وتووێژ:فیبولا

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

تەڵەزم وشەیەکی هەڵەیە بۆ فیبوولا. هیچ کوردێک نییە کە مانای تەڵەزم نەزانێ، نازانم بۆ هەواڵانی خۆشەویست هەڵەی وا زەقیان کردووە، بە هەر حاڵ تکا دەکەم ناوی تەڵەزم بۆ فیبوولا بسڕنەوە و لە جیاتی ئەو دەتوانن ناوی لابەلەک کە وشەیەکی دروست و جوانە دابنێن.

لە وتووێژ:لوولاقدا ئاماژەم پێکرد بەلەک دروست نییە. ئەم وشەیە دروست وەرگێڕانی عەرەبییەکەیەتی (شظية). باوەڕ ناکەم کەسێک بیری لەمە کردبێتەوە بەمە دەڵێن چی بە کوردی و لەخۆوە ھەر ئاوا وەریان گێڕاوە. بۆیە منیش تا دۆزینەوەی بەرامبەرێکی باشی کوردی ھەر فیبولام پێ باشترە.--چالاک وتووێژ ‏١٥:٣٦، ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]