۆ دوو ڕۆژە قسەی لێوە ئەکەی (=دروستبوونی جۆرێ نوێ) جۆرزایییە و ئاکامی Evolution -ە نەک خودی Evolution.
@Aza: ئەمە بخوێنەوە، لێی ورد بەوە، بزانە ئێژێ چی؟ من ئینگلیسییەکەم کولە، ئەگەر ئەمە هەڵەیە پێم بڵێ با لە شوێنێکی تردا دروستەکەی بدۆزمەوە:
«تکامل یا فرگشت (یا به گونهٔ ویژه‌تر تکامل زیستی یا اندامی) عبارتست از دگرگونی در یک یا چند ویژگی فنوتیپی موروثی که طی زمان در جمعیت‌های افراد رخ می‌دهد»
«قوع تکامل بدان معناست که تمام موجودات زنده با همهٔ تنوعی که دارند، از نیاکانی مشترک پدیدار گشته‌اند..[۸]تکامل علت پدیدهٔ گونه‌زایی است؛ که طی آن یک گونهٔ اجدادی منفرد به دو یا چند گونهٔ متفاوت تقسیم می‌شود. گونه‌زایی در شباهت‌های ساختاری، جنینی و ژنتیکی جانداران؛ پراکندگی جغرافیایی گونه‌های مرتبط با هم، و ثبت سنگواره‌ای تغییرات، قابل مشاهده‌است. نیای مشترک جانداران امروزی تا بیش از ۳٫۵ میلیارد سال پیش؛ یعنی از زمان پیدایش حیات روی زمین، قدمت دارد.[۹][۱۰][۱۱][۱۲] تکامل چه به صورت درون‌جمعیتی و چه به صورت گونه‌زایی میان جمعیت‌ها، از طرق گوناگونی روی می‌دهد؛ آهسته و پیوسته به نام انتخاب انباشتی، یا به سرعت از یک موضع ایستا تا موضع بعدی؛ که تعادل نقطه‌ای خوانده می‌شود.»


«واژه عربی تکامل به معنای «ترقی» و «کامل شدن» می‌باشد. لغت‌نامه دهخدا معنی آن را «تمام شدن» ذکر می‌کند.[۲۰] این واژه نخستین بار توسط مترجمان دورهٔ قاجار به عنوان برابر فارسی evolution به کار رفت.

این در حالیست که واژه Evolution به معنای «برآمدن» بوده و اشاره به بوجود آمدن چیزی از چیز دیگر دارد، مثل بوجود آمدن بخار از آب. Evolution، حاکی از «کمال یافتن» جانداران نیست. این واژه هیچ بار اخلاقی ندارد بلکه تنها تغییر جانداران را برای انطباق بیشتر با محیط نشان می‌دهد، زیرا در یک محیط ویژگی‌های خاصی مبنای تطابق محسوب می‌شوند و در محیط دیگر ویژگی‌های دیگر.

به این سبب فرگشت معادل مناسب تری برای Evolution است.[۲۱]

واژه فرگشت نخستین بار توسط داریوش آشوری در سال ۱۳۷۴ پیشنهاد شد.[۲۲] بعدها برابرهای دیگری نیز از سوی پژوهشگران پارسی‌زبان برای Evolution پیشنهاد شد؛ از آن جمله واژه «برآیش» که توسط ابراهیم هرندی، روان‌زیست‌شناس، پیشنهاد شد.[۲۳]»

بە کوردی و بە کورتی، ئەوەی کە شیر دەبێتە ماست، پەنیر، فرۆ، سیراج و...ئەم لە جۆرێک بوون بە جۆری تر، ئایا لە کوردیدا وشەیەکمان هەیە بۆی؟ بڕێک دەڵێن داگەڕان، بەڵام ئەوەش هەو نییە.
Aminijian (لێدوان) ‏٠٦:٢٩، ١٧ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]


