وتووێژ:شامی کرماشانی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

برایان ئەم ناوە هەڵە نییە؟ شامی کرماشانی دروستە، کەس ناڵێ "شامی ی کرماشانی". سەیری "سەید عەلی ئەسغەر کوردستانی بکەن" خۆ ناڵێن ئەسغەری کوردستانی. ڕەنگە ئەمە لە موکریان نامۆ بێ، بەڵام لە سنە و کرماشان و... ئاساییە.— ئەم لێدوانە لەلایەن Aminijian واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

ھەر ئەوەندە دەزانم لە شێوەزاری ئەردەڵانی (سنەیی) بەرەو خوارەوە (وەک کرماشانی و ئیلامی و گەڕووسی) نیشانەی ئیزافە کورت کراوەتەوە و بۆتە بزرۆکە. یانی بۆ نموونە بە کوڕی ئازا دەڵێن کوڕ ئازا (بە بزرۆکە دوای ڕ). جا بۆیە لای ئەوان ئەم ناوانە بەم جۆرە ناخوێنرێتەوە.--چالاک وتووێژ ‏٢٢:٢٤، ١٦ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاکە چالاک زۆرجاران بزرۆکەش دەقرتێ، بۆ وێنە ناڵەن (esẍeri kwrdstanî) ئێژن (esẍer kwrdstanî) یان (مناڵ خاس، گۆشت کەواو، ناڵ کەر) هەڵبەت سترێس لە سەر بەشی یەکەمە. بەو بۆنەوە من (شامی کرماشانی)م پێ دروست ترە. ئەمە ڕێک وەک ناوی عەرەبی گۆ دەکرێ (بەختیار عەلی) Aminijian (لێدوان) ‏٢٢:٣٥، ١٦ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من جارێ کارم بە شێوەزارەکان نییە. ئەم باسەی ئێرە زۆر گرنگە. دەبێ لەسەر ئەوەی کە لە ناوەکاندا یێی ئیزافە (ی) ھەبێ یان نا وتووێژ بکەین و بە یەکدەنگی بگەین. ئایا بنووسین مەزھەر خالقی یان مەزھەری خالقی؟! من خۆم لەگەڵ نەنووسینی ئەم پیتەم. @Kushared، Broosk، Aza، و Min.neel: بۆ ئاگاداری. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٢٢:٥٨، ١٦ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لای ئێمە بۆ چەند ناوێک کەسایەتی ناساو ی ئیزافە دەکرێ کاک چالاک نموونە بەهمەنی قوبادی ، هەژار - هەژاری موکریانی ، ئەورەحمانی حاجی مارف زۆرانی تریش ، وە لە سلێمانی بۆ زۆرێک ناوەکان ی ئیزافە دەکرێن بەڵام شتێکی فەرمیی نییە و لە ناسناممە و ڕەگەزناممە بەبێ ی دەنووسرێ بەڵام لە هەولێر تەنیا هەندێک ناوی باو یۆ زیاددەکرێت ناوەکانیش خۆکارانە بۆ ئێمە دێ نەک هەولێرییەک وای لێبکات واتە لە ژێر کاریگەریی سلێمانییە و ئەمەش بە حوکمی زۆری ڕاگەیاندن و دەرکەوتنی ڕۆژنامەگەری لە مێژووەوە تاوەکوو ئێستا وەک ئەوانەی سەرەوە باسم کرد وە چەندانی دیکەش هەن ، لە ناوچەی گەرمیانیش ی ناوبەدیش ناخوێنن وەک ماڵی بێستوون دەڵێن ماڵ بێستوون بەڕای من بەپێی باوی کۆمەڵگا بێتباشتر دەبێت چوونکە بوونی وتار لە ناوەکەی گرنگتر دەزانم بەڵام ڕەوانەکەری زۆرمان پێویستە دەبێ ، ئێمە لە ویکی ئێرە ئەوەندە لەسەر ناوەکان ناکۆکین ئەوەندە لەسەر کۆڵکەییبوون و زنستیبوونی وتارە گرنگەکان کە دەبێت درێژبن ناکۆکنین> ‏٠٨:٣٠، ١٧ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)
لای ئێمە، بەتایبەتی لە سلێمانی کەلتوورێکی باوە کە ئەو "ی" ـیە بخەینە سەر وشەکە لە Slang ـدا، بەڵام نووسینی ڕاست لای ئێمە مەزهەر خالقی ـیە بەڵام دەڵێین مەزهەری خالقی. ئەتوانم ئەو قسەیە بکەم و بڵێم لێرە کەس نییە نەڵێت مەزهەری خالقی. من وەک ڕەوانەکەرێک دامنا چوونکە دڵنیام خەڵکێک هەیە بەو ناوە بەدوایدا ئەگەڕێت. شتی هاوشێوەمان هەر زۆر زۆرە، حەمەی نێرگز، عوومەری خاوەر، سەید عەلی ئەسغەری کوردستانی. من پێم باشە ئەوانە ڕەوانەکەر بن و ناوی وتارە سەرەکییەکان بەبێ پیتی "ی" بێت. سووپاس --◂ برووسک وتووێژ‏١٤:١٧، ١٧ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]