وتووێژ:پڕژە (جوگرافیا)

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

@فەرهاد: پڕژەم نەبیستووە و لە ھیچ فەرھەنگێکیشدا نایدۆزمەوە! -Aza (لێدوان)

@Aza:ڕاست دەکەی، نەک ئەم وشەیە هەزارانی تر هەن کە لەهیچ فەرهەنگێک تۆمارنەکراون.بە تایبەت لەبواری زانستە مرۆییەکان.فەرهاد (لێدوان) ‏٠٠:٢٧، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کە وایە بۆ ویکیپیدیا ناشێ، سیاسەتی ویکیپیدیا سەلماندنیبوونی بابەتەکانە. -Aza (لێدوان) ‏٠٦:٤٢، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لە گوگل یان یوتوب بنووسە پڕژە،گەلێک پڕژەت دەداتێ.بەڵام وەک سەرچاوەی توێژینەوە هیچ کەسێک ئیشی لەسەر نەکردووە.فەرهاد (لێدوان) ‏٢٠:٠٤، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @فەرهاد: بەم شێوەیە نابێت، باوبوونی ناوەکە گرنگە تا بکرێتە سەرناوی وتار. بەڕای من پێویستە لانی کەم لە فەرھەنگێک ئاماژەی پێ درابێت. سەرچیا‏٢٣:٠٠، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک سەرچیا ناوەکە زۆر باوە ڕەنگە لەبەشی خۆرهەڵات وانەبێت،بەڵام لێرە لە هەولێر و سلێمانی و باشوور بە گشتی ناوێکی باوە،بۆ فەرهەنگ دەبێت زیاد بکرێت ڕەنگە لە ڕابردوو لەهیچ فەرهەنگێک نەبێت ئەمە واتای ئەوەنیە کە ئەم ناوەمان نیە بۆیە پێویستە لە فەرهەنگ زیاد بکرێت وەک فەرهەنگی هەر زمانێکی تری زیندوو کە ڕۆژانە وشە و ناوی نوێی بۆ زیاد دەکرێت.سەرفرازبیت کاکەبرا.فەرهاد (لێدوان) ‏١٧:٢٩، ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@فەرهاد: مادام ئەوەندە باو بێت، دەبێت لانی کەم چەند سەرچاوەیەکت دەست بکەوێت تا لێرە بخرێتەڕوو، واتە فەرھەنگیش نەبێت، لانی کەم دوو سێ وتار نیشان بدە کە تێیدا بەکارھاتبێت. من پڕژەم تەنیا وەک ناوی ھاوینەھەوارێکی ناوچەی چۆمان بیستووە، نەک بەم شێوەیە. کاک @Aza: ئەگەر ئەم ناوە بگۆڕدرێت، تۆ پێشنیاری چی دەکەیت؟ سەرچیا‏١٦:٤٦، ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لە فەرھەنگی کوردی بە ئینگلیزیی تۆفیق وەھبیدا بۆ col ملە و نەوی ھاتووە. نەوی لای ئێمە باو نییە، ملە باوە بەڵام نازانم پڕ بە پێستی ئەمە بێ یا نە. نەوی باشییەکەی ئەوەیە بە مانای نزمیشە. ئەمەش کاک فەرھاد نووسیویەتی شوێنێکی نزمە لە کوێستاناندا. -Aza (لێدوان) ‏١٧:٢١، ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نەوی و نێوی لە موکریدا رێک بە مانای نزم-ە و ئاوەڵناوە و لە کاتێکدا col ناوە و ئاشکرایە گونجاو نییە. وەک ئەوەیە بە col بڵێین نزم کە دیارە گونجاو نییە و لانی کەم دەبێ بیکەینە ناو.
ملە-یش پێم وا نییە ئەوە بێ و لەوانەیە ھەر ئەوە بێ بە فارسی دەڵێن گردنه.-- چالاک وتووێژ ‏٢٠:٠٥، ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس بۆ دەوڵەمەندترکردنی بابەتەکە،لەڕووی زمانەوانیەوە ئەم هەفتەیە پرسیاری زۆرم کردووە لەبارەی ناوی پڕژە کە بۆچی بەم ناوە بانگی دەکەن وەک پڕژەی سەکران و پڕژەی قەندیل و پڕژەی هەڵگۆرد و هتد،وەڵامەکەیان ئەوەیە(پڕژە بە واتای تێ پڕژان دێت یان شوێنێکی چاڵ و نزم کە پروشکە بەفری لێ کۆ دەبێتەوە بەزۆری ئەو بەفرانەی بەهۆی باوە دەگوازرێنەوە و لەم چاڵانە دەنیشن بۆیە بەشوێنی تێ پڕژانی بەفر بەکاری دەهێنن جگە لەمە ناوەکانی (پڕژگە و پڕژین)یش بەکار دێنن،جا نازانم لە ڕووی زمانەوانیەوە تا چەند جێگای دەبێتەوە،تکایە لە زانیاریەکانتان بێ بەشمان مەکەن.دەستتان خۆش.فەرهاد (لێدوان) ‏٢٢:٥٢، ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی پڕژە (جوگرافیا)م کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠٥:٣٩، ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]