پێشتر خوێندوومەتەوە. دەی؟ کوا وتوویە ئیڤولووشن واتە گۆڕانی جۆر؟ ئەڵێ "گۆڕانی جۆر" ئاکامی ئیڤولووشنە. لەسەرەوەش وتم ئیڤولووشن ھەوڵ ئەدا وەڵامی ئەوە بداتەوە کە ئەم جۆراوجۆرییە لە گیانەوەراندا ھەیە چۆن ڕووی داوە. ئەڵێ: ئیڤولووشن ڕووی داوە بۆیە جۆرێ نوێ پەیدا بووە. واتە ھەندێ لە سیفات بەرە بەرە گۆڕاون بۆیە جۆرێ نوێ دەرکەوتووە. --Aza (لێدوان) ‏٠٦:٤٠، ١٧ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
گیانەکەم دیسان ئەیڵێمەوە بە دوای وشەیەک مەگەڕە بە مانای گۆڕانی جۆر بێ. پێشتریش وتم شاوشەی ئەم بابەت جۆر نییە.--Aza (لێدوان) ‏٠٦:٤٣، ١٧ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەم باس و خواسەی ئێمە لە 5+1 ئەچێ! وا دیارە نە من دەتوانم ئێوە بە قەناعەت بگەینم، نە ئێوەش من دڵنیا دەکەن، با کەسێکی تریش ڕای خۆی دەربڕێ، شایەد دەروویەکمان لێ بووەوە. بە سپاسەو. Aminijian (لێدوان) ‏٠٦:٥٥، ١٧ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئایا تۆ لە پێکھاتەی وشەی "فرگشت"دا وشەی "گونە" یا "نوع" دەبینی؟ لە "برآیش"دا چی؟ پێتوایە "طور" واتە "جۆر" و "تطور" واتە لە جۆرێکەوە بۆ جۆرێکی تر (جۆر بە مانای Species)؟ ئەگەر طور بە مانای جۆرە بۆچ عەرەب خۆی بە Species ناڵێ طور و ئەڵێ نوع؟ گۆڕانی جۆر و پەیدابوونی جۆری نوێ ئاکامی ئیڤولووشنە. ئیڤولووشن خۆی یانی گۆڕانی بەرە بەرەی تایبەتمەنییە بۆماوەکان .--Aza (لێدوان) ‏٠٧:١٣، ١٧ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aza:من زۆرم بیر لە گووران و ماناکانی دەکردەوە و ھەر پێم وابوو شتێکی ترە ھەتا پێم زانی. گووران زۆر بۆ وشەی تکوین باشە. سەیری وشەی تکوین لە فەرھەنگی فارسی بە کوردیی زانستگای کوردستان بکەن ھەموو شتێک دێتە دەستتان. گووران و ھەموو ماناکانی کە جنابت دەتوت ھەمووی ھەر بۆ تکوین دەبێ.--چالاک وتووێژ ‏٠٧:١٨، ١٧ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]


چالاک گیان تۆ جارێ لە گووران گەڕێ. سەرەتا ئەبێ بزانین ئیڤولووشن یانی چی تا دوایی بتوانین وشەی بۆ بدۆزینەوە.--Aza (لێدوان) ‏٠٧:٣٢، ١٧ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من پێشتر باسی مانی ئیڤۆلووشنم کرد و پێشنیاری خۆم نووسی. کە دەڵێین جۆرێک بۆ جۆرێکی تر مەبەست جۆر بە مانای Species نییە بەڵکوو بە مانای قۆناغ و بڕگەیە.
بە بڕوای ئێوە ڕستەی "The country's evolution from an agricultural to an industrial system" یان "The evolution of parliamentary democracy" چۆن دەکەین بە کوردی؟ ئایا ناڵێین ئاڵوگۆڕ؟
ئەمەش بخوێننەوە: fa:ویکی‌پدیا:نظرخواهی برای انتقال/تکامل/توضیح.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:٢٢، ١٧ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لێرە نووسراوە داروین خۆی باوەڕی بەوە نەبووە کە لە Evolution دا قۆناخبڕی (Progress) ڕوو ئەدات.--Aza (لێدوان) ‏٠٨:٣٩، ١٧ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاکە چالاک، من هەوڵ ئەدەم باشتر لە واتای ئیڤۆلووشن تێ بگەم، بەڵام (ئاڵوگۆڕ) تەنیا یەک مانای هەیە: ئەویش (پێک گۆڕینەوە)یە، بۆ وێنە من و تۆ زانیاری ئاڵوگۆڕ دەکەین، تۆ هیچکات لە ئاڵوگۆڕی زانیاری تووشی زەرەر نابی، ئاڵوگۆڕی فەرهەنگی= مبادلەی فرهنگی.
@Aza:کاکە ئازا لە سەر وشەی گووران پێداگری دەکا، من ئەگەر بۆم دەربکەوێ کە گووران دەتوانێ واتای ئیڤۆلووشن پڕ بکاتەوە، هەناسەیەکی ئاسوودە هەڵدەکێشم و بە دڵنیاییەوە پشتگیری لێ دەکەم. لەم باس و خواس و ڕاگۆڕینەوە، شتی باشم دەست کەوت. ئێستا دەمەوێ بزانم ئایا:
  • ئیڤۆلووشن= گۆڕانکاری؟ جاهەر جۆرە گۆڕانێک بێ، چە بگا بە بەدیهاتنی جۆری نوێ و چ نەگا؟ یان ئیڤۆلووشن تەنیا بەو گۆڕانە دەڵێن کە بەرهەمەکەی (جۆری نوێ) بێ؟

