وتووێژ:عەلی سادقی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە[دەستکاری]

سڵاو هاوڕێیان! من وەک نووسەری ئەم وتارە پێم باش نییە لە ئێستادا بیسڕنەوە چونکە وەک لەسەرەوەی وتارەکەشدا ھۆکارەکەیم نوسیوە کە پێویستی بە گۆڕینی ساڵەکان ھەیە بۆ زایینی لەگەڵ وەرگێڕانی دەقێکی فارسی. ھەروەھا عەلی سادقی ئەکتەرێکی کۆمێدی ئێرانییە و ناسراوە بۆیە پێم باشترە چاکسازیی تێدا بکرێت لە لایەن کەسانێک کە زمانی فارسی بزانن لەجیاتی سڕینەوەی خێرا. ئەگەر زانرا بێ سوودە ئەوکات بڕیار لە دەست ئێوەدایە. —‎Aram وتووێژ ‏٢١:٥٣، ٢٢ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پێویست بە سڕینەوەی خێرا ناکات. بەڵام وەک Épine نووسیویەتی، زۆربەی وتارەکە فارسییە، بۆیە لە ئێستەدا پێویستە یا ئەو بەشانە لاببرێن یا وردە وردە دەست بکرێت بە کوردی کردنیان. @Épine: دەتوانین داڕێژەی en:Wikipedia:Proposed deletionش دابنێین لە ویکیی سۆرانیدا کە بەکارھێنەرەکان نەتۆقێن بە تاگی سڕینەوەی خێرا. چون بە بڕوام ئەم وتارە شیاوی سڕینەوەی خێرا نیە. بەکارھێنەری ئازیز @ئارام بکر:، تکایە ئەگەر وتارێک ھێشتا لە ژێر چاکسازیدایە و کاری دوایی نەھاتووە تاگی داڕێژە:ئامادەکردنی لێ بدە و ماوەیەکی بۆ دیاری بکە. بەم جۆرە بەکارھێنەرانی تر حاڵی بکە کە وتارەکە ھێشتا کاری ماوە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٤:٥٦، ٢٢ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئاشکرایە کە بەر پێوەری و٢: وتارەکان بە زمانی دیکە دەکەوێت و بۆیە ھیچ ھەڵەیەک نییە لەوەی تاگی سڕینەوەی خێرای لەسەر داندراوە. ھەر کە گونجاش باشترە ھەر سڕینەوەی خێرا دانرێ وەک لە پێشنیاریکردنی سڕینەوە. بەھەرحاڵ، کاتی دەدەینێ، یەک ھەفتەی تریش، بزانین بە کوێ دەگا. گەر ھەر ئاوا بوو، ناچارین بیسڕینەوە. باشترە زانستنامەکەمان بە دروستی گەورە بکەین :). و بۆ پێشنیاری سڕینەوەی خێرا، وا خەریکم تاگەکە ئامادە دەکەم، لەمەودوا ئێمەش بەکاری دەھێنین. ◂ ئێپین وتووێژ ‏١٥:٠٩، ٢٢ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ناوەرۆکی وتارەکە بە کوردییە. تەیبڵەکانی بە فارسییە، پێویستە بکرێن بە کوردی. بۆیە منیش دەڵێم با بڕێک کاتی پێ بدەین. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٧:٢١، ٢٢ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پەرەگرافێکی بە فارسی بەجێھێڵدرابوو، من کردم بە کوردی، بەڵام لەڕاستیدا زۆر شارەزا نیم لە ویکیپیدیا، بۆیە دەستکاری زۆرشت ناکەم... من دەتوانم بیکەم بەکوردی بەس ئێوە ئەرک بکێشن پێم بڵێن بەس ساڵەکان یاخوود چی تر Hazhir11 (لێدوان) ‏٢١:٠٩، ٢٢ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Hazhir11: بینیم، سەرەتا گشتی بە فارسی بوو. ماندوو نەبیت و بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا، ھیوادارم چێژ لە مانەوەت ببینیت و بەشداربوویەکی چالاک بیت. دەتوانی ھەرچییەکت بەرچاو کەوت بە فارسی نووسرابوو بیکەیتەوە بە کوردی، بەشی فیلمۆگرافیا (مانگەکان، کورتەکان) بە فارسی نووسراونەتەوە. گەر ئەمانە وەرگێڕدرێن، دەتوانی وتارەکە لە سڕینەوە دەرباز بکەیت. ھەر پرسیارێکت ھەبوو، لە پرسگا بیانکە تا بە خێرایی وەڵامیان بدەینەوە. جارێکی تریش بەخێربێیت و سوپاس بۆ بەشدارییەکانت :) ◂ ئێپین وتووێژ ‏٢١:٣١، ٢٢ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر سوپاس برای گەورەی، باشە ھەوڵی خۆم ئەیەم بەتەواوی، چونکە سینەمای ئێران لای من زۆر گرنگە... بەس ساڵی فیلم و دراماکان بسڕمەوە و لە شوێنیان زایینی بنووسم یا پێکەوە بمێننەوە؟ خۆشەویستن Hazhir11 (لێدوان) ‏٢١:٤٠، ٢٢ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەخێربێیت کاک ھەژیر دەستکارییەکەتم بینی، و زۆر سوپاس بۆ گرنگیپێدانت بەم وتارە ھەروەک بەڕێز Épine ڕوونی کردەوە ئەگەر بتوانی ئەوانە بکەیت لەگەڵ بە کوردیکرنی فیلم و دراماکان لە ناو جووت کەوانەیەکدا لەژێر ناوە فارسییەکە بنووسیت زۆر باش دەبێت و وا ئەکات ڕزگاری بێت لە سڕینەوەی. بۆ وەڵامی پرسیارەکەت لە ویکیپیدیای کوردیدا تەنها گرنگی بە نووسە کوردییەکان دەدرێت واتە کۆچییەکان بسڕەوە زایینی بەجێی بنووسە، و بۆ زیاتر شارەزا بوونت سەیری یارمەتی:ناوەڕۆک بکە دووبارە بەخێربێیت ھیوادارم بەشداری گرنگتریشت لێ ببینین.—‎Aram وتووێژ ‏٢١:٥٣، ٢٢ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر سوپاس بەڕێزیت کاکە ئارام گیان، انشااللە ھەموو ھەوڵێکی خۆم ئەیەم لەگەڵی، بەس ھیوادارم کاتم پێبەن چونکە ئەم ماوەیە مەشغوڵم ناتوانم ھەمووی بەیەکەوە بکەم، و زۆر سوپاس انشااللە زیاتر خۆم شارەزا ئەکەم لە ویکیپیدیادا... Hazhir11 (لێدوان) ‏٢٢:١٠، ٢٢ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڕینەوە ڕاگیراوە ھەتا ١ی ئەیلوولی ٢٠١٧ئێپین وتووێژ ‏٢٢:٤١، ٢٢ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی عەلی سادقیم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠٤:٤٥، ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]