وتووێژ:پاژێک لە تەواوەت

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئێستا دیتم کە ئەم ڕۆمانە بە ناوی ترس لە مەرگ [١] کراوەتە کوردی. @Calak: و @Aza: و .... هەر ئەو ناوە بێت یان بیکەینە ترس لە مەرگ؟ Şûşe وتووێژ ‏١٤:١٨، ٢٤ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەوای نووسیوە وەرگێڕ سەبارەت بە هۆكاری گۆڕینی ناوی كتێبەكە لە زمانی کوردیدا ئەوە دەخاتەڕوو کە ناوی كتێبەكە خۆی (بەشێك لە گشت)ە، بەڵام ستیڤ تۆڵتز لە چاوێپێكەوتنێكدا دەڵێت: ڕۆمانی (بەشێك لە گشت)م دەربارەی ترس لە مەرگ نووسیوە، هەروەها دەتوانین بڵێین كۆنسێپتی بنەڕەتی كتێبەكە مەرگە، ڕوونتر بڵێم (ترس لە مەرگ)ە و گەورەترین ترسی ژیانی مارتین دینیش هەر مەرگە. بۆیە لەبری ناونیشانەكەی خۆی ئەم ناونیشانەم بۆ هەڵبژارد.Şûşe وتووێژ ‏١٤:٢٢، ٢٤ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بە بڕوای من ناوە ئەسڵییەکەی خۆی بێ.-- چالاک وتووێژ ‏٠٩:٢٠، ٢٥ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بە ڕای منیش، ترس لە مەرگ ناوێکی زۆر ناخۆشە و ئینسان گوێی لێ دەبێت هەر دڵی بۆ ناچیت ڕۆمانەکە بخوێنیتەوە، لە حاڵێکدا خودی ڕۆمانەکە وا نییە و تێکەڵی تەنزە. Şûşe وتووێژ ‏٠٩:٢١، ٢٥ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
مەسەڵە ئەوەیە ئەگەر منیش ئەوە بکەمە کوردی و ناوێکی تری لەسەر دانێم، دیسان دەبێ ناوەکە بگۆڕین؟! بۆیە دەڵێم ھەر ناوە ئەسڵییەکە بێ.-- چالاک وتووێژ ‏٠٩:٢٤، ٢٥ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
منیش ھەر وا ئەزانم نەیکەین بە ترس لە مەرگ. بەڵام تۆ ھاتووی فارسییەکەیت کردووە بە کوردی، من بم ئینگلیزییەکە ئەکەمە کوردی کە ئەبێتە «کوتێک لە تەواوەتی» یا «کوتێک لە ساغی». کوت بۆ fraction و تەواوەتی یا ساقی بۆ whole. بۆ وێنە ئەڵێین: سێوەکەی ساق خوارد؟ ئا، ساق ساق خواردی؛ یا نە، کوتێکی لێ خوارد. -Aza (لێدوان) ‏١١:١٧، ٢٥ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: لای ئێوە دەڵێن «تەواوەتی»؟ ئەم وشەیە باوە لەوێ؟ تا ئەو جێگەیەی دەزانم ئێمە دەڵێین «تەواوەت» نەک تەواوەتی. کە دەڵێن «تەواوەتی کارەکانم بەتەنێ کرد» لێرەدا ئی نیشانەی ئیزافەیە. یا دەڵێن بەتەواوەتی وەک ئەوەیە بڵێی بەیەکجاری لێرەیشدا ئی بەشێک لە وشەکە نییە. فەرھەنگی ھەرمان بە ھەڵە چووە و ئەمەم لەمێژ بوو پێ زانیبوو.
پاشان بۆ fraction من ھەر «پاژ»م پێ تەواوە. جنابت پێت باش نییە؟ کوت بە ھەورامی قوت-یشی پێ دەڵێن. پرۆف. مەکێنزی لە کتێبی The Dialect of AwromanNدا «قوت» و «کوت»ی piece, fragment مانا کردووەتەوە. بۆ «کوت کوت»-یش نووسیویەتی in pieces. بۆیە من کوت-م بە دڵ نییە ھەر پاژ-م پێ گونجاوترە.