Aminijian (لێدوان) ‏٠٩:٠٥، ١٧ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەمەش جێی سەرنجە: «واژه تطور هم مشکلات خودش را دارد. به دلیل اینکه ما در تکامل صحبت از این می کنیم که هرگاه بسامد ژن‎ها در مخزن ژنی یک جمعیت در طول زمان تغییر کند ما می گوییم تکامل صورت گرفته، این تعریف را نه با واژه تطور می شود بهتر بیان کرد و نه با واژه فرگشت، بنابراین همه مشکلات خودشان را دارند». وشەی گووران ڕێک بە مانای تکوینە و باشترە ھەر بیری لێ نەکەینەوە. با ئاڵوگۆڕیش نەبێ بەڵام بیر لە وشەی باشتر بکەنەوە.--چالاک وتووێژ ‏١٠:٢٥، ١٧ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]


سەبارەت بە مێژووی بەکارھێنانی وشەی Evolution لە زمانی ئینگلیزیدا ئەم دەقەم لەم سایتە ھەڵەوگەڕاندووە. ھەوڵم داوە وشە بە وشە تەرجومەی بکەم و جگە لە ڕستەی کۆتایی لە باقی ڕستەکانی دڵنیام کە دروستە.
ئەم وشەیە لە پزیشکی، ماتماتیک و، نووسراوە ئاسایییەکاندا بەکار ئەچێ و تێگەیێنیی (sense، مانا) جۆراوجۆری ھەیە، لەوانە "گەشە و ھەڵدان بەرەو پێگەیشتن و باڵغبوون لە تاکێکی زیندوودا" (کەسمان لەوە قسە نییە کە ئەمە ڕێک گوورانە)، ئەم تێگەیێنییە لە ١٦٦٠ەوە ھەیە. کاربردی مۆدێرنی لە بیۆلۆژیدا، سەبارەت بەجۆرگەلی گیانەوەران (species)، یەکەم جار لە کارەکانی جیۆلۆجیستی سکۆتلەندی چارڵز لیەل -دا بنیراوە. چارڵز داروین تەنیا یەک جار ئەم وشەیەی بەکار ھێنا، ئەویش لە دوایین پاراگرافی کتێبی "The Origin of Species" -دا بوو کە ساڵی ١٨٥٩ چاپ بووە. ئەو (داروین) دەستەوشەی "میراتبەری ھاوڕێ لەگەڵ وردە گۆڕان" (descent with modification) -ی پێ باشتر بوو، ھۆکەی ئەگەڕایەوە بۆ دوو شت، یەکەم ئەوەی کە وشەی evolution پێشتر لە سەدەی ھەژدەیەمدا لە homunculus theory of embryological development -دا بەکار ھێنرابوو، دووەمیش ئەوە کە (وشەی evolution) ھەڵگری مانای قۆناخبڕی بوو کە لە بیرۆکەی دارویندا نەئەدۆزرایەوە. بەڵام باوەڕی ڤیکتۆریایی بە قۆناخبڕی زاڵتر بوو (وشەی evolution کورتتریش بوو) و Herbert Spencer و بیۆلۆژیستگەلی تر بڕەویان دا بە evolution.
ھەروا کە دەبینین لە ١٦٦٠ەوە تا زەمانی داروین بە مانای گووران بووە. داروینیش بۆ خۆی ئەم وشەیەی بە لاوە جوان و پڕبەپێست نەبووە و بەکاری نەھێناوە. وەکوو کاک ژیان بیری کردۆتەوە و لای خۆیەوە وتوویە "من کەی مەبەستم گوورانە من مەبەستم بەمیرات پێگەیشتنی سیفەتەکانە بە تۆزێ گۆڕانکارییەوە" بەڵام ھاوڕێیانی پیان وتووە "داروین گیان ئەمە زۆر دوور و درێژە با ھەر بڵێین گووران، قەی چی ئەکا با لەمە بەدواوە گووران مانایەکی لێ زیاد بێ". ئێستە منیش ئەڵێم ئەگەر وشەیەکی جوانمان دۆزیەوە کە زۆر باشە ئەگەر نە با ھەر وەکوو ئینگلیزەکان بڵێین گووران. سپاس. من یەک دوو ڕۆژێک لە ویکیپیدیا نابم.--Aza (لێدوان) ‏١٠:٤٩، ١٧ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

