وتووێژ:ورووگڕ

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری 1 بەستەری دەرەکیم کرد لەسەر ورووگڕ. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستتە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٢٣:٥١، ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Paraw: لە ویکیپدیای لوڕیدا ڤرووگرد نووسراوە. چۆناوچۆنە؟--چالاک وتووێژ ‏١٩:٢٢، ٧ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Calak:کوردە لەکەکان (ڤ) دەڵێن و کوردە کرماشانیەکان (و). (د)ی دوایی لە هەر سێ زاراوەی لوڕێ و کوردیی لەکی و کوردیی خوارین دەسڕێتەوە. بەڵام پان-لوڕەکان خەریکی ستانداردسازیی زمانەکەیانن و ئەمە گەها بەم هۆیە ک دەیانوێستبێت وشەکە ستانداردەوە بکەن. دەتوانین (ڤرووگرد)یش ڕەوانەێ پەڕەی (ورووگڕ) بکەینەوە. سپاس و ڕێز. پەڕاو (لێدوان) ‏٠٩:٤٦، ٩ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Paraw: براکەم -رد فەرق دەکا. خۆ ئێوەی کەلھوڕیش بە ئارد و سەرد و ورد ناڵێن ئاڕ و سەڕ و وڕ، لەکیش ھەروەھا. بۆ /و/ و /ڤ/یش دیارە دەبێ بە لەکی یا لوڕی بنووسرێ خۆ کەلھوڕی لێ نییە. وەک ئەمەیە بڵێین بە کرمانجی بینووسین.--چالاک وتووێژ ‏١٩:٢٨، ٩ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak:براگیان سەبارەت بە پێتی /و/ و /ڤ/ حەق لەگەڵ جنابتە، بەڵام سەبارەت بە /د/ی دوای ناوەکە، سێ وشەی ئارد و سەرد و ورد، هەرسێیان ١ هێجایین، ئەمە فەرق دەکات لەگەڵ وشەی دوو یان سێ هێجایی. تا ئەورەیی من دەزانم /د/ەکەی دەبێ بسڕێتەوە. واتە ڤرووگڕ درۆستە. سپاس و ڕێز. -- پەڕاو (لێدوان) ‏١٠:١٨، ١٠ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Paraw: وەڵڵا دڵنیا نیم کاکە. پڵەنگرد (ناوی دێیەکە لە شاباد و ئەیوان) و بەێرگرد (ناوی دێیەکە لە مایەشت) و مرێنگرد (ناوی دێیەکە لە مایەشت) ڕێک ناویان وەک ڤرووگرد-ە و ئەم جۆرە نییە جنابت دەڵێی.--چالاک وتووێژ ‏١٠:٣٩، ١٠ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak:براگیان تا ئەورەی کە من کەڵهوڕیم قسە کردووە، ئەم سێ وشەیش پڵەنگڕ و بەێرەگڕ و مرێنگڕ دەبێ بوون. لە هەر دوو زاراوەی کوردیی لەکی و کوردیی کەڵهوڕی وایە. تەسمیم لەگەڵ جنابتە. -- پەڕاو (لێدوان) ‏١٠:٥٧، ١٠ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Paraw: بڕیار بە من نییە کە بڕیار بدەم. ناوی ئەم سێ گوندە لە فەرھەنگی باشووردا نووسراوە کاک عەباس جەلیلیان ھەر ئاوا ھاتووە. لە خۆم دەرنەھێانەوە. یانی ئەو لەخۆوە وای نووسیوە؟--چالاک وتووێژ ‏١١:١٢، ١٠ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak:براگیان، نەمگۆت لە خۆی دەرهیناوەتەوە، بەڵام ئاکۆیش گەها هەڵە بکات. فەرهەنگی باشووریش هەڵە لەتێ کەم نییە. من نازانم خەڵکی ئەو شارە لە زاراوەی خۆیان چی بە شاری خۆیان دەڵێن، بەڵام لە کوردیی خواریندا /د/ لە دوای وشەکان دەسڕێتەوە. (ڕەشید:ڕەشی، عەید: عەی، عوسمانەوەند: ئووزمانەن، کاکاوەند:کاکاوەن، جەڵاڵەوەند:جەڵالەوەن) ئەمەش گرینگە کە زاراوەی خورمووە و ورووگڕ وەکوو یەکتر نییە و جیایە، و کەڵهوڕییش نییە. ئیمە لە زاری خۆمان دەڵین ورووگڕ، دەی دەبێ بزانین خۆیان چی دەڵێن. سپاس و ڕێز. -- پەڕاو (لێدوان) ‏١١:٢٦، ١٠ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دیسان گەڕاینەوە سەر پلەی یەکەم. خۆ من وتم -رد جیاوازە و نایکەنە -ر یان -ڕ. ئەمەتا ئەم وتارە خۆم نووسیومە نیاوەن خۆ نەم نووسیوە نیاوەند. یان کرند کە جنابت نووسیبووت گواستمەوە بۆ کرن. یان ڕەشیداوام خۆم گواستەوە بۆ ڕەشیاوا. ئەمانە دەزانم بەڵام بەگشتی ھیچ بەڵگەیەک نییە بۆ گۆڕانی -رد بۆ -ر یان -ڕ. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٠٩:٠٣، ١١ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]