وتووێژ:سیستمی دژە قفڵبوونی ڕاگرتن (ئیستۆپ)

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لەنێو خەڵک ئەمە بە (ئەی بی ئێس) ناوی دەرکردووە، ناوەکەی چی بێت؟ سەرچیا‏١٦:٤٦، ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەگەڵ و دروستە. با ڕەوانەی بکەین بۆ ئەی-بی-ئێس. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٥٧، ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لێرەدا Anti-lock ناوە و دەبێتە دژەقفڵ نەک دژە قفڵبوون. جێگای ڕاگرتن و دژەقفلیش پێچەوانە نووسراوە بە لاسایی زمانی عەرەبی (لە عەرەبیدا صفت دوای مضاف الیە دێ بە پێچەوانەی کوردی)؛ یانی دەبێتە سیستمی ڕاگرتنی دژەقفڵ. سیستمێکی ڕاگرتنمان ھەیە کە دژەقفڵە. ڕاگرتنیش بۆ Brake نالەبارە؛ رەنگە وەستاندن باشتر بێ ئەگەر چی ئەویش تەواو نییە. لای ئێمەش ئەی بی ئێس دەڵێن.--چالاک وتووێژ ‏٠٧:٣٩، ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]