خەریکم بیر لە Peresan ی ویکی کرمانجی دەکەمەوە، ڕەنگە وشەیەکی گونجاو بێ، با بیکوڵێنم، ئەمجار عەرزتان دەکەم. ئەگەر بۆم کوڵا و تەوجیهی بوو، ئەوە لە هەموو وشەیەکی تر باشترە، هەڵبەت ئەم وشەیە خۆی بە تەنیایی نە، بەڵکوو لەگەڵ ژیندا، وەک: پەرەساندی ژین/ژیان یان پەرەسەندی ژیان یان پەرەسەندنی ژیان . جارێ بە ئیجازەتان! Aminijian (لێدوان) ‏٢٠:٤٦، ١٧ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وشەڕەتی گووران[دەستکاری]

@Calak: @Aminijian: من ھەر پێم وایە لە گووران وشەی باشترمان بۆ Evolution نییە. تۆزێ گەڕام بزانم گووران لە چی کەوتۆتەوە، شتێکم نەدۆزیەوە، بەڵام خۆم بۆچوونێکم ھەیە لێرە ئاماژەی پێ ئەکەم شایەد دوور لە ڕاستی نەبێ، شایەدیش تەواو ھەڵە بێ. بۆچوونەکەم ئەمەیە: گووران لە وشەی "گووھر" -ی پاڵەوی ئەچێ. گووھر ھەرئەو "گەوھەر" -ەیە. گەوھەریش یەکێ لە ماناکانی ڕەچەڵەک و ڕەگەزە. ئەگەر ئەمە دروست بێ و گووران لە گووھر کەوتبێتەوە، ئەوە گووران لە ئەسڵی خۆیدا بە واتەی "پەیدابوون و سەرھەڵدان لە ڕەگەز یا بنەچەیەکی تایبەتە".

