وتووێژ:زەینی ناوشیار
ڕواڵەت
ناو
[دەستکاری]@Min.neel: زەینی بێھۆش/ناھۆشیار شیاوتر نییە؟ Gêjełûk ١٣:٢٩، ٥ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)
- زەینی ناوشیار یا ناھۆشیار دروستترە. Aza (لێدوان) ١٥:٥٩، ٥ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)
- من هیچ نازانم کامیان باشترە، بەس دەمویست ئەم وتارە دروست بکەم هەتا دواتر کاری زۆرتر لە سەر بکرێ و وتاری پێوەندیداری بۆ دروست بکەینز هەرچی پێتان باشە من قبووڵمەز Min.neel (لێدوان) ١٥:١٢، ٦ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)
- @Aza و @Gejeluk و @Min.neel:
- دەڵێن «فڵان کەس بێھۆش کەوت» ئەمە بە ئینگلیزی ھەر دەبێتە Unconscious. بێھۆش بێگومان دروستە بەڵام لەم بابەتەدا (یان لەم ڕستەیەدا The brochure is full of unconscious humour) ناتوانین بڵێین بێھۆش دەبێ بڵێین ناوشیار.
- ئەگەر وشەیەک بێ ھەر دووکیان بگرێتەوە زۆر باش دەبێ. لە کرمانجیدا لە بریی بێھۆش دەڵێن نەھش [١]. ئێمەش دەتوانین بڵێین نەھۆش. ئەمە زۆر باشە و ھەر دووک بابەت دەگرێتەوە. نەھۆش وەک نەخۆش وایە. دەتوانین بڵێین نەخۆش کەوت یان زەینی نەخۆش ھەرئەواش دەتوانین بڵێین نەھۆش کەوت یان زەینی نەھۆش. چالاک وتووێژ ١٠:٥٣، ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Calak @Gejeluk@Min.neel ھەر ناوشیار باشترە. نەھۆش نەبیستراوە. Aza (لێدوان) ١١:١٠، ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- منیش ناوشیارم پێ باشترە. Min.neel (لێدوان) ٠٤:٥٢، ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)