وتووێژ:سەبەتە

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سەبەتە زەمبیلیشی پێدەوترێت، ئێوە لەگەڵ کامیانن؟ --سەرچیا (وتووێژ) ‏١٤:٤٨، ١٦ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

من لەگەڵ سەبەتەم. لە راستیدا زەمبیل زیاتر لە فارسی دەچێ بە فارسی دەڵێن زەنبیل. بەڵام سەبەتە یان سەوەتە؟--چالاک وتووێژ ‏١٧:٣٥، ١٦ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ویکیپیدیای فارسی (سبد)ی بەکارھێناوە، نازانم بۆ ناوچەکانی تر، بەڵام لای ئێمە زۆرتر بە زەمبیل بانگ دەکرێ، پێم وابێ زەمبیل یان زەنبیل کورمانجییە، عیسا بەرواری و گوڵبەھاریش گۆرانیێکیان ھەیە بەناوی زەنبیلفرۆش. بە تورکی (Sepet) و بە ئازەری (səbət)ە، یان ئەوەتە ئەوان لە کوردیان وەرگرتووە یان ئێمە لەوان. سەرەڕای ئەمانە لەگەڵ (سەبەتە)م، ناوێکی باوە، و یارییەکەش (Basketball) ھەر بەو ناوەیە تۆپی سەبەتە، ھەر ویستم ڕاتان وەرگرم لەسەر ئەوەی کامیان ڕەسەنتر یان گونجاوترە. --سەرچیا (وتووێژ) ‏١٧:٥٤، ١٦ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من پێم وایە نە زەمبیل نە سەبەتە ھیچیان کوردی نین بەڵام خۆم سەبەتەم پێ باشترە.--چالاک وتووێژ ‏١٨:١٥، ١٦ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نازانم کوردین یان نا، ئەم چەند نەتەوەیەی ئەم ناوچەیە ھەموویان بەکاری دێنن، کێشە نییە با سەبەتە بێت. بەڵام بۆ ئەمە (تۆپی باسکە) ئەم ناوە دروستە؟ --سەرچیا (وتووێژ) ‏١٠:٣٤، ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
قسەکەت جوانە کە دەڵێی وشەیەک ھەموو ناوچەیەک بە کار دەھێنێ ئیتر گرنگ نیە ھی چ زمانێک بێ. بۆ تۆپی باسکە کە ئاماژەت پێ کرد زۆرم پێ سەیر بوو. باسک لێرەدا رۆڵی چیە؟ ئایا ئەم ناوە بەڕاستی باوە؟--چالاک وتووێژ ‏١٠:٤١، ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
مەبەستم ئەم ناوە (تۆپی باسکە) ئایا ھەڵە نییە؟ تۆپی سەبەتە دروستەکە نییە؟ لەو وتارە کە بەرانبەر بە (Basketball)ی ئینگلیزییە، (ball)کەیان کردووە بە کوردی و (Basket)ەکەش ھەر ئینگلیزییەکەیان داناوەتەوە. ئێستا چەند ناوێک بۆ ئەمە ھەن: تۆپی باسکە، تۆپی سەبەتە، تۆپی سەلە (كرة السلة) و باسکێتباڵ؟— ئەم لێدوانە لەلایەن Serchia واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)
ھەڵە کە ١٠٠% ھەڵەیە. ڕەنگە باوتر بێ بەڵام من پێم وایە ئەگەر شتێک دروستتر بێ باویشە بەڵام ھەڵەکە باوترە؛ باشترە دروستەکە دابنێین چون ئاوا خەڵک فێری شتە دروستەکە دەبن. پەرە بە شتی دروست بدەین نەک ھاندەری خەڵک بین بۆ بەکارھێنانی شتی ھەڵە. من لەگەڵ تۆپی سەبەتەم.--چالاک وتووێژ ‏١٢:١٤، ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سەوەتە، قوڵینە. ئەمانەش دەوترێت. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٨:٢٠، ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لای ئێمە «قەرتاڵە»ش دەڵین. «سەلە»ش دەڵێن کە وا دیارە عەرەبیە.--چالاک وتووێژ ‏١٨:٣٣، ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سەبەتەکە لەھەموویان باوترە، بەوەی کاک چالاکیش بیرم کەوتەوە، قەرتاڵەشی پێ دەڵێن، بەڵام دڵنیانیم ڕاست بەرانبەر بە سەبەتە بێت، پێموابێ بە جۆرێکی یان چەند جۆرێکی دەگوترێت. ئەوانە دەکەم بە ڕەوانەکەر. --سەرچیا (وتووێژ) ‏١٨:٤٨، ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]