ھیوادارم ھەرچی زووتر لەسەر ھاوتای باش بۆ Evolution ڕێک کەوین، چونکە ئەم وتارە لە گرنگترین وتارەکانی ھەر ئینسایکلۆپیدیایەکە. سپاس.--Aza (لێدوان) ‏١٤:٤٥، ٣١ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک ئازا گیان وشەی گوران یان گووران لە کوردیدا زیاتر دوو مانای ھەیە: یەکەم پێگەییشتن و دووەم دەرچوون لە پێست. برایەک لە لام بوو ھەر ئێستا پرسیم وتم گوورانت بیستووە؟ وتی ئەرێ یانی ڕوشدکردن (رُستن یان ھەر پێگەییشتن). دەی ئەمانە مانایان زۆر دوورە لە Evolution و بەزۆر نەبێ نابێ. سەیری ویکیفەرھەنگیش بکە ھەر باسی دەرچوونی پێستی کردووە: guran.
بەڵام بۆ ریشەی وشەکە لە بواری زمانەوانیەوە لەوانەیە لەگەڵ گوریختەن (گریختن)ی فارسی ھاوڕیشە بێ بەتایبەت ھەر وک پێشتر وتبووم لە کوردیدا ئێمە خێ لە لای تێ ناخوێنینەوە (وەک سوختن لە فارسی و سووتان لە کوردی؛ ھەر بەم جۆرەش گُریختن لە فارسی و گوران لە کوردی). جا پەیوەندییەکی ڕەنگە ئەمە بێ دەرچوون لە پێست خۆی جۆرێک «گریختن» و دەربازبوونە. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٦:٠٢، ٣١ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
برادەرینە، لە کوردیی باکوور "پەرەسان" یان داناوە، من لە کۆی واتایEvolution واتای پەرەسان دەبینمەوە، لە "پەرە" دا جەخت نەکراوە لە سەر تەکامول. تکایە ئەگەر دەکرێ لە سەر ئەم وشەش ڕای خۆتان دەرببڕن، ئەگەر کێشەیەکی جیدی لە ئارادا نەبوو، ئێمەش لەگەڵ کرمانجییەکە یەک بگرین. Aminijian (لێدوان) ‏٢٠:٥٥، ٢ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: @Aminijian: کەی مانای رُستن و پێگەیشتن دوورە لە Evolution، ئەویش نە کەم، زۆر؟! من ھەر ھۆگری گوورانم. ئێستا تاقەتم نییە، دوایی زۆرتر لەسەری ئەنووسم. سپاس.--Aza (لێدوان) ‏١٠:٢٥، ٣ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: @Aza: ئه‌گه‌ر سه‌رنجتان دابێ زۆربه‌ی کات و هێزی ئێمه‌ به‌وه‌وه‌ده‌گیرێ که‌ فڵانه‌ شته‌که‌ به‌ کوردی ده‌بێ به‌ چێ یان چ وشه‌یه‌ک بۆ فڵان زاراوه‌ دانین،داتاشین یان داڕێژین. ئه‌م کێشه‌یه‌ وه‌ک کورد گوته‌نی ئاوی زۆر ده‌با و ته‌قریبه‌ن له‌ سه‌ر هیچ وشه‌یه‌ک نه‌گه‌یشتووین به‌ قه‌ناحه‌تێکی زانستی. به‌داخه‌وه‌ باری قورسی هه‌ڵبژاردنی وشه‌ زانستییه‌کان خراوه‌ته‌ ئه‌ستۆی ئێمه‌، ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش خۆمانی لێ ببوێرین، به‌ بڕوای من هیچمان نه‌کردووه‌. من پێشتر پێشنیارێکم کرد به‌ کاکه‌ چالاک که‌ با ده‌رفه‌تێکی وا بڕه‌خسێنین که‌ هه‌ر لێره‌دا کۆڕی زانیاری کۆ بکه‌ینه‌وه‌ و لانیکه‌م ته‌کلیفی به‌ره‌ڵایی و به‌ربڵاوی و هه‌ڵه‌شه‌ی زاراوه‌کان ڕوون بکه‌ینه‌وه‌ و وشه‌ یان وشه‌گه‌لی دروست یه‌کلایی بکه‌ینه‌وه‌. زۆری له‌ سه‌ر ناچم، ئێمه‌ پێویستمان به‌ پێوه‌ندی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ زانایان و خاوه‌ن ڕایانه‌. ئه‌م پێوه‌ندییه‌ له‌ دنیای ئه‌مڕۆدا کارێکی ئه‌سته‌م نییه‌. من له‌ شوێنی خۆیدا باسی لێ ده‌که‌م. به‌ سپاسه‌وه‌ Aminijian (لێدوان) ‏٢١:٢٩، ٣ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aza: گووران کرمانجییە و بە سۆرانی دەبێتە گوروون/گرون (-وون نیشانەی چاوگە وەکوو فەرموون) یان گروان/گرواندن. سەیری ھەنبانە بکەی لە مدخلی گرواندن دوو نموونەی باشی بۆ ھێناوەتەوە: ئەم بزنە بگروو پێستی دەکەمە ھەنبانە، گامان گرووە کلکی ماوە. لە وشەنامەیەکیشدا دیتم بەرامبەرەکەی بە ئینگلیزی نووسرابوو flay.
وشەکەش لەگەڵ وشەی رفاندنی کوردی ھاوڕیشەیە تەنیا پێشگرێکی لێ زیاد بووە: گرواندن > گورواندن: گو- + رواندن (= رفاندن). پێشگری گو- لە کوردیدا پاشگرێکی کۆنی ئێرانییەوە (u̯i) و لە گەلێک وشەدا ھەیە وەکوو گوشین، گواستنەوە، گۆڕان (گوھەڕین) و ... .