-- چالاک وتووێژ ‏١٣:٢١، ٢٥ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
باو نییە بەو شێوەیە کە زۆر بیبیسی. بەڵام ھەر ئێستا لە چەن کەسم پرسی تەواوەتی یانی چی، وتیان یانی کامڵ بوون و بێ کەمی و کورتی. من خۆشم ھەر ئاو مانایەی ھەیە بۆم. ئەو جار پاژ و پار مەگەر ھاوڕیشەی partی ئینگلیزی نەبوون؟ خۆت لە باسی universalدا ئاماژەت پێ کرد. ھەر چەن من ھیچ دژایەتیم نییە لێرەش بوترێ پاژ یا پار بەڵام «کوت» یا «لەت»م پێ باشترە. خۆت ئەڵێی مەکنزی بەرامبەر بە fragment دایناوە، دەی fragment و fraction زۆر فەرقیان نییە. بۆ wholeیش ھەر چی زیاتر لێی ئەکۆڵمەوە زیاتر دڵنیا ئەبم کە ساغ یا ساق یا ساخ دروستترە. -Aza (لێدوان) ‏١٤:٢٣، ٢٥ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وەڵا کاک Aza لای ئێمە باوە. دیسان دووپاتی دەکەمەوە وشەکە «تەواوەت»ە نەک «تەواوەتی». دەڵێن تەواوتم خوارد. تەواوتم دەوێ. نەک تەواوەتی! ئەمەیش ئاکامی گەڕانەکەی [٢].
پاشان قەتم نەوتووتە پار و پاژ ھاوڕیشەی partن. وتبووم پار و part ھاوڕیشە و ھاومانان. لەوێدا باسی ڕیشەی پاژ-م نەکرد. ھەر وتم پاژ یانی fraction و نابێتە particle. بۆ ڕیشەی پاژ دوو بۆچوونم ھەیە. پاژ سەرەتا *باژ بووە. دیارە باژ ھەمان شتە فارس دەڵێ باج (کە بە شکڵی باژ [٣] و پاژ-یش [٤] ھاتووە). باج ئێستا بە tax دەڵێن. دەی tax چییە؟ کەسرێک (fractionێک) لەو شتەی کە ھەتە. بە ئەرمەنیی کۆنیش بە tax دەڵێن باژ [٥]. بۆچوونی دووەمم ئەوەیە پێوەندیی بە pāzēی سوغدییەوە ھەبێ بە مانای Portion, bit یا Part.
ساغیش جارجار دروستە بۆ whole بەڵام نەک ھەمیشە. the whole money دەبێتە تەواوەتی پووڵەکە ناتوانی بڵێی پووڵەکە بەساغی. بەڵام the lost soldier might still be alive and whole دەبێتە لەوانەیە سەربازەکە ھێشتا ساغ و سهلیم بێ. لەم وتارەدا بە بڕوای من تەواوەت گونجاوترە ھەتا ساغ.
کورتی کەینەوە. whole دەبێتە تەواوەت (نەک تەواوەتی). بۆ fractionیش پاژم پێ باشترە (بۆ fractionalیش پاژی جوانترە ھەتا کوتی. پاشان ئەگەر پاژ fraction نییە ئەی چییە؟). تکایە ڕای خۆت بنووسە ھەتا بە ئاکامێک بگەین. سپاس. چالاک وتووێژ ‏١٧:٥٢، ٢٥ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من پێم وا بوو «پاژ» ھەر ئەو «پار»ە بێت کە لە زمانی ھەندێ خەڵکا کراوە بە پاژ. نانەوازادەش ھەر ئەوە دەڵێت. یانی وا ناڵێت ڕاستەوخۆ، لە ڕیشەی پاژدا نووسیویە بڕوانە بۆ پار. بە ھەر حاڵ ھەر وا کە وتم دژایەتیم نییە پاژ بێت. بۆ «تەواوەت»یش نازانم، تا ئێستا نەمبیستووە. سەیری فەرھەنگی زانستگا کوردستانیشم کرد «تەواوەتی»ی تیا بوو وەکوو ئاوەڵناو و ئاوەڵکار. لە ڕووی ڕێزمانەوە گرفتی چییە تەواوەتی؟ مەگەر تەواو + ئەتی گرفتێکی ھەیە؟ -Aza (لێدوان) ‏١٨:١٨، ٢٥ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]