وتووێژ:ناوچە جێناکۆکەکانی عێراق

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دەست خۆش کاک برووسک بۆ نووسینی ئەم وتارە باشە. بەڕاستی پێویست بوو. بەڕێز دڵنیای ئەم وێنەیە دروستە؟ بە پێی ئەم وێنەیە کفریش لە ژێر دەستەڵاتی حکوومەتی ھەرێمدایە. کامیان ڕاستە؟ سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٧:٥٠، ٢٢ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

مامە چالاک، بڵێم ئەم نەخشەیە تەواوە درۆ دەکەم، چوونکە کفری لە ١٩٩١ ـەوە بە زۆرەملێی سەربازی لە عێراق سەندراوەتەوە، نەک هەر ئەوە، خانەقین بەکامیلی بەدەست یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوەیە و سەر بە حکوومەتی هەرێمە. بەڵام ئەم مەسەلانە هەندێک ئاڵۆزترن، چوونکە کێشەکە ڕووە کارگێڕییەکەی ئەم ناوچانەیە کە دواتر دەکەونەوە سەر چ پارێزگایەک. بەڵام هێشتا قسەکەی جەنابت تەواوە، نەخشەیەکی تەواو درووست نییە. بزانم دەگەڕێم، بەڵکو دانەیەکی باشترم دەستکەوت. ئەگەر @Ku&Kurdistan ئاگاداری ئێرە بێت، ئەو نەخشەی ئەم شتانەی هەمیشە لا دەست کەوێت :). زۆر سووپاس --برووسک (لێدوان) ‏١٧:٥٩، ٢٢ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بە زۆرەملی نەبێ نابێ! ئەوە @Ku&Kurdistan: بۆ ئاگاداری. زۆر سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٨:١١، ٢٢ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ناوەڵا بە زۆرەملێ نەبێ، نابێ. ئەگەرچی ڕەنگە ئێرە شوێنی ئەوەش نەبێ، بەڵام بەڕاستی حکوومەت کەمتەرخەمە لەوەی دوور لەڕووی ئێوە هەر بەشەق ئەو ناوچانەی بسەندایەتەوە. ئەو هەموو سامانەی کە حکوومەت هەیەتی زۆر بەئاسانی دەیتوانی وا بکات خەڵکی ڕەسەن و کورد بهێننەوە بۆ ئەو ناوچانە بن بە بن، ئەگەرچی هەندێک لەوانە کراون، بەڵام هێشتا زۆرترین کەمتەرخەیی حکوومەتی هەرێم لەڕووەوەیە. دەستەکانت خۆش بێت. --برووسک (لێدوان) ‏١٨:١٦، ٢٢ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
خۆ کەس نایا بڵێ فەرموو ئەوە ھەقی تۆ، دەبێ خۆت ھەقی خۆت بستێنی. خۆ ئەگەر پێیان کرابا ھەر ئێستاش کوردیان ئەنفال دەکرد. من زۆر بەکەمی تەلەڤیزیۆن باشوور گوێ دەگرم ئەوەندەش کە جاروبار تەماشای دەکەم ھەر دەڵێن ماددە ١٤٠. نازانم بەڕاستی بۆ کەس شوێنی ناکەوێ وا دیارە حکوومەتی خۆیان دەکا دەڵێن چمان لەو دەردەسەرە داوە. ئیشاڵڵا کە وا نامێنی و رۆژێک ببینین مەندەلیش لە دەست کورداندایە. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٢٠:٠٧، ٢٢ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر سوپاسی کاکەبرووسک دەکەم بۆ ئەم بابەتە گرنگە، و سوپاسی کاکە چالاک دەکەم بۆ ئاگادارکردنەوەکە. بەڕاستی ئاگاداری ئەم بابەتە نەبووم.

بۆ نەخشەکەش، ئەم نەخشەیە یاکێکە لەو نەخشەگەلەی کە لە ئینتەرنێتدا هەیە. من کۆمەڵێ نەخشەی بەپێز و وردەکاریم لایە کە یەکێکیان زۆر ڕێکوپێکە. حەزدەکەم نەخشەکەن بخەمە خزمەتی خوێنەران ئەگەر Wikipedia هەلم بدات. Ku&Kurdistan (لێدوان) ‏٢٠:٢٩، ٢٢ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چالاکی برام، ئینشەلڵا، هەموو ئاواتی ئەو ڕۆژە دەخوازین.