ئەوەندەش با بڵێم دەبێ منداڵانە ئەم بیروڕایە ئەگەر وا بزانین ھەر وشە و چەمکێک لە زمانی ئینگلیزی بە تایبەت لە زمانی زانستدا ھەیە دەبێ لە کوردیشدا ھەر ھەبێ. وا نییە و دڵنیام بۆ evolve بەرامبەرمان نییە. ئەو وشانەی بۆیان داناوە مانای تریان ھەیە بۆ نموونە پەرەسەندن دەبێتە develop یان گەشە و گەشەکردن دەبێتە growth. دەبێ بۆ ئەمە وشەیەکی نوێ دابنرێ. دانانەکەشی ئەستەم نییە بەڵام بەداخەوە زمانەکەمان بێ خاوەنە.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:٠٧، ١٤ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Calak:سپاس، لێکدانەوەیەکی زۆر درووستە. بەڵام بۆ مانای یەکەمی گووران ڕسکان و ڕەگداکوتان نووسراوە. --Aza (لێدوان) ‏١٦:٣٠، ٣١ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: لە ھەنبانەدا سەیری مەدخەلی «لێ گووران» بکە نووسراوە ئەم نمامە لەم دارە گووراوە. جوان دیارە گووران یانی تکوین/تکوّن و ئەمەیش لە تکامل زۆر دوورە.--چالاک وتووێژ ‏١٩:٠٤، ٢١ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Calak: سپاس کاک چالاک. لەم ڕۆژانە لە فەرھەنگێکدا تووشی وشەی evolve ھاتم کە ئەیبردەوە سەر وشەی «بار»ی فارسی بە مانای جار و کەڕەت و نۆبە (turn). کەوتمەوە بیر «بارەوباری»یەکە کە تۆ پێشنیارت کرد. بەڵام ئەم بارە ئەو بارە نییە. شایەدیش ھەر ئەوە بێ. بزانم فەرھەنگەکەی نانەوازادە چیی وتوە. ئاگادارت ئەکەمەوە. سپاس Aza (لێدوان) ‏٠٧:٤٠، ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Calak: کاک چالاک ئەوە سەیری فەرھەنگی ڕیشەی وشەی کوردیم کرد. بۆ «بار» بە مانای جار و کەڕەت ئەڵێ لە ڕیشەی پرۆتۆئێرانیی vāra و لە ڕەگی var -وە دێ بە مانای ھەڵبژاردن. وەکوو شتێ ئەمە لەگەڵ پاری volve لە وشەی evolve -دا ھاوڕیشە بێ. ئەو «بار»ەکەی تر لە وشەی بارەوباردا ھەمان «بەر»ە بە مانای دۆخ و لا و سوێ کە لە ڕیشەی ھیندوئەورووپاییی uperi -یەوە ھاتووە و لەگەڵ وشەی over -ی ئینگلیزی و über -ی ئاڵمانی و بری فارسی ھاوڕیشەیە.-Aza (لێدوان) ‏١٢:٢٠، ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aza: ئەو فەرھەنگەم نییە نازانم pdfەکەت ھەیە یان خودی کتێبەکە؟ بەڵام ئەمە دەزانم کاک عەلی نانوازادە بەشێوەی ئاکادمیک ئێتیمۆلۆژی نەخوێندووە بۆیە دەبی وریا بی لە بەکارھێنانی ئەم کتێبە. بۆ ئەو بۆچوونەی جنابیشت دەبێ نموونەیەک ھەبێ ھەتا بتوانین بیسەلمێنین کە بەر بە مانای پێشەوە بە شێوەی بار-یش ھاتووە. من نموونەی وا شک نابەم بۆیە ناتوانم بیسەلمێنم. ھەمانە بەر بە مانای تر بووەتە بار وەک لەبەرچوون/لەبارچوون.--چالاک وتووێژ ‏٠٩:٠٣، ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Calak: کتێبەکەم ھەیە، پی دی ئێفی نییە. ئەوەش بۆچوونی من نییە، نانەوازادە ئەڵێ بار بە مانای دۆخ و لایەن، وەک لە ڕستەی فەرشەکە بە باری خۆیدا ڕاخە، لە «بەر»ەوە ھاتووە. Aza (لێدوان) ‏٠٨:١٩، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aza: دەستت خۆش بێ. بەڵێ دەزانم بۆچوونی ئەوە منیش ھەر بۆچوونی ئەو شیەو دەکەم. ئەو نموونەیە جێگای سەرنجە و بە بڕوای من پێوەندیی بە بەر بە مانای پێشەوە نییە. بیستووتە لە فارسیدا دەڵێن «بارِ عاطفی سخن». یان لە ھەنبانەیدا لە وشەی باردا ھاتووە «دنیاکە لە باری خۆی نەماوە». بە بڕوای من ئەوانە ھەموو دەچنەوە سەر بار بە مانای load. نازانم من وای بۆ دەچم... . سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٢:٣٥، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak:ئەو فەرھەنگەکەی تر کە باسم کرد پی دی ئێفی ھەیە. لێرە ئەتوانی دای بگری. --Aza (لێدوان) ‏٠٥:٠٥، ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەراژۆ بوون[دەستکاری]

