وتووێژ:شەمەندەفەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

ناو[دەستکاری]

لە باشوور زۆرتر شەمەندەفەر بەکاردێت، (قیتاڕیش) دەوترێت، بەڵام زیادتر لە ئاخاوتندا. (ئەنجامەکانی گەڕانی گووگڵ بۆ شەمەندەفەر = ١٦٠٠٠ و بۆ قەتار = ٤٠٠٠) | سەرچیا (وتووێژ) ‏١٥:١٥، ١٢ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)

بەڵێ شەمەندەفەر فەرەنسییە Chemin de fer. بەڵام لە فەرەنسیدا بە رێگای ئاسنی قیتار دەڵێن نەک خودی قیتار. ھەڵبەت من بە قیتار گەڕام (نەک قیتاڕ) ئەنجامی زیاتر بوو. ڕەنگە قیتار باشتر بێ ھەم ماناکەی دروستترە و ھەم لانی کەم لە ڕۆژھەڵاتیش دەزانن چییە. کێشەم نییە بۆ گواستنەوەی ھەر کامێکیان بەکارھێنەران بڕیار بدەن.--چالاک وتووێژ ‏١٥:٤٤، ١٢ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)
بەڵێ وا دیارە وشەکە لە فەرەنسییەوە ھاتووە، بەڵام مانایەکی تری وەرگرتووە، بە ڕای من ئەمەش نابێتە کێشە. بۆ قیتاریش وەک وتم زیادتر لە ئاخاوتنی ھەندێک ناوچە بەکاردێ نەک لە زمانی نووسین (لەم شیعرەی شێرکۆ بێکەسیش شەمەندەفەر ھاتووە)، گەر کێشەیەک نییە، دەی گۆڕم بۆ شەمەندەفەر. | سەرچیا (وتووێژ) ‏١٧:٠٠، ١٣ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)
من پێشتر وام دەزانی بێکەس زۆر ئاگاداری زمانە بەڵام ئێستا دەزانم وا نییە. لە وتووێژی وڵکەی کۆمۆنوێلتدا شیعرێکی شێرکۆم بۆ ئەم وشەیە (وڵکە) ھێناوە دوایی زانیم ئەم وشەیە تورکییە! داخودا بۆ بێکەس وشەیەکی ئاوا ناباوی تورکی لە شیعرەکەیدا ھێناوە؟!
بۆ گۆڕینی ناوی ئەم وتارەش من ھیچ ڕایەکم نییە بزانین بەکارھێنەرانی تر دەڵێن چی ئەگەر کەس دژایەتی نەبوو بیگوێزەوە. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٠:٤٤، ١٧ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)
وەڵڵاهی من ئەمە بە دروست نازانم ئاخۆ گەڕانێکی گووگڵ کەی دەبێتە سەرچاوە، من ئێستا لە بینگدا بۆ قەتار گەڕام ٢٢٩٠ ئاکامی هەبوو لە کاتێکدا کە بۆ شەمەندەفەر گەڕام ١٥٩٠ ئەنجامی هەبوو، ئەگەر لە هەر گەڕانچییەکی تریشدا بگەڕێی ئەنجام جیاوازە. پاشان خۆ نووسینی کوردی تەنیا لەسەر وێب نییە ساڵانە هەزاران کتێب و مەقالە و هتد چاپ دەکرێ کە لە گووگڵ لە نێوانیاندا ناگەڕێ! هەروەها زیاتر لەمەش ئەگەر شارەزای گەڕانچییەکان بی دەزانی کە زاراوەیەک هەیە بە ناوی deep web (وێبی قووڵ)، بەڕای هەندێ شارەزایان وێبی قووڵ ٤٠٠-٥٥٠ ئەوەندەی ئەم وێبەیە کە لە ڕوودایە کە گەڕانچییەکان تێیدا دەگەڕێن یانی بۆ نموونە کەسێک کە لە ئۆقیانووسێکدا ماسی دەگرێ تەنیا لە قووڵاییەکی زۆر کەمدا دەتوانێ ماسی بگرێ و دەستی بە شوێنە قووڵەکان ناگەیە، گەڕانچیش وایە تەنیا چەند وشەیەکی دەست دەکەوێ بە نیسبەت ئەو هەمووەی وێب. هەروەهاش ڕەنگە ئەگەر پێشگر یان پاشگرێک لەگەڵ وشەکەدا بێت وەک ـەکە، ـەکان، ـی، ـێک لە ئەنجامی گەڕانەکەدا ئیندێکس نەکرێت، دووبارە کێشەی ئەمەش هەیە کە گەڕانچییەکان سەدان کار لەسەر ئەنجامەکە ئەنجام دەدەن و ڕەنگە ئەنجامگەلێک نیشان بدرێن کە هیچ پەیوەندییەکیان بە گەڕانەکەی ئێمەوە نەبێت. مەبەستم لە هەموو ئەمانە ئەمە نییە کە قەتارێکی زۆر لە دیپ وێبدایە یان چتێکی وا بەڵکوو تەنیا ئێژم گەڕانێکی سادەی گووگڵ یان هەر شوێنێکی تر سەرچاوەیەکی پشت پێ بەستراو نییە بۆ ئەوەی کە بزانین وشەیەک لە زمانی نووسیندا زۆرتر بەکار هاتووە یان نە. پاش ئەمانەش سەدان وشە هەیە کە لە زمانی نووسیندا زۆرتر بەکار هاتوون، بەڵام ئێمە وشەیەکی نوێی ترمان لەجیاتیدا بەکار هێناوە، بەهۆکاری زمانناسییەوە بێت یان هەر هۆکارێکی تر، زۆر وشە هەن کە بە هەڵە هێنراونەتە نێو کوردی و پاش چەنددە ساڵیش شوێنیان لە زمانی خەڵکدا نەگرتووە هێندەی تریش لە زمانی نووسیندا بمێننەوە هەر کاریگەر نابن. وانازنم ئەمە جۆر بەڵگانە دروست بن بۆ پشت پێ بەستن.Kardo Jaf (لێدوان) ‏٢٢:٣٥، ١ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)
نازانم بۆ باس گەیشتە ئەوەی ڕەخنە لەشیعرەکانی شێرکۆ بێکەس بگرین، خۆ بەسەدان شاعیری کلاسیکی کوردی هەن لەچەندین دێردا بەزەحمەت لەوشەیەکیان تێدەگەی. هەموویان وشەی بیانی فارسی و تورکی و عەرەبین. باسەکە ئەمە نیە، ئێمە چەند وتار و ناومان هەیە نەک تەنها لە ویکی کوردی بەڵکو بەکارهێنانی ڕۆژانەش ڕاستەخۆ وەرگیراوی زمانەکانی ترن. وەک ناوی ھەلیکۆپتەر کەلێرەش هەیە، زەحمەتە خەڵکی بەشتێکی تر ناوی ببەن خۆ ناوەکەش کوردی نیە. نەک تەنها ئەمەش وەک وتم زۆۆر ناو و وتاری تر هەن. بۆ شەمەندەفەریش ئەو ناوەی ئێستا شیاوترینە. ئیبراهیم وتووێژ ‏٠٨:٠٤، ٢ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)
کەس باسی وەرگرتن لە زمانێکی تری نەکردووە، قەتار/قیتار و شەمەندەفەر هەردووکیان بێگانەن و لە زمانەکانی ترەوە هاتوونەتە نێو کوردی، بەڵام هەلیکۆپتەر کە جەنابت ئاماژەت پێ کر ناوێکی دروستە و لە زمانی سەرچاوەشدا هەر بەم مانایە کە ئێمە بەکاری دەبەین بەکار هاتووە بەڵام شەمەندەفەر وا نییە، هەرچەند بۆ من جیاوازییەکی زۆریان نییە.Kardo Jaf (لێدوان) ‏١٣:٠٠، ٢ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)

