وتووێژ:ناوەرۆکی ئازاد

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

«ر» و «ڕ»[دەستکاری]

کاک @Calak: خۆی بە بۆچوونی من ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ شێوازی قسەکردن بەتایبەتی لەنێوان ئەوانەی وا تەمەنێکیان ھەیە و ئەوانەی وا لەوان گەنجترن. بۆ نموونە ھەیە دەڵێ پێرست، ھەشە دەڵێ پێڕست، ھەیە دەڵێ فەرش، ھەشە دەڵێ فەڕش، ھەیە دەڵێ کرۆک، ھەشە دەڵێ کڕۆک، ھەیە دەڵێ چیرۆک، ھەشە دەڵێ چیڕۆک، تەنانەت لە پیتی «و» و «ۆ»شدا ھەمان شتە بۆ نموونە ھەیە دەڵێ کومپانیا، ھەشە دەڵێ کۆمپانیا؛ من کێشەم نییە کە ناوی وتارەکان چی دەبێت، تەنیا حەزم کرد ئەم لێدوانە بدەم. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٤٣، ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەمانە ھەدندێکیان ھیی جیاوازیی شێوەزارەکان و بەشی زۆریشان ھی بێخاوەنایەتیی ئەم زمانەیە. پێرست کە وشەیەکی نوێ و داتاشراوە. کۆمپاینیا بیانییە. بەڵام ناوەرۆک لە موکریدا باوە و ھەر دەڵێن نێوەرۆک. لە شێوەزارەکانی تر چون باو نەبووە یەکەم جار کە بیستوویانە وایان زانیوە دەبێ ناوەڕۆک بێ و پێوەندەیی بە ڕۆییینەوە ھەبێ. دڵنیام چیڕۆکیش وا بووە و ئەویش لەبەر نەزانین بەم دەردە چووە دەنا ئاشکرایە چیڕۆک لەگەڵ چڕین ھاوڕیشەیە.--چالاک وتووێژ ‏١٩:٤٨، ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]