@Calak: @Aminijian: سڵاو. بەراژۆتان پێ چۆنە؟ بەراژۆ = بەر (ڕەگەز، بەرە، نەوە) + ئاژۆ (بۆپێشەوەچوون). بۆ نموونە ئەوترێ ئینسان لە مەیموونەوە بەراژۆ بووە، واتە ڕەگەزی ئینسان لە مەیموونەوە ھاتووە و بووە بەمە. من وا ئەزانم مەبەست ئەپێکێ بەڵام ئەبێ پرس بە چەن کەسی شارەزای زمانیش بکەین.— ئەم لێدوانە لەلایەن Aza واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

ئەگەر ئیمزای نەکەی ئاگاداری کار ناکا! لێرەشدا بۆپێشەوەچوون وەکوو گەشە و تکاملی فارسی وایە و دوورە لە مانای evolution. لە evolutionدا ئەسڵەن باسی بۆپێشەوەچوون ناکرێ.--چالاک وتووێژ ‏١٦:٥٣، ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]


@Calak: ئەی پێشگری "فر" لە وشەی "فرگشت"دا چییە؟--Aza (لێدوان) ‏٢٠:٤٥، ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەمە بخوێنەوە دەزانی. ھەمووی بخوێنیەوە باشترە دەنا ھەر بەشی «فرگشت: برابر پیشنهادی و درست فارسی».--چالاک وتووێژ ‏٢١:٠٠، ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: دەی لەوێش ئەڵێ "فر در اینجا پیشوند است به مفهوم از پیش و فرا رفتن." بەڵام تۆ ئەڵێی "ئەسڵەن باسی بۆپێشەوەچوون ناکرێ"!.--Aza (لێدوان) ‏٠٦:٥٣، ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڵێ وایە. فر باسی بۆپێشەوەچوونی پرۆسەی گردیدن دەکا. لێرەدا یەکەم مەبەست لە بۆپێشەوەچوون پێشکەوت نییە بەڵکوو مەبەست درێژەدانە. دووەم درێژەدانی گردیدن مەبەستە کە دەتوانێ ئاکامەکەی باش بێ یان خراپ بۆیە دەڵێن مانای خونثای ھەیە. بەڵام ئەوەی جنابت داتناوە باسی بۆپێشەوەچوونی بەر (توخم) دەکا. توخم بۆ پێشەوە ناچێ بەڵکوو وردەوردە گوڕانکاری بەسەر دێ. تەواو.--چالاک وتووێژ ‏٠٧:٤٣، ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]


