وتووێژ:فراوین

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

@Serchia:، وابزانم نیوەڕۆژە باوتر بێت لە فراوین. فراوینم تا ئەمڕۆ نەبیستبوو. بۆی گەڕام تەنیا لە چێشتی مجێوری ھەژاردا بوو. ئینجا نازانم وشەکەش لە کوێوە ھاتووە؟ (فرە+ئاو؟) بەڵام نیوەڕۆژە و شێو و پارشێو دیارە ئاماژە بە کاتی ژەمەکانن. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٠:٣٢، ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Pirehelokan: نیوڕۆژە لە باشوور باو نییە، ئەمڕۆ لە فەرھەنگی کاوە بینیم. وشەیەکی جوانە، بەڵام دڵنیانیم کە بتوانێت جێ بگرێت. گەر ناوی باو لەبارچاوبگرین ئەوە نانی نیوەڕۆ لە ھەموویان باوترە، بۆ ژەمەکانی دیکەش ھەر وایە. بەڵام بەباشتری دەبینم کە ئەم ناوانە دابنرێن، بەو ھیوایەی لەنێو خەڵکی دووبارە بەکاربێن. فراوین یان فراڤین کورمانجییە و من زۆرم بیستووە. بەڕای من وشەیەکی زۆر جوان و خۆشە. ھەوڵەدەم بپرسم بۆ ڕیشەکەی. سەرچیا‏٠١:٠٦، ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
عەلائەدین سەجادی و قزڵجی و ھەژار نیوەڕۆژەیان بەکارھێناوە. ئیتر چی بێت لەوە باوتر؟ بە سۆرانی دەڵێن شێوکردنەوە یانی خواردنی نانی شێو و یا نیوەڕۆژەکردنەوە یانی خواردنی ژەمی نیوەڕۆ. تەواویش باوە. باویشە. بێگومان لە فراڤین باوترە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠١:٣٧، ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەربانگ و بەربانگ کردنەوەش ھەیە. دیارە ئەمانە ھەم بۆ کات بە کار دێن ھەم بۆ ئەو نانەی لەو کاتەدا ئەخورێ. منیش فراوین تازە ئەیبیسم. نیوەڕۆژەم پێ باشترە. -Aza (لێدوان) ‏٠٩:٤٥، ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من ھەر لەگەڵ فراوینم. گەر کۆدەنگیش لەسەر ناوێکی دیکە دروست بوو بیگوازنەوە. سەرچیا‏١٢:١٩، ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من یەکەم جار کە لێرە ئەم وشەم دی، هیچ نەمدەزانی واتاکەی چییە و هیچ گوێم نەدەزرنگاوە. پێم وایە نانی نیوەڕۆ باشترە چونکوو لە هەر کوردێک پرسی یان دەزانێ چییە یان نەختێک بیر بکاتەوە دەزانێ چییە. -- Min.neel (لێدوان) ‏١٢:٤٥، ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

┐─────────────────────────────────└
@Calak:، ھەژار لە چێشتی مجێوردا ھەم نیوەڕۆژەی نووسیوە ھەم فراوین. فراوین لە موکریان دەوترێ یا بە بڕوات لە کرمانجییەوە فێر بووە؟ پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٩:١٣، ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لە موکریدا نەم بیستووە کەس بڵێ فراوین. بەڵام چون لەسەر گشت شێوەزارەکانی کوردیدا زاڵ نیم ناتوانم بڵێم لە موکری و دەوروبەریدا (پشدەری، ھەولێری و ...) نایڵێن. زۆر وشە پێم وا بووە موکری نییە دوایی بۆم ڕوون بۆتەوە موکرییە! بۆ نموونە وشەی ماشتن.
بەڵام فەرمووت وشەکە لە کوێوە ھاتووە. بەداخەوە سەرچاوەکەم لە لا نییە بەڵام لە بیرمە وشەکە لەگەڵ وشەی پارتیی frāmīn ھاوڕیشەیە. دیارە م بووەتە و/ڤ. وشەیەکی زۆر کۆنە و پێشم سەیرە ئێوە ھیچتان نەتانبیستووە. پێم لە نیوەڕۆژە جوانتر و گونجاوترە. دە وەڵا من نیوەڕۆژەم نەبیستبوو! -- چالاک وتووێژ ‏٠٦:٤٩، ١ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من وەک پێشتر گوتم ئەو وشەی فراوینەم زۆر پێ جوان و گونجاوە. ئێستاش کە چالاک دەڵێ وشەیەکی زۆر کۆنە، ھەق نییە وەلا بنرێ، ئەگەر مەسەلا ناباوی بێت، ئەوە نیوەڕۆژە ھەر باو نییە. مادام قەرارە لەنێوان دوو وشەی ناباو یەکێک ھەڵبژێرین، باشترە ئەوەبێت کە ڕەسەنترە و لە کورمانجیش بەکاردێت. سەرچیا‏١٢:١٧، ١ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
باش وایە وشەی ناباو هەڵنەبژێرین و هەر ئەو ناوەی کە باوە، "نانی نیوەڕۆ" هەڵبژێرین. Min.neel (لێدوان) ‏١٣:٠٤، ١ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من پێم باشە ئێمەیش بۆ ژەمەکان ناوی تایبەتی جوانمان ھەبێ. ئاخر زمانێک ناوی نەبێ بۆ ژەمەکانی بەڕاستی ناشیرینە. نیوەڕۆژە نە لە لای ئێمە دەوترێ نە لە باشوور. دەی ئەگەر وایە فەرقی لەگەڵ فراوین چییە؟ لانی کەم فراوین لە کرمانجیدا باوە بەڵام نیوەڕۆژە تەواو فەوتاوە زۆر لەسەر زاران قورسە و وێش ناچێ ببووژێتەوە. من لەگەڵ فراوینم.--چالاک وتووێژ ‏١٦:٠٥، ١ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
منیش لەگەڵ فراوینم Şûşe وتووێژ ‏١٧:٢٤، ١ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 کرا - فراوین پەسەند کرا - سەرچیا‏٠٠:٣٩، ٢ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دۆزیمەوە وشە پارتییەکە frāmēnە (frʾmyn) بە مانای خواردەمەنی.-- چالاک وتووێژ ‏٠٨:١٠، ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]