وتووێژ:نزار غەزالی/ئەرشیڤی ١

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە

سلاو زانیاریه‌كان له‌ خوودی كه‌سه‌كه‌ وه‌رگیراوه‌ ئایا وێبسایتی خاوه‌نی ڕاگرم؟؟ RawazIt (لێدوان) ‏١٩:٣٢، ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@RawazIt: ھیچ بەڵگەیەک ھەیە کەسایەتییەکە خۆی ڕێگەی دابێت ئەم زانیارییانە کۆپی بکرێن؟ چونکە لە ژێرەوەی وێبگەکە بە ڕوونی نووسراوە مافەکانی پاڕێزراوە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٩:٣٤، ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وە تکایە ئەمەش ببینە: ویکیپیدیا:تەواوی دەقی سەرچاوە سەرەکییەکان کۆپی مەکە 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٩:٣٥، ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بێگومان من سه‌رپه‌رشتیاری كاره‌كانی ئه‌وم و هه‌ر خۆشم وێب سایته‌كه‌م درروستكردووه‌
به‌ڵگه‌ش چیتان پێویسته‌ با بۆتان ئه‌تاج كه‌م RawazIt (لێدوان) ‏٠١:٥٣، ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@RawazIt: من کۆپییەک لە وتارەکەت بۆ دەنێڕمەوە گەر بەڵگەی پێویستم بۆ بێنی، وە مەرجی ھێنانەوەی وتارەکە لە سڕینەوە بریتییە لە دانانی سەرچاوەی زیاتر لەسەر کارەکانی و بایەخداری بابەتەکە، وەک ئەوەی بۆچی پێویستە وتارێکی لەسەر ھەبێت. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠١:٥٦، ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سه‌ره‌تا یاریزانێكی له‌شجوانی نێوده‌وڵه‌تیه‌
وه‌ هه‌روه‌ها ڕاهێنه‌رێكی دیاری كوورده‌ له‌ بواری جیم و له‌ش جوانیی
وه‌ زۆربه‌ی كه‌سایه‌تییه‌ دیاره‌كانی كوردستان له‌لای ئه‌و وه‌رزشی ڕۆژانه‌یان ده‌كه‌ن
وه‌ درووستكردنی وتارێك له‌سه‌ری داواكاری خۆیه‌تی و هه‌موو مافێكم پێدراوه‌ بۆ نوسینی بابه‌ت له‌سه‌ری و
زانیاریه‌كانی ناو وێب سایته‌كه‌شی من نوسیومه‌ و هه‌ر خۆشمان مافی كۆپی ڕایتمان پێداوه‌
له‌گه‌ڵ ڕێزم RawazIt (لێدوان) ‏٠٢:٠٠، ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@RawazIt: بەڵام ھیچ بەڵگەیەک نییە بۆ قسەکانی سەرەوە، پێویستە بزانیت تۆ لەناو ئینسایکڵۆپیدیای ویکیپیدیای کە شتەکان بە زانستی و یاسایی دەڕۆن. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٢:٠٣، ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
چ شتێكتان وه‌ك به‌ڵگه‌ پێویسته‌ تاوه‌كوو بۆ تانی بنێرم
له‌گه‌ڵ ڕێزم RawazIt (لێدوان) ‏٠٢:٠٨، ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@RawazIt: شتەکان ڕوونن ھەموو ئەوانەی داواکراون: کە ئێوە ڕێگەتان پێدراوە بۆ لەبەرگرتنەوەی دەقەکانی ناو وێبگەکە; ھەرچۆنێک بێت ئێمە دەبێت ویکیپیدیا:تەواوی دەقی سەرچاوە سەرەکییەکان کۆپی مەکە لەبیر نەکەین.
بەبڕوای من سەیری وتارەکانی تری ویکیپیدیا بکەی لەسەر ژیاننامە بزانیت چۆن نووسراون سودێکی زۆری بۆت دەبێت لە ڕێکخستنەوەی ئەم وتارەی ئێستات نموونە بڕوانە: موحەڕەم_محەممەد_ئەمین بزانە چۆن نووسراوە
سپاس 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٢:١٢، ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سوپاس بۆ زانیاریه‌كانت به‌ڵام ئه‌رك نه‌بێ كۆپیه‌كی زانیاریه‌كانم بۆ بنێریته‌وه‌ وه‌ هه‌روه‌ها ڕێنمونیم كه‌ی له‌وه‌ی كه‌ چۆن له‌ ویكیپیدیایی كوردی بیكه‌مه‌وه‌ ئینگلیزی و وه‌رگێڕانی بۆ بكه‌م یانی زمانی زیاتری بۆ زیاد بكه‌م
دووباره‌ سوپاس RawazIt (لێدوان) ‏٠٢:١٦، ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@RawazIt: بابەتەکە مافی پارێزراوە بەپێی یاسا سڕاوەتەوە گەر بەڵگەی لەگەڵ نابێت ناتوانم کۆپییەکەی بنێرمەوە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٢:٣٧، ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]