@Calak: با جارێ بیگوازینەوە بۆ "پەرەسەندن" کە ناوی باوی ئێستایە.--Aza (لێدوان) ‏١٠:٠٤، ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
گرفتێک نییە بیگوێزەوە چون ھەر دووک ھەڵەن لانی کەم پەرەسەندن وشەی فارسی توخمی تێدا نییە و باشترە. نازانم ئەم فارسیە چیە لە باشووردا ئاوا حەزی لێ دەکەن.--چالاک وتووێژ ‏١٠:١٢، ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وشەیەک پێشنیار دەکەم و پێم وایە خراپ نەبێ: بارەوباری. زیاتر بە مانای گۆڕانە و ھاومانای تغییر یان دەنا تحولی فارسی. ماناکەشی بە تطوری عەرەبی نزیکە. بارەوباری یانی لە بارێک (بوارێک) بۆ بارێکی تر. خۆشتان دەتوانن شی کەنەوە.
وشەکەش خۆم دام نەتاشیوە و ھەر لە کوردیدا بەم مانایە ھاتووە.--چالاک وتووێژ ‏١١:٥٧، ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وشەی پەرەسەندن[دەستکاری]

@Calak ئەمزانی وشەی پەرە لەگەڵ وشەی پلە نزیکایەتیی ھەیە. چەن ڕۆژ لەمەوبەر دیم ھەژار لە وەرگێڕانی قورعانا «خلقکم اطوارا»ی کردووە بە «ئێوەی پلەپلە وەدی ھێنا». یانی «تطور» ئەتوانێ بە مانای «لە پلەیەکەوە بۆ پلەیەکی تر چوون» بێ. ئێستا ئەگەر تۆ لە جیاتیی وشەی پلە، خزمە نزیکەکەی، یانی «پەرە» دابنێی، تطور ئەبێ بە پەرەسەندن. ئیتر دڵنیا بووگم کە پەرەسەندن بەرامبەرێکی باشە بۆ تطور و پێویست ناکا بەرامبەری تری بۆ بدۆزینەوە.

Aza (لێدوان) ‏٠٧:٥٨، ٢١ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aza: لە فەرھەنگی وەھبیدا پەرەسەندن increase مانا کراوەتەوە. لە فەرھەنگی کوردستانی مامۆستا گیویشدا پەرەئەستاندن پتربوون، زۆربوون، فراوانی مانا کراوەتەوە. من پێم وایە مانای ئەسڵیی پەرەسەندن ھەر ئەمە بێ کە ئەمانە وتوویانە.
خۆم ھەست دەکەم پەرەسەندن لە ڕووی ماناوە بە پروبال گرفتن-ی فارسی نزیک بێ و تەواوی ماناکانی تری لەمە کەوتبێنەوە وەکوو زۆربوون، ڕەواج و تەوسەعە و ... .
یەکەم دەبێ بڵێم من ئەم مانایانە کە باس کرا لە evolution بە دوور دەزانم. دووەم دڵنیا نیم پەرە ھەمان پلە بێ. سووەم ئەگەر واش بێ ئەوەی جنابت دەفەرمووی مانای دیرۆکی ئەم وشەیەیە نەک ھی ئەمرۆی.
سپاس. چالاک وتووێژ ‏٠٣:٥٢، ١ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak سپاس. پەرەسەندن بەرامبەر بە تطور پەسەندکراوی کۆڕی زانیاریی کوردیشە. لە ژمارەی یەکەمی گۆڤارەکەیاندا کە ساڵی ۱۹۷۳ دەرچووە، ھاتووە. Aza (لێدوان) ‏٠٥:٢٩، ٢ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak ببوورە، ئێستا لەوێ بۆی گەڕام نەمدۆزییەوە! لێم تێک چووە، نازانم لە کوێی ترا دیومە، بەڵام لە گۆڤاری کۆڕی زانیاریدا نییە. Aza (لێدوان) ‏٠٥:٣٤، ٢ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]