وتووێژ:نژیاروانی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

وشەیەکی زۆر گونجاوتر و جوانتر ھەیە بۆ میعماری، ئەویش نژیاروانی -یە.--Aza (لێدوان) ١٩:٠٢, ٢١ نیسان ٢٠١٣ (UTC)

ڕاست دەکەی بیستوومە. تەلارسازی وا دەگەیێنێ تەنیا تەلار دروست دەکرێ؛ بیناسازیش ھەیە بەڵام بینا عەرەبییە. نژیاروانی زۆر جوانە بەڵام نازانم وشەی نژیار (بە مانای بینا) لە کوێوە ھاتووە؟ گەلۆ کوردییە؟--چالاکWьтуwеж (١ی گوڵانی ٢٧١٣) ١٩:٥٠, ٢١ نیسان ٢٠١٣ (UTC)
سڵاو. لە ھەنبانە بۆرینەدا ھاتووە نژار واتە "سەنگچن، بە کوچک ھەڵچنینی دیوار"، نژیار -یش واتە "خانووی سەنگچن". وا بزانم لە "نژن" -ەوە ھاتبێ واتە "لەسەریەک کەڵەکەکردن".--Aza (لێدوان) ٠٥:١٢, ٢٢ نیسان ٢٠١٣ (UTC)
ئەگەر دژایەتی نییە دەیگوێزمەوە.--چالاکWьтуwеж (١١ی گوڵانی ٢٧١٣) ٢٠:٣٨, ١ ئایار ٢٠١٣ (UTC)
دژ - بچی لە ئەندازیارانی بیناسازیی باشووری کوردستان بپرسی نژیاروانی چییە، دڵنیام زیادتر لە ٩٠٪ نایزانن. وشە چەند ڕەسەن و کوردی بێت، کە بەکارنەھێت چی بکەین. تەلارسازی و بیناسازی باون، لەگەڵ بیناسازیم. | سەرچیا (وتووێژ) ‏١٧:٠٦، ٤ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Serchia: براکەم مانای وشەکانی تەلار و باڵاخانە لە کوردیدا ڕوونە. ئەمانە ھاومانان. بەڵام وا بزانم لە باشوور مانای ئەمانەشیان شێواندووە و بە شتێکی تر دەڵێن. دەکرێ بزانم بەرامبەر بە چی دانراون؟--چالاک وتووێژ ‏١٨:٤٦، ١٩ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تەلار، باڵەخانە و بینا بەرانبەر بە (Building)ن، نازانم مەبەستت لە شێواندنەکە چییە. | سەرچیا (وتووێژ) ‏١٩:٣٢، ١٩ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
مەبەستت لە شێواندنەکە ئەمەیە قەت تەلار و باڵاخانە لە کوردیدا بە مانای Building بەکارنەھاتووە.--چالاک وتووێژ ‏٢٠:٠١، ١٩ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئێستا لەگەڵ چین، جگە لە نژیاروانی؟ یانی تەلارسازی یان بیناسازی تەواو ھەڵەن؟ | سەرچیا (وتووێژ) ‏١٠:٢٦، ٢٠ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

من پێشتریش باسی مانای تەلار و باڵاخانەم لە کوردیدا کردبوو. ئەمە مانای ئەم وشانە لە ناو فەرھەنگەکاندا:

  • ھەنبانەبۆرینە:
    • باڵەخانە: ژوور لە نھۆمی باڵادا
    • تەلار: باڵەخانە، ژووری قاتی سەرەوە
  • قامووسی زمانی کوردی:
    • باڵەخانە: ژوور یان چەند ژوورێ کە لە سەرەوەی خانوو دروست دەکرا
  • ئەستێرەگەشە:
    • باڵەخانە: بناء ذات الطابقین، الطابق العلوی، شرفة بناء فوقانی (یانی ژووری نھۆمی سەرەوە)
  • Sorani Kurdish — A Reference Grammar with Selected Readings:
    • talâr تەلار hall, room in an upper story
  • لە فارسیشدا بالاخانە ڕیک بەم مانایەیە.

