وتووێژ:مۆندیالی ئافرەتان ٢٠٢٣

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

باشترە بکرێتە(جامی جیهانیی خانمانی ٢٠٢٣)یان (جامی جیهانیی خانمانی فیفای ٢٠٢٣) لە ڕاستیدا لە تۆپی بالەش تووشی گرفتێک بووین لەوەی خانم بەکاربێنین یان ژنان. ئەوەندەی هەیە لەناو فەرهەنگی کوردی ژن یان ئافرەت بۆ تەمەنێکی گەورە یان هاوسەرگیری کردبێت بەکاردێت.کچانیش بۆ تەمەنێکی کەمتر بەکاردێت.بەڵام لەم یارییانە تێکەڵن و تەمەنی جۆراوجۆری تێدایە و کەسی هاوسەرداریشیان تێدایە.خانمان کۆکراوەیە.ڕاستە هاوتایی ئینگلیزییەگە نییە بەڵام دواجار لەناو کوردە بەکارهێنانی ئەم زاراوانە بۆ مەبەستی جۆراوجۆرە. Kurd2021 (لێدوان) ‏٠٩:١٢، ٢٢ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Kurd2021: منیش ئەم ناوەی ئێستام پێ باش نییە، مۆندیال ناوێ فەرمی نییە. وا باشترە بکرێتە «جامی جیھانیی ژنانی فیفای ٢٠٢٣». ‎Gêjełûk ‏١٣:١٤، ٧ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk لەگەڵ تۆم. ئەڵبەت فیفای ژنان، نەک ژنانی فیفا. Aza (لێدوان) ‏١٣:٥٤، ٧ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk، @Aza هەرچەندە ژن هاوتای ئینگلیزییەکەیە بەڵام پێم وانییە بگونجێت.ئەگەر سەیری عەرەبییەکە بکەن (کأس العالم للسیدات ٢٠٢٣)بەکارهێناوە لەگەڵ ئەوەی لە زمانی عەرەبی هاوتاکەی امرأە یاخود نسا‌و بەڵام للسیدات بەکارهێناوە.ئەمەش بەهۆی سروشتی ئەو هەڵبژاردەیەیە کە تەمەنی جۆراو جۆری تێدا بەشداری دەکەن.بۆیە پێشنیاری خانمانم کرد چونکە دواجار ئەوە لە فەرهەنگی گشتی کوردیدا جێی خۆی گرتووە.لە کاتی ئامادەکردنی هەواڵ هەرسێ وشەکان بەکاردێن ( خانمان /کچان/ژنان).نازانم بۆ کچێکی ١٨ ساڵ یان ١٧ ساڵ چۆن ژن بەکاردێت؟.بۆ نموونە بڵێین ژنە یاریزانی...تەمەنی ١٨ ساڵ بێت؟ Kurd2021 (لێدوان) ‏١٥:٣٤، ٧ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kurd2021: من ھەر ژنم پێ باشترە، ژن بە مێینەی پێگەیشتوو دەڵێن و ئەمانیش پێگەیشتوون. ‎Gêjełûk ‏١١:٠٦، ١٠ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk خۆی تەمەنی پێگەیشتووی لە شوێنێک بۆ شوێنێکی دیکە جیاوازە بەڵام بەگشتی لە ١٨ ساڵی دەستپێدەکات، مێینەیەک بگاتە ئەو تەمەنە بڵێین ژن؟.لێرە ئێوە زیاتر مەبەستانە هاوتای ئینگلیزییەکەی بێت.کە ئەمەش گرفتە بۆ کاتی بەکارهێنانی لە کاتی قسە کردن.لە فەرهەنگی کوردی ژن زیاتر بۆ تەمەن گەورە یان کەسێک هاوسەرگیری کردبێت بەکاردێت.خۆی ئافرەتیش بەکاردێت هەم ژن هەم ئافرەتیش کۆکەرەوە نییە.ئێستا خۆی بۆ هەڵبژاردەی سەر ئاستی نێر ئەڵێین( هەڵبژاردەی تۆپی پێی فڵان)، لە کاتێکدا لە ئینگلیزییەکە ئەوترێت( هەڵبژاردەی نیشتیمانی پیاوانی فڵان).ئەم هاوتاوییە نازانم بۆ بەس بۆ یارییەکانی مێینیە پەیڕەوی دەکەن. Kurd2021 (لێدوان) ‏١١:٤٠، ١٠ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نا @Kurd2021، لە ڕووی ژینناسییەوە بەم شکڵەی خوارەوەیە:
کچ < ١٨
ژن یان ئافرەت (کە ئەمەیان بە ئەسڵ تورکییە) ≥ ١٨
بەڵام خانم (ھاوشێوەی خاتوون یان دادە) ڕێزناوە، بۆ ژنێکی لە خۆت گەورەتر بەکاری دێنی.
ئەگەر سەیری ویکییەکانی تر کەی، دەبینی تەنیا عەرەب خانم (سيدة)ی بۆ بەکار دەبا؛ ھەموو ھەر دەڵێن ژن. ‎Gêjełûk ‏١٣:٥٧، ١٠ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk بەهەرحاڵ پێم وانییە بگەین بە ئەنجامێک، ئەوەندەی دەزانم لە ناو کوردا بە کچێک کە شووی نەکردووە ناڵێن ژن.( جامی جیهانیی ژنانی ٢٠٢٣ یان جامی جیهانیی ژنانی فیفای ٢٠٢٣ یاخود جامی جیهانیی فیفای ژنان ٢٠٢٣) ئەمە دەبێت بۆ هەڵبژادەکانی تۆپی پێش وای دانێن بڵێین (هەڵبژاردەی تۆپی پێی ژنانی فڵان). Kurd2021 (لێدوان) ‏١٥:٥٥، ١٠ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kurd2021 لە ئینگلیزیشدا woman زیاتر بۆ مێیینەی پێگەیشتوو و شووکردوو بە کار دێ. ئەگەر ئەوان دەڵێن woman، ئێمەش دەبێ بڵێین ژن. Aza (لێدوان) ‏١٢:٥٥، ١١ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza بەڵێ ئەوان وادەلێین بەڵام ئێمە هێشتا ناتوانین ئەمە یەکلای بکەینەوە لای خۆمان جێگیر نییە.دیارە کەمترین وتاری وەرزشی خانمانمان هەیە لە ویکیپیدیا من هەوڵمدا کە پاڵەوانێتییەکان و هەڵبژاردەکان ئامادە بکەم بەڵام لەبەر ئەوەی هێشتا نازانم کامیان بەکاربێنین بۆیە دەستم لێی هەڵگرتووە.بەهەرحاڵ دەکرێت پێشنیار ئێوە پەسەند بکرێت و ناوێکی جێگیر دابنێین بۆ ئەوەی ئیتر تووشی هەمان گرفت نەبینەوە و یەک شێوە بێت. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٣:٤٠، ١١ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زمانی بیانی[دەستکاری]

سڵاو @Bilalinfo: لەم وتارە لە بەشی «ئەنجامی یاریی کۆمەڵەکان» زمانی بیانی بە بەستەری سوورەوە زۆر بەکارهاتووە، گەر ئەتوانیت بیانکەرە کوردی، گەر نا سڕینەوەی باشترە لە دانانی. بەهیوای سەرکەوتنت. Tessla (وتووێژ) ‏١٤:٤٥، ٧ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]