بۆ ناوەڕۆک بازبدە

وتووێژ:لەشجوانیی فیزیکی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ناوی وتارەکە حەشووە. کاتێک باسی لەش دەکەین فیزیکییە. ناکرێ میتافیزیکی یان کیمیاوی بێت. ئینجا فیتنس بە مەعنای ڕێکییە نە جوانی بۆیە بە بڕوام ناوی وتارەکە بگۆڕدرێ بە لەشڕێکی. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٠:٠٧، ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Pirehelokan لەشجوانی دەبێتە bodybuilding، ئەمە fitness -ە. دوو شتی جیان. دروستکەری وتارەکە نازانێت کە وتارەکە لەبارەی چییەوەیە و لە خۆیەوە شت دادەنێت. ‎Gêjełûk ‏٢٠:١٩، ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan: زۆرباشە وادەکەین، بەس ئایا دەڵێیت بیگۆڕین بە لەشڕێکی فیزیکی؟. @Gejeluk: زۆرت ماوە بگەیت بەمن. Tessla (وتووێژ) ‏١٠:٠٣، ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla ھێڵ ناھ، قەت نامەوێ وەک تۆم لێ بێت. وەک تۆم لێ بێت تا نێچیر و نێچیرگر لێک جیا نەکەمەوە؟ یەک کەسی بەھۆش نایەوێ وەک تۆی لێ بێت.
ھەروەھا، کە نیشانەی پرسیار دادەنێیت، نوقتە دامەنێ. نیشانەی پرسیارەکە جێی نوقتەکە دەگرێت. یانی، «… لەشڕێکیی فیزیکی؟.» ھەڵەیە و «… لەشڕێکیی فیزیکی؟» دروستە. وەک تۆم لێ بێت تا نەزانم نیشانەی پرسیار چۆن بە کار دەھێنرێت؟
ھەر دەڵێم خوا ڕەحم لە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی بکات و لە کەسی وەک تۆی بپارێزێت. ‎Gêjełûk ‏١٢:٢٧، ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk: «ڕێوی دەمی نەدەگەیشت بە ترێ، دەیگوت ترشە»، ئەمە ڕێک تۆیت سەبارەت بەمن. Tessla (وتووێژ) ‏١٢:٣٢، ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla:، کاتێک دەڵێین لەش ئیتر فیزیک زیادەیە و حەشوە. چون فیزیکی ئاوەڵناوێکە بۆ ئاماژە بە جەستە و شتی جەستەیی. وەک ئەوەیە بڵێی لەشجوانیی جەستەیی! پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٧:٢٦، ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]