ئەم ھەموو سەرچاوەیە بە ئاشکرایی دەڵێن تەلار و باڵاخانە ھاومانن و ماناکەشیان «ژووری نھۆمی سەرەوە»یە. دەی پەیوەندی ئەمە بە بینا یان Buildingەوە چییە؟ مانایان گۆڕیوە دەستیان خۆش نەبێ بۆ چی مانای ھەر دوو وشەیان گۆڕیوە یەکیان بەس بوو. ئەگەر بە مانا گۆڕینیش بێ باشترین و نزیکترین وشەی بیانی بە باڵاخانە وشەی balcon بوو دەنا «ژووری نھۆمی سەرەوە» لە کوێ و Building لە کوێ؟! مەبەست لە شێواندن ئەمەیە.
architecture خۆی یانی "chief builder" یان گەورە بیناساز. بڕیار بە گۆڕین بێ «بیناساز» لە ھەموویان باشترە. ئەگەرچی بیناساز یانی builder نەک architect. بەس پێش گۆڕین با کاک ئازا ئاگادار کەینەوە. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:١٨، ٢٢ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو ھاوڕێیان! لەوە ئەچێ بیناسازی سادەترین وشە بێ بەرامبەر بە architecture. وشەیەک کە دائەنرێ بەرامبەر بە وشەیەکی بیانی ئەبێ لەگەڵ ھەموو یا زۆرینەی حاڵەتەکانی بەکارچوونی وشەی بیانییەکە بگونجێ. بۆ نموونە ئێمە لێرە computer architecture -مان ھەیە یا یا micro-architecture . ئەمانە چی لێ بکەین؟ بیناسازیی کۆمپیوتەر؟ وردەبیناسازی؟ یا چی؟--Aza (لێدوان) ‏١٤:٥٧، ٢ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێزان @Calak:، @Aza: (نەخشەسازی)تان پێ چۆنە؟ وەک دەزانن بوارەکە پەیوەندی ھەیە بە نەخشەکێشان و ھێڵکاری، ئەم ناو لەگەڵ ئەو نموونانەش دەگونجێت کە کاک ئازا باسی کردن. | سەرچیا‏١٢:١٨، ٣ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وەڵڵا نەخشەکێشان یا نەخشەسازی زانستێکی ترە پێی دەڵێن en:Cartography. ئەگەریش مەبەست ئەوە بێ لە architectureدا نەخشەکێشان و ھێڵکاری ھەیە ئەمە تەنیا بەشێکی ئەم زانستە دەگرێتەوە پێی دەڵێن en:Architectural drawing. لێرەدا ڕەنگە بیناسازییەکە خراپ نەبێ بەڵام بۆ بوارەکانی تر باش نابێ.--چالاک وتووێژ ‏١٢:٢٦، ٣ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک چالاک وەک جارێکی تریش وتم، ڕەنگە دۆزینەوەی وشەی وا کە لە کاتی یەکگرتنی لەگەڵ چەندان وشەی جیا و کێشە سازنەکات کارێکی ئەستەم بێت، ئێستا کە بیناسازی باوە وشەیەکی ئەوەندە خراپ نییە، کە باسیش لە (computer architecture) دەکرێت یان ھەر دەستەواژەیەکی دی، تا ئێستا ئەوەندە باونەبوون، گەر بەکاریش ھاتن، بیناسازیی کۆمپیوتەر چ کێشەیەکی ھەیە؟ ناوەکە وایە خۆ مەبەست لە بینا و خانوو نییە، مەرج نییە واتای ھەموو شتێک لە ڕواڵەتی وشەکانەوە بزانین، ئەوە پێناسەیە کە وەسفی ناوەکان دەکات، نەک واتای ڕووخساری. سەبارەت بە (Cartography) دەکرێ نەخشەکێشی بەرانبەر دابنرێن نەک نەخشەسازی، گەر بیناسیازی قبوول نەبێت، بەڵام بەڕای من وشەکە شوێنی خۆی گرتووە و باشترە لێرەش بەکاربێت. | سەرچیا‏١٢:٤٠، ٣ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سەبارەت بەم وشەیە چەند دێڕ دەنووسم. لە کوردیدا فیعلێکمان ھەیە «نژین» یان «نژنین» بە مانای build (وشەکە لە پێشگری ن- + ژنین بە مانای چنین پێکھاتووە و لە بنیچەدا یانی داچنین). ئەگەر بمانەوێ لەم فێعلە ناوی چاوگ دروست بکەین دەبێتە نژیار بە مانای building (نژین/نژیار دروست وەک بڕین/بڕیار یان پرسین/پرسیار وایە و شتێکی سەیر نییە). دەی ئەو کەسەی نژیار/building دروست دەکا دەبێتە نژیاروان بە مانای builder. دەی architect وشەیەکی یۆنانییە ھەر یانی chief builder. جا ئەوجار architecture دەبێتە نژیاروانی.
