بۆ ناوەڕۆک بازبدە

وتووێژ:شەڕی دژ بە داعش

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بۆ ئەم وتارە واتا ناوی تەواو بەرامبەر بە (Military intervention against ISIL) ڕەنگە ئەو ناوانە تەواوبن، (کردە سەربازیەکانی دژبە دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام) یان (هاوپەیمانیێتی نێودەوڵەتی دەژبە دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام). یانیش دەتوانین دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام تەنها داعشی بۆ بەکاربێنین کە هاومانایە. ibrahim وتووێژ ١٥:٤٤، ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام بکرێتە داعش زۆر باشترە وەک ویکی عەرەبی، ئەمەش بۆ ئەم وتارە چوونکە زۆر درێژبۆتەوە >> Kushared (لێدوان) ‏١٥:٣٢، ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
شتێکی ئاساییە چوونکە هێندەی ئاگادارم هەر خوودی وشەی داعش کورتکراوەی د=دەوڵەتی، ا=ئیسلامی، لە ع=عێراق، و ش=شامە. بێگوومان خۆی وشەکە عەرەبیە و کورت کراوەکەی عەرەبیە. ibrahim وتووێژ ١٥:٤٤، ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لە ویکیپیدیادا کەوانە لە ناو وتارەکاندا تەنیا بۆ ڕوونکردەوە بەکاردێ لێرە ھەڵە بەکارھاتووە. لە فارسی و عەرەبیش داعش و لە ئینگلیزیش ISIL ھاتووە. ئێمەش بنووسین داعش تەواوە. لە ویکی ئینگلیزیدا بۆ ئەمە intervente ھاتووە و لە ویکی فارسیدا مداخلە (و لە ویکی تورکیش ھەر müdahale). مداخلە مانای ڕوونە لێرەدا کردە ھاتووە کە مانای لەمە دوورە. نازانم لە سۆرانیدا چی پێ دەڵێن دڵنیا نیم وا بزانم «دەست تێوەردان»ی بۆ دانرابێ بەڵام ئەویش مانای ئەمە نییە بەڕاستی. دەڵێن دەستی تێ وەرمەدە خراپی دەکەی کوا ئەمە interventeە؟! مەگەر بیکەنە زۆری. بۆ against ھەر وەک لێدوانمان کرد بەرامبەر بێ یا دژ نازانم. بەڵام بڵێین دژی داعش بە بڕوای من تەواوە و پێویست نییە بڵێین دژ بە داعش. سەربازییەکان دروستە نەک سەربازیەکان.--چالاک وتووێژ١٧:٢٧، ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وابزانم ئێستا ڕستەی دەستێوەردانی سەربازی دژی داعش ڕاستە... وەک پێشنیار ئەگەر کەس لەدژی نەبێت دەیگوازینەوە. ibrahim وتووێژ ١٨:١١، ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

intervention = ھاتنەنێوان، خۆتێکوتان. ئەڵێن: ئەم مەسەلە خۆتی تێ نەکوتی باشترە. --Aza (لێدوان) ‏٠٥:٥٨، ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
Military intervention against ISIL = خۆتێکوتانی لەشکریی دژی داعش --Aza (لێدوان) ‏٠٨:١٠، ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڵێ ئاماژەم کرد دەستێوەردانی بەرامبەرێکی دروست نییە. ئەم کێشەیە کێشەی ھەر ئەم وشەیە نییە، بەرامبەری زۆر لەمە خراپتریش دانراوە کە خۆت باشتر ئاگاداری. یان ھەر ئەو کێشەیە پێشتر باسم کرد کەلێنی کوردی بە وشەی فارسی پڕ دەکەنەوە لێرەشدا بۆ Military سەربازی دانراوە و ھەموو دەزانن سەرباز و سەربازی فارسیی ڕووتن. خوا خۆی ڕوحم بەم زمانە بکا.--چالاک وتووێژ١٠:٢١، ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

باوەڕ دەکەن مامە @Calak: ڕەنگە یەکەم جار بێت بزانم کە وشەی سەرباز و سەربازی وشەی فارسین لە بنەڕەنتدا. بەڵام شتێکی تریش هەیە، باس لە وشە سەربازیەکان ناکەم بە نموونە وشەی مەکتەب کەلە نێو کوردان بەشێوەیەکی فراوان بەکاردێت بەرامبەر بە وشەی قوتابخانە بەڵام ئەگەر خۆی ئەو وشەیە لە کەسێکی عەرەب بپرسی کەخۆی عەرەبیە، دەڵێت واتا کتێبخانە، واتا وشەکە لە زمانی کوردیدا وەکو شورانەوەیەکی لێ هاتووە.
بەڵام ئەمە تەنها چەند وشەیەک نین کەلە عەرەبی و زمانەکانی تر وەرگیردراون، نازام تاچەند ڕاست دەبێت بەڵام دەستەواژەی هاوپەیمانیێتیش بەکاردێت بۆ ئەم ڕێکەوتن یان کردە سەربازیە. بەڵام دڵنیا نیم تا چەند دەشێت چوونکە لە ویکیەکانی تر وشەکە دوورە لە هاوپەیمانیێتی. سپاس ibrahim وتووێژ ١٢:٤٠، ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

مام براییم زمانی ئێمە ھەر لە کۆنەوە فارسی و عەرەبی و تورکی تێدابووە. من کێشەم لەگەڵ ئەمانە نییە. کێشەم لەگەڵ ئەو وشانەیە ھر ئێستا لەم زمانانە وەرگیراون. ئەو دەم زمانی کوردی خاوەنی نەبوو ئێستا چی؟ سەرباز وشەیەکی فارسییە و فارس بە soldier دەڵێ. بۆ ئەمە لە کوردیدا لە سەردەمی کۆماری کوردستاندا ھاتن وشەی پێشمەرگەیان دانا و ئەمڕۆکە لە دنیادا ڕەنگی داوەتەوە.
کەچی دیسان لە باشوور ھاتوون وشەی سەرباز و سەربازیی فارسییان لە باتی عسکر و عسکري عەرەبی باو کردووەتەوە. چون ئێوەی کوردی باشوور فارسی نازانن ھەندێک دێن وشەی فارسی باو دەکەن و کەلێنی کوردی بە فارسی پڕ دەکەنەوە. بێگومان ئەمانە ھیچ لەسەر زمان نازانن. ئەگەر ئەوەندووکەیان زمان زانیبا دەیان زانی عسکر و عسکري عەرەبی لە لەشکر و لەشکریی کوردی وەرگیراوە و پێویست نەبوو دەم بە فارسییەوە بنێن.--چالاک وتووێژ١٦:٢٤، ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھاوپەیمانیش کە فەرمووت دەبێتە en:Coalition. بۆ نموونە en:Coalition of the Gulf War دەبێتە ھاوپەیمانیی شەڕی کەنداو.--چالاک وتووێژ١٨:٢٠، ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
منیش وام گووت. ibrahim وتووێژ ١٨:٣٥، ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی کردە سەربازیەکانی دژبە (دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام)م کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە)١٥:٠٠، ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]