سەمت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سەمت ئەو گۆشەیەیە لە نێوان ئاراستەی تەماشاکەر و هێمابۆکراوێکدا (باکور)، بە ئاراستەی خولانەوەی میلی کاتژمێر، لە سەر هەمان ڕووتەختــی هێمابۆکراوێکدا

سەمت یان ئەزیموت بریتیە لە گۆشەیەک لە سیستمی پۆتانەکانی گۆییدا، بریتیە لەو گۆشەیەی لە سەرچاوە (تەماشاکەر) ەوە بۆ هێمابۆکراوێک (باکور)دا دروست ئەبێت لەسەر ڕووتەختــی هێمابۆکراوەکە.

بە زمانێکی سادەتر، واتە ئەگەر گۆشەی ئەستێرەیەک لە ئاسمان بپێوین، ئەبێ ڕاستەهێڵێک بهێنینە خوارەوە بۆسەر ڕووتەختــی زەوی لەگەڵ هێما بۆکراوی باکوردا لە هەمان ڕووتەختــدا بن ئەوکات ئەزانین کە ئەستێرەکە لە باکور، باشور، ڕۆژهەڵات یان ڕۆژئاوایە.

سەمت لە زۆر بواری زانستیدا بەکاردێت وەک: ئەستێرەناسی، دەریاوانی، نەخشەکێشی، ئەندازیار و جیۆلۆجیدا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • ویکی ئینگلیزی
  • Pollard, David D., and Raymond C. Fletcher. Fundamentals of structural geology. Cambridge University Press, 2005. لاپەڕە ٥٤