وتووێژ:شیکاریی ئاوێتە
Jump to navigation
Jump to search
من ئاڵۆزم بۆ بەرامبەری complex بە دڵ نیە. complex یانی ئەو شتەی کە لە چەن بەش پێک ھاتبێت. بەڵام ئاڵۆز یانی شێواو. بۆ نموونە زەردەواڵە دەئاڵۆزێت؛ یا پرچ کە ڕایدەوەشێت، دەئاڵۆزێت. سپاس. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ١٥:١١، ١٣ی حوزەیرانی ٢٠١٦ (UTC)
- ئاوێتە لە ئاڵۆز باشترە. بەڵام پڕ پێستی نیە. ئاوێتە یانی تێکەڵ. با باقیی بەکارھێنەرەکانیش قسە بکەن بزانین کەس وشەی باشتری پێیە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ٢٠:٣٥، ١٣ی حوزەیرانی ٢٠١٦ (UTC)
- واتە بە ڕای جەنابت ئەبێ ناوی ئەم وتارەش (ژمارەی ئاوێتە) بگۆڕدرێت؟ وشتەی ئاوێتە وەک وشەیەکی باوترە. لە وشەی "مختلط"ی فارسیش نزیکترە. Eyubm (لێدوان) ١٠:٥٤، ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٦ (UTC)
سپاس بۆ سەرنجتان هاوڕێیان، ئاوێتە بە ڕای من تەواوە، لە کتێبەکانی باشووریش هەر ئاوێتە بە کار هاتووە، من وشەیەکی باشترم پێ شک نایەت. shushe (لێدوان) ١٢:٤٩، ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٦ (UTC)