لای ئێمە گۆڤار و فێرگە ھەیە بە ناوی نژیاروانەوە. کە چی لای ئێوە بە ھەڵە تەلاریان بۆ building داناوە و دەڵێن تەلارساز. خوایە کەی تەلار لە کوردیدا بە مانای building بووە؟! ئەسڵەن بووە ھەر لە نژیار و ھەر لە تەلار/بینا؟ نژیار وشەیەکی نامۆ نییە و بگرە ناوی پیاوانە.--چالاک وتووێژ ‏١١:٤٣، ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەم وشەی نژیارە هەرچەند ڕەسەن و جوان بێت، باو نییە، تەواوی خەڵی کوردی ئێران ئێژن معماری، ئەوانەی ئێراقیش ئێژن تەلارسازی. ئێرەیش ئەکادیمیای زوانی کوردی نییە و نابێت ئێمە وشەی ناباو بکەین بە ناوی وتار. تەلارسازی ئەگەر تەواویش هەڵە بێت، هەر باوە و ئەبێت ئەو بێت بە ناوی وتار. مادیوتووێژ ‏٢١:٣٦، ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەزقەزا بیناسازی لەو دیوی زۆر باوترە بە گەڕانێکی بچووکیش دیاری دەکا. بینای کوردی ھەر بناءی عەرەبییە بە مانای building و بیناسازیش یانی builder. کوردییەکەش ھەر ئەمەیە نووسیم لەسەرەوە بەڵام داخی داخانم کوردییەکە لای خۆمان سووکە.--چالاک وتووێژ ‏٢٢:٤٠، ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک چالاک قسەی ئێوەمان قبوولە، بەس وشەیەک کە کەس بە کاری نەھێنێت،دەکرێ ویکیپیدیا سووربێت لەسەری؟ بەم شێوەیە کەس وتارەکەش نادۆزێتەوە. من لەگەڵ ئەوەم ناوەکە بکرێتە بیناسازی، لە نێوەڕۆکیش ئاماژە بە نژیاروانی بدرێت. سەرچیا‏١٠:٤٧، ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
قەیچێکە، با بیناسازی ڕەوانەکەر بێت. کێشەیەک نابێت ئەگەر ئێمەش لە ویکییەوە ھەندێک وشەی نوێ بخەینە بەرچاوی خەڵک. مێشکی من بەردەوام بۆ ئەو شتانە کراوەیە و قبوڵمە. من لەگەڵ ناوەکەی ئێستاییم. ویکیفەرھەنگ بۆ ئێمە زۆر گرنگە دابمەزرێت بەڕاستی، چوونکە ئەتوانین وشەی وەک ئەمە ھەر لە وتارەکەوە ڕەوانە بکەین بۆ فەرھەنگەکەمان تا خەڵک بیانناسێت.—ژیـار وتووێژ ‏١٠:٥٢، ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من لێرەدا بێ لایەنم بەس تەلارسازم پێ دروست نییە. تەواوی قسەی من ئەوەیە چەمکی (concept) نوێ وشەی نوێی گەرەکە. کێشەی ئێمە ئەوەیە پێمان وایە کوردی بۆ تەواوی وشەکانی دنیا جا زانستی بێ و نازانستی وشەی ھەیە و پێویست بە وشەی نوێ نییە. پێمان وایە ھەر چی لە فیزیک و کیمیا و ماتماتیک و فەلسەفە و مەنتق و ....دا ھەیە بێگومان لە کوردیشدا ھەر بووە و ھەر ھەیە.
