وتووێژ:سەمت

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئایا ڕووتەختی پۆتانەکان = coordinate system؟ سوپاس! http://www.youtube.com/watch?v=kfcTiKSJYMA --هیوا (لێدوان) ‏١٤:٤٨، ٢٠ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەمە یەکەم جارە شتی وا دەبیسم. باوەڕ ناکەم شتی ئاوا بگونجێ. لە چی ھاتووە؟--چالاک وتووێژ ‏٢١:٢٣، ٢٠ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاکە چالاک بەخوا وامزنای عیبیریە منیش بەڵام هەندێ مامۆستای کۆنمان هەن بەڕاستی زمان زان بوون بۆیە ئەبێ لە شتێکەوە هاتبێ. ئەو لە ڤیدیۆکە کاتێک گراف ئەکێشێت ئەڵێ "ئەنجا ئەچینە ڕووتەختی پۆتانەکان" جا نازانم ئەوە ئەکاتە coordinate system یان cartisian coordinate system؟ وا ئەپرسم لە هاوڕێ و دۆستان. سوپاس دوبارە. --هیوا (لێدوان) ‏١٠:٥٨، ٢١ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
قسەکەت زۆر جوان بوو کە وتت عیبریە. لەمێژەم من بە ئاقڵی خۆم نەبێ باوەڕم بە قسەی کەس نەماوە. ئەم وشەیەش لە ئاقڵی مندا ناگونجێ.--چالاک وتووێژ ‏١٣:٥٤، ٢٢ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]


ڕووتەختی پۆتان / پۆتانەکان = Coordinate System.

پۆ = تەوەرەی X، تان = تەوەرەی Y.

--برووسک (لێدوان) ‏١٤:١٧، ٢٢ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سپاس کاک برووسک. زۆر باشە لای ئێمە دەڵێن موختەسات (مختصات) یانی دەڵێن موختەساتی فڵان نوقتە چەندە. لای ئێوە دەڵێن پۆتان؟ یانی دەڵێن پۆتانی فڵان نوقتە؟--چالاک وتووێژ ‏١٤:٣٤، ٢٢ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڵێ مامە چالاک، درووستر دەڵێین: پۆتانی فڵان خاڵ یان تان و پۆی فڵان خاڵ. --برووسک (لێدوان) ‏١٤:٤٤، ٢٢ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر جوان و باشە بەتایبەت پۆتان کە کورتترە. دەی من نازانم ئم ڕووتەختیە چییە خۆ فەرش و مافوور نییە. سیستەم ھەر سیتەمە ئیتر.--چالاک وتووێژ ‏١٤:٥٠، ٢٢ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەبێ ڕووتەخت ـەکەش کێشە نییە. پۆتان ـبەڕووتی دەوترێت. --برووسک (لێدوان) ‏١٥:١٢، ٢٢ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەوە من ھەموو Coordinateەکانم کرد بە پۆتان. بەڕاستی مرۆڤ وشەی ئاوا جوان دەبیسێ ڕووحی دەحەسێتەوە. بەڵام زۆر لەگەڵ ڕووتەختی نیم و ھەر سیستەم تەواوە؛ خۆ ڕاخەر (ڕایەخ) نییە. دەست خۆش کاک برووسک بۆ ڕوونکردنەوەکەت.--چالاک وتووێژ ‏١٦:٤٩، ٢٢ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
منیش خۆشحاڵم کە بەدڵتە. هههـ جا وەڵا بڵێم چی، پێم وایە ڕووتەختیان لە Surface ـەوە وەرگرتبێت. بەهەرحاڵ دەستەکانت خۆش بێت و منیش لە خزمەتتام --برووسک (لێدوان) ‏١٦:٥١، ٢٢ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھەگ ڕەحمەتی خودات لێ بێ. مەبەست لە ڕووتەختی پۆتانەکان ئەمەیە: Coordinate Surfaces. لە ویکی ئینگلیزیدا لێرەدا ئاماژەی پێ کراوە: en:Coordinate system#Coordinate curves and surfaces. @هیوا: وەرە کاک برووسک دۆزییەوە!--چالاک وتووێژ ‏١٧:١٥، ٢٢ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بژیت کاکە برووسک. تەواوە. کاکە چالاک، لێرەدا ڕووتەخت جیاوازە لە سیستم. ئێمە ئەتوانین بڵێین سیستمی پۆتانەکان. ڕووتەخت لێرە مانا بیرکاریەکەی هەڵگرتوە و باشتر وایە دەستکاری نەکەین. واتە plane = ڕووتەخت و surfaceیش ڕوو. ئەگەر دیقەت بدەن بابەتەکشم چاکرد تا هێما بکات بۆ ڕووتەخت. بمبورە کاکە چالاک زۆر بێ کاتم! --هیوا (لێدوان) ‏١٨:٠٤، ٢٢ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
قوربانی ئێوەم، خۆشحاڵ بووم کە وەڵامەکە ئاسانکاریی کردبێت. --برووسک (لێدوان) ‏١٨:٠٦، ٢٢ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک هیوا تۆ سەرت لێ شێواندبووم! ھەر دەمکووت سیستەم نابێتە ڕووتەخت! مەڵێ مەبەست surface بووە. بە ھەر حاڵ دەست خۆش لە ھەموو لایەک.--چالاک وتووێژ ‏١٨:٠٨، ٢٢ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ناهەقت ناگرم. بمبورن. --هیوا (لێدوان) ‏١٨:٢٠، ٢٢ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]