وتووێژ:پارێزراوی (پزیشکی)

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

@Calak: @Min.neel: و... هەڵبەت "بەرگری" وشەیەکی یەکسان نییە بۆ "ایمنی" = "Immunity". لە کوردی خۆماندا وشەیەک هەیە کە بەزۆری بەکار دەڕوا و هەر ئەم واتایە دەبەخشێت؛ وشەی "بێوەیی"ە کە پێکهاتەکەی بریتییە لە :(بێ+وەی = ئێش ، ئازار، نەخۆشی+ی) . ئەگەرچی ئەم وشەیە تا ئێستا وەک زاراوەیەکی زانستی بەکار نەهاتووە، پێم وایە پشت گوێ خراوە. تکایە هاوڕێیان بۆچوونی خۆتان بنووسن. ڕەخنەکانتان لە سەر چاو!

وەڵاهی کاکە بێوەیی هەرچەند بەکارنەهاتووە بەڵام بە ڕای من جوانە و ڕێک و پێکە، لە لایەکی دیکەشەوە من پێم وایە دەتوانین هە لە زاراوەی زانستیدا هەر لە ئیمەنی کەڵک وەر بگرین. مادیوتووێژ (٩ی پووشپەڕی ٢٧١٤) ‏١٣:٤٥، ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

من دژ بە بەرگریم چون بەرگری زۆر جیاوازە لەگەڵ Immunity. بێوەیی باو نییە بۆیە پێم باشە نییە. لە ناو کتێبەکاندا وشەی بەرگەگری (لە پاڵ بەرگری) ھاتبوو کە بەبڕوای من ناڵێم زۆر تەواوە بەڵام زۆر لە بەرگری باشترە. پێم باشە بیگوێزینەوە بۆ ئەو. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٩:١٦، ١ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بێوەیی نە، پاراستن ئەرێ.--Aza (لێدوان) ‏٠٧:٥٥، ٤ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: @Min.neel: @Aza:وەڵا کاکە بەرگەگری هەو نییە، ئیمەنی واتایەکە جیاوازی هەیە، بەرگەگری واتە (مقاومت) و خۆڕاگری ، ئەگەرچی بۆ بوونی ئیمەنی هەم بەرگەگری هەم پاراستن هەم بەرگری و... پێویستە، بەڵام خودی ئیمەنی واتای بێوەیی دەدات. ئەگەر ئەم وشەتان پێوە نانووسێ، ئیرادی نییە، بەڵام ئەو وشانەی تر هەڵەن و دەبێ بسڕێنەوە و هەر وشەی (ئیمەنی) بەکار بێنین تا بزانین دوایی دەبێ بە چی؟! Aminijian (لێدوان) ‏٠٩:٣٧، ٤ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
قسەکەت ڕاستە منیش وتم تەنیا لە بەرگری باشترە. پاراستنیش دروست نییە. بزانین شتێکی باشتر نادۆزینەوە. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٠:٢٧، ٤ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وەڵا کاکە ژیان دروست دەفەرموویت. مادیوتووێژ (١٣ی پووشپەڕی ٢٧١٤) ‏١٤:٣٣، ٤ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەی (بەرھەڵستی) چۆنە، یان ئەگەر شتێکی گونجاو نەبوو ھەروەکوو خۆی لێی گەڕێن. سه‌رچیا خورشید (لێدوان) ‏١٥:٥٤، ٤ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Immunity واتە مصونیت. مصونیتی سیاسیمان ھەیە، مصونیتی پزیشکیشمان ھەیە. "مصونیت" لە کوردیا ئەبێنتە: ١) پارێزراوی ٢)بێوەیی. بەڕای من پارێزراوی باشترە. بێوەیبوون ئاکامی پارێزراوییە. بەم پێیە پێناسەی ئەبێتە ئەمە:
پارێزراوی (Immunity) دۆخی دارابوونی بەرەڤانییە بیۆلۆژیکەکانە، ئەو ھێندەیە کە بەر بە تەشەنا و نەخۆشی و شاڵاوە بیۆلۆژیکە نەخوازراوەکانی تر بگرێ.--Aza (لێدوان) ‏١٥:٣٨، ٥ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بە ڕای من پارێزراویش زۆر جوانە. مادیوتووێژ (١٤ی پووشپەڕی ٢٧١٤) ‏١٨:٣٤، ٥ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پارێزراوی وشەیەکی دروستە، بێوەییش وشەیەکی دروستە، ڕەنگە بکرێ لە ڕەگی "پاراستن" وشەیەکی جوانتریش بدۆزینەوە، تکا دەکەم تۆزێک لە سەر ڕەگی "پاراستن" مانۆڕ بدەین، خوا چی دەبینی شتێکی زۆر باشتریشمان دەست کەوت. Aminijian (لێدوان) ‏٢٠:٥٢، ٥ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
جارێ گواستمەوە بۆ پارێزراوی.--چالاک وتووێژ ‏١٩:٣١، ١٧ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]