نموونەیەکی بچووک پێتان وایە Evolution بەرامبەری کوردی ھەیە؟ کوڕە وەڵڵا ئەمە لە عەرەبی و فارسیشدا بەرامبەری نییە. عەرەب کە دەڵێ تطور خۆیشی دەزانێ ھەڵەیە. لە فارسیدا جاران دەیان وت تکامل کە تەواو ھەڵەیە ھەتا ھاتن وشەیان بۆ دانا و فرگشت-یان دروست کرد. لە کوردیشدا بەرامبەی نییە دەبێ وشەیەکی نوێی بۆ دابنرێ.
ئەگەر بمانەوێ پەرە بە زمانەکەمان بدەین وا بێ کوردیش بتوانێ قسەیەکی ھەبێ بۆ وتن دەبێ ئێمەش وەک تەواوی زمانە زیندووەکانی دنیا وشەی نوێ دابنێین. وشەی نوێش ناوی لەسەر خۆیەتی نوێیە خەڵک نەیبیستووە. دەبێ خەڵک بیبیسێ ھەتا باو بێ یان نا؟ خۆ وشەی نوێ ھەر دانرا باو نابێ! ئەگەر بە کارت ھێنا باو دەبێ. تۆ بە کاری ناھێنی دوایی دەڵێی ئەمە باو نییە! ئەی ئەم وشانە قەرارە چۆن باو بن؟!--چالاک وتووێژ ‏١٢:٣٦، ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بە بڕوای من باوی و ناباوی بۆ وشەی تازە وەکوو وشەی زانستی کێشە نیە. لەو ڕۆژەوە ئێمە ناوی ئەم وتارەمان کردووە بە نژیاروانی زۆرێک کەس و شوێن ئەم وشەیانە قەبووڵ کردووە. بەڵام ڕاستییەکەی ئەو شتەی لە ڕۆژی ئەوەڵەوە بۆ من جێگەی شەک بوو خودی وشەی نژنین بوو، کە ئەگەرچی لە ھەمبانەدا بینیومە، بەڵام نازانم چیە و لە کوێوە ھاتووە. لە کوێ دەوترێ؟ تا ئیستە نە خوێندوومەتەوە و نە بیستوومە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٢:٥٠، ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan:من وشەی نژنین-م بۆ ڕوونکردییەوە پیرەھەڵۆ گیان. وشەکە کرمانجییە. چەند وشەی کۆنی ئاوامان ھەیە لە کوردیدا لە بنیچەدا لە فیعلی «چنین» دروست بوون: ١) ئەنجنین: ئەن- + جنین (=چنین). ٢) ئاژنین: ئا- + ژنین (=چنین) ٣) بژنین: ب- + ژنین (=چنین) ھی ناوچەی ئەردەڵانە بە مانای بژاردنی سۆرانی ٤) (دا)پەڕژنین: پەڕ- + ژنین (=چنین) بە مانای داپاچینی دار. ٥) فیعلەکەی خۆمان نژنین: ن- + ژنین (=چنین)
ئێستا شتەکە ڕوون دەبێتەوە نژنین شتێکی سەیر نییە و ھەر وەک بژنین و ئاژنین و ... وایە بەڵام وا بزانم چون سۆرانی نییە زوڵمی لێ کراوە و خەڵک لێی دڕدۆنگن. ئەگەر ئەم پی دێ ئێفە ھی نەنیستیتیوو کوردی پاریس دابگری لە بەشی «پەیڤێن د قەولێن ئێزیدی دە»دا فێعلەکانی nijîn , nijinan , nijinandin بە مانای to build (a wall) دەدۆزییەوە. ھەڵبەت ھەر ھی کرمانجیی ئێزیدی نییە و لە شێوەزارەکانی تری کرمانجیشدا ھەیە.
ئەو قسەیەشت وا وتت «بە بڕوای من باوی و ناباوی بۆ وشەی تازە وەکوو وشەی زانستی کێشە نیە» دەبێ بە ئاوی زێڕ بنووسرێ!--چالاک وتووێژ ‏٠٨:٤٨، ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak:، دەستت خۆش. بۆی دەچووم کە کرمانجی بێت. لەگەڵ کرمانجییەکان چون بەداخەوە ھەڵسوکەوتمان کەمترە وشەکانیان باش نازانین. ئەوەی من دەیزانم بە زۆری لە سەرچاوە کلاسیکەکانیانەوەیە ھەتا قسە کردنی خەڵک یا ئەدەبیاتی نوێیان. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٢:٤٢، ١ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]