@Ku&Kurdistan:، ئێ هەر زۆر باشە، بڕۆ سەر commons و باری بکە. لەلای دەستە ڕاست کرتەی "پەڕگەیەک بار بکە" بکە و دەتوانیت پاشان باری بکەیت. --برووسک (لێدوان) ‏٢٠:٣٣، ٢٢ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کێشەکە لەوەدایە کە Wiki لای دەبات وەک نەخشەی ڕۆژئاواکە و وێنەی دۆمەکان. Ku&Kurdistan (لێدوان) ‏٢٠:٣٨، ٢٢ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر سپاس بۆ ئێوە. کێشەکە ئەوەیە وێنەکە دەبێ ئازاد بێ و ئەگەر وێنەکە مافی بڵاوکردنەوەی ھەبێ ناتوانین باری بکەین و دوای ماوەیەک دەیسڕنەوە. بەڵام دەتوانین خۆمان دروستی بکەین. تەنیا دەبێ وێنەیەکی باشمان دەست کەوێ و لە ڕووی ئەو دەتوانین شتێک دەربێنین.--چالاک وتووێژ ‏٢٠:٤٥، ٢٢ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

حکوومەت و پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان بەم ناوچانە دەڵێت، ناوچە کێشەلەسەرەکان , حکوومەتی عێراقیش شتێکی دی، ئێستا ئێمە چی لێبکەین، بەبڕوای من وەک ئەوەی ھەرێمی لێبەکەین ئێمە ویکی کوردیین > Kushared (لێدوان) ‏١٣:٤٣، ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەگەر باوترە من لەگەڵ «ناوچە کێشە لەسەرەکانی عێراق»م. --چالاک وتووێژ ‏٢٠:١٦، ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
باوی نازانم ئێستا بگەڕێیت لە ڕؤژنامە و ماڵپەڕەکان ھەریەکە و شتێک دەنووسێت، ئەم ناوە لەکاتی درێژکردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتی ھەرێم بوو بۆیەش زۆر لەمیدیاکان کەخۆیان بە ئەھلی پێناس دەکەن لەوکاتە ھیچییان لەو سەرۆکایەتییە وەرنەدەگرت بۆیەش زۆرجار ھەردوو ناوەکە بەکاردێت، تەنانەت لە پەرلەمانی کوردستانیش زۆر پەلەمانتار بەھەڵە ناوە کۆنەکە دێنن جا بەمەبەست بێت یان نا، بەڵام با ئەو بڕیارەی حکوومەت و پەرلەمان بکەین بەناوی یەکەم و ئەوەی دیش بکرێتە ڕەوانەکەر، خۆم بۆ ھەموو وتارێک ناوی یەکەمم لا گرنگ نییە بەڵام گرنگ ئەوەیە ھەموو ڕەوانەکەرێکی ھەبێت > Kushared (لێدوان) ‏٠٩:٠٥، ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من بە باشی لە مەبەستت تێ‌نەگەییشتم کاک محەممەد گیان. ئەگەر مەبەستت ناوی «ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم» بێ ئەوە تەواو لایەنگرانە و بۆ زانستنامە کە دەبێ بێلایەن بێت نەگونجاوە. چون بە ھەمان جۆر حکوومەتیش دەتوانێ بڵێ «ناوچە عەرەبییەکانی دەرەوەی حکوومەتی عێراق» بۆیە بە بڕوای من ناوی ناوچە کێشە لەسەرەکان یان جێناکۆکەکان تەواوە. سپاس. --چالاک وتووێژ ‏١١:٥٨، ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕاست دەکەی بۆ ئەم لایەنە کێشە درووست دەکا با ناوەکە وەک ئەمەی ئێستا بمێنێت بەڵام دەکرێت «ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم» بکرێت بە ڕەوانەکەرێک چونکە بەشێکی عێراق وای پێدەڵیت کە هەرێمە > Kushared (لێدوان) ‏١٤:٠٢، ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]