ناوەڕۆک[دەستکاری]

بەڕێز @Ibrahim aziz:، ٣٠٠ ساڵ پێش ئێستا یانی کەی؟ ئێستا کەیە؟ ئەمە کە تۆ نووسیوتە چتێکی ڕێک و ڕاست نییە. دەبێ ساڵە دەقیقەکە بنووسی یان لانی کەم ئاماژە بکەی کە مەبەستت لە ئێستا کەیە (چ ساڵێکە) چونکە کات دەچێت و چتێکی وەستاو نییە.Kardo Jaf (لێدوان) ‏٢٢:٠٥، ١ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)

ٚ@Kardo Muradi: ئەو نووسینەی تۆ باسی دەکەی دەقاو دەق وەرگیراوی کتێبی قووتابیە. ئێوەش دەتوانن ئەرک بکێشن و چاکی بکەن. بێگومان کتێبەکەش سەدەیەک پێش ئێستا نەنووسراوە هەردەبێت سەدەی هەژدە بێت.ئیبراهیم وتووێژ ‏٠٧:٥٣، ٢ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)
قسەکەی @Kardo Muradi: دروستە و لە ویکیپیدیا:شێواز/ڕێکەوت و ژمارەکان باس کراوە. ئەگەر خۆت ساڵی دەرچوونی کتێبەکە بدەیت ڕەنگە خۆمان بتوانین چاکی بکەین، بەڵام گەر نا ئەوا ھەر خۆت دەیزانیت..--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٩:٣٥، ٢ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)