وتووێژ:نایەکسانی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سڵاو @Amine yousefi: دەڵێم با بە بێ جێھێشتنی ڕەوانەکەر بیگوازینەوە بۆ نایەکسانی (جەبر) وەک عەرەبییەکە چوون نایەکسانی دەتوانێت ببێتە وتارێکی دی. چی دەڵێیت؟ -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٥٧، ٨ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@ئارام بکر: وەکی بزانم ناوەکە لە کتێبەکانی باشوور لاسەنگەیە، ئەو وتارە کاک ئازا نووسیویەتی و من نازانم کێھە ناوە بە باشتر دەزانن، بزانین ڕای ھاوڕێیانی تر چییە. سپاس -- Şûşe وتووێژ ‏٢١:٤٣، ١١ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: تکایە بەژدار بە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٥:٣٦، ١٢ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سەرەتا دەبی بزانین لە کێتبەکانی باشووردا بۆ یەکسانی (Equality) چی دانراوە؟ ئەگەر یەکسانی دانراوە ئاشکرایە Inequality دەبێتە نایەکسانی (نەک لاسەنگە). ئەگەر شتێکی تر دانراوە با ئاگاداری بینەوە جا بڕیار بدەین.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:٢٦، ١٢ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Amine yousefi: @Calak: @ئارام بکر:لاسەنگی (نە لاسەنگە) کوردیتر و جوانترە و ھەروەھا دروستریشە، یەکسانی زیاتر یانی identity و identical بوون. بەڵام ئەبێ بزانین یەکسانی ئەبێ بە چی؟ ھاوسەنگی؟ ئەی balanced ئەبێ بە چی؟ تەراز؟--Aza (لێدوان) ‏٠٤:٢٥، ١٤ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: لەگەڵ جنابتم کە یەکسان بۆ identical گونجاوتر بوو ھەتا equal. بەڵام بۆ لاسەنگ لەگەڵ جنابت نیم. لاسەنگ یانی لایەکی سەنگینترە (قورسترە). ئەمە بە فارسیش پێی دەڵێن ناهمسنگ و بە ئینگلیزی دەبێتە unbalanced. دژواتاکەی لە کوردیدا دەبێتە ھاوسەنگ بە فارسیش ھمسنگ و بە ئینگلیزی دەبێتە balanced.
تەراز-یش دەبێتە level بە گشت ماناکانییەوە. ئەو ئامرازەی بەننایی ئێمە پێی دەڵێین تەراز/تەرازوو بە ئینگلیزی ھەر دەبێتە level. ئەوەی کە بە کوردی بۆ ماناکانی تر دەڵێن ئاست ھەڵەیە؛ ئاست چی و level چی! دەڵێن بەو ئاستەدا مەڕۆ ئەمە چی بە levelەوە داوە! لە فارسیشدا لەخۆوە بەمە دەڵێن سطح؛ کاریگەری عەرەبییە. لە فارسی دەڵێن تراز اول ھەر ئەمەیە.-- چالاک وتووێژ ‏١٤:٤٥، ١٤ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: وشەی level بە مانای ڕوویەکی ساف و تەخت ئاشکرایە کە نابێتە ئاست. بەڵام مانایەکی تریشی ھەیە ئەویش جێگە و پۆزیشنە و بۆ ئەم مانایە ئاست گونجاوە. کاتێ ئەڵێین لە ئاستی دەریا یانی لە حەنای دەریاوە، لە پاڵ دەریاوە، ئەمە دەقیق نییە بەڵام ھەڵەش نییە.
جارێک ڕادیۆ کوردستان ھەواڵی ئەخوێندەوە ئەیوت «... کێبەرکێکان لە ئاستی پارێزگادا بەڕێوە دەچێ ...» دیارە ئەمە وەرگێڕانی «مسابقات در سطح استان برگزار میشود» -ە و وەرگێڕانێکی ھەڵەیە و دروستەکەی ئەوەیە بڵێی لە پانتایی یا بەریناییی پارێزگادا. ھاتم تەلەفوونیان بۆ بکەم ... ئیتر نەمکرد. لەوانەیە ئێستاش ئەو ھەڵەیەیان ڕاست نەکردبێتەوە.--Aza (لێدوان) ‏١٤:٥٧، ١٨ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]