وتووێژ:سەرچاوە (ئاماژە)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

ئیتر ئەبێ لێرەوە ئەمانە ڕوون بکەینەوە:

  • citation : پەراوێز؟ == footnotes
  • reference : سەرچاوە (گشتی) == ئاماژە
  • bibliography : دیسان سەرچاوە؟ :( سوپاس. --هیوا (لێدوان) ‏١٤:٠١، ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)
هەڵبەت ئەبێ بڵێم: citation ڕاستەوخۆ ناوی ئاماژەبۆکراو دیاری ئەکات. reference گشتیە و ئەکرێ تەنها سودی لێ وەرگیرابێت. bibliography لیستی خوێندراوەکانە بۆ مەبەستی نوسینێکی گشتی. کە نابێ بیرمان بچێت هەرسێ زاراوەکە لە بواری ئەکادیمیدا چڕترن وە بابەتەکە سەرچاوە(ئاماژە) بۆخی گشتگیر و لەسەرەوەی هەموویانە.--هیوا (لێدوان) ‏١٤:٠٢، ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)
ئەمە دەبێ زۆری بیر لێ بکرێتەوە بەڵام جارێ با ئەوە بڵێم سەرچاوە دەبێتە Source و بۆ ھیچیان ناگونجێ.--چالاک وتووێژ ‏١٤:٢٠، ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)

ھەندێک تاوتوێم کرد؛ بە بڕوای من:

  • citation = اشتشهاد (عەرەبی) = ارجاع (فارسی؛ ئەویش عەرەبیە). ئەگەر کەسێک تۆزێک عەرەبی بزانە بۆ مانای ئەم وشانە (اشتشهاد و ارجاع) وشەی ئاماژە پێشنیار دەکا. بۆ نموونە (لە فەرھەنگێکی ئینگلیزیدا): to prove his point, he cited several scientific articles: بۆ سەڵماندنی خاڵەکەی، ئاماژەی بە چەندین وتاری زانستی کرد.
اشتشهادی عەرەبی لەگەڵ وشەی شھید و شاھد ھاوڕیشەیە و لە کوردیشدا دەڵێن شایەتی (> شایەدی > شاھیدی). بۆ نموونە بۆ ئەو ڕستەیەی سەرەوە دەتوانین بڵێین: بۆ سەڵماندنی خاڵەکەی، چەندین وتاری زانستی بە شایەتی ھێناوە. یانی ئەو شتەی لە عەرەبیدایە ڕەنگە دەقیقتر بێ بەڵام لە کوردیدا «بە شایەتی ھێنانەوە» زۆر دوو و درێژە و بە بڕوای من ئاماژە مەبەست دەگەیێنی و کورتیشە و کوردیشە! ھەر لە ویکیپیدیادا بابەتێکمان ھەیە بە ناوی وپ:ئاماژە بە سەرچاوە کە بەرامبەری Wikipedia:Citing sourcesـە ← Citing:ئاماژەدان - Source: سەرچاوە. خۆ ئەگەر بڵێی پەراوێز ھەر مانا نادا.
  • reference = مرجع (عەرەبی و فارسی). بۆ ئەمە (بە مانای گشتی) بەرامبەری کوردیم نەدیوە. نازانم ڕەنگە خراپ نەبێ ژێدەر بۆ مانای reference دابین بکەین. بۆ ماناکەی تری کە کاک ھیوا «ئاماژە»ی داناوە، ھەر لەم ویکییەدا «پەراوێز» دانراوە (بۆ نموونە لە وتاری توورانیزمدا). لە فارسیشدا پانویس ھاتووە کە بە مانای پەراوێز نزیکە.
  • بۆ bibliography کتێبناسی دەبێ؟ بۆ نموونە لە ئیسلەندی Bókfræði بە مانای کتێبناسیە یان لە فارسیدا کتابشناسی. ئەگەر نەبوو دژایەتیم نییە ھەر بیبلۆگرافیا بێ. دروستە حەز لە وشەی بیانی ناکەم بەڵام بڕیار نییە ھەموو شتێکیش کوردی بێ.

سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٢٢:٠٥، ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)

کاکە چالاک دەستخۆش، با پاش و پێشێک بکەم
وەک وتت وپ:ئاماژە بە سەرچاوە هەیە و بەخراپی نازانم بۆیە ئەکرێ citation = ژێدەر بێت
ئەوکات ئیتر ئاسانە ئەوەی ئێمە ئەنوسین پەراوێزەکان، ئەوە جێگای "ژێدەر"ەکانە و من پەلەم کردوە لە ناساندنی بابەتەکە بۆیە پەراوێز = foootnotes و ئەوەشی لەوێیە ئەبێتە citation = ژێدەر
بۆخۆی لەوە ئەچێت ئاماژە خۆی reference بێت و من تەواو بۆی نەچووم واتە reference بە گشتیەکەی = ئاماژە. دڵنیام لەوەی سەرچاوە = source وەک ئەڵێین سەرچاوە کراوە = open source. کەوابێت ئایا reference = سەرچاوە(ئاماژە) یان reference = ئاماژە، بەڕاستی نازانم!
ئەمێنێتەوە سەر بیبلیۆگرافی کە وەک تۆ ئەڵێی ئەکرێ کتێبناسی بێت هەرچەن وەک پێشتر وتبووم ئەگەر graphy و logy جیانەکەینەوە دیسان ئەکەوینە هەڵەوە. جا ئەمە کێشە نیە خۆ ئەگەر کتێبزانی، یان هەرچیەکی تری بۆ داتاشرێت. بەڵام منیش وەک تۆ هاوڕام کە بیبلۆگرافیا بێت.
ماناکان بە ئینگلیزی زۆر لام روونن، چونکە بەشێکە لە کارەکەم. بەڵام بە کوردی وەک نوسیومە شتەکان دیار نین. ئیتر ئەمەو چەندین بابەتی دیکەی وەک ئەمە، وشەڕەتناسی و هتد و هتد ببرێتە بابەتی (داخوازی بەرامبەر کوردی یان جێگایەک کە هەموان سودی لێ ببینن خۆی بابەتێکی ترە. سوپاس--هیوا (لێدوان) ‏١٠:٤٤، ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)