وتووێژ:زۆرانبازی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

زۆرانبازی یان زۆرەوانی؟ زۆرانبازی نێوەی فارسییە و لە کوردەواریدا یا زۆرەوانی وتراوە یان زۆران و زۆرانی. دژایەتی نییە بیگوێزمەوە؟--چالاکWьтуwеж (٢٥ی جۆزەردانی ٢٧١٣) ٠٦:٣٦, ١٥ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)

فەرهـەنگێکم هەیە که کوردێکی باشوور دایناوه دەڵێ زۆرانی (بەئەوەی تۆ دەچێ) وه زۆرانبازیش بۆیە نابێته کێشه بۆ گواستنەوەی بەڵام لاى ئێمه زۆرانبازی بەنێوبانگتره kushared (لێدوان) ٠٧:٣٦, ١٥ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)
مام محەممەد گیان لە باشوور زمان لە وشەی عەرەبی دەسڕینەوە و لە جیاتی وشەی فارسی دادەنێن. نازانم بۆ ئاوا حەزیان لە فارسییە. ھەر وشە عەرەبییەکە باو بێ زۆر باشترە ئاوا فارسییەکەش باو دەکەن.--چالاکWьтуwеж (٢٥ی جۆزەردانی ٢٧١٣) ٠٩:٠٤, ١٥ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)
لای ئێمە عەرەبی نەبێت کوردییە! وەک ئەوە وابێت ئەو دوو زمانە هیچ پەیوەندییەکیان بەیەکەوە نەبێت :) kushared (لێدوان) ١٠:١٥, ١٥ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)
قسەکەت جوانە. ھەر بۆیە ئەگەر بە ھەندێک لە برایانی باشوور دەڵێم مامە ئەمە تورکیە یان فارسیە نایسەلمێنن و پێیان وایە من لە کوردایەتی لام داوە.--چالاکWьтуwеж (٢٥ی جۆزەردانی ٢٧١٣) ١٠:٢٠, ١٥ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)
دژ زۆرانبازی باوە. نازانم کوێشی فارسییە! --Aza (لێدوان) ١٤:٢٥, ١٥ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)
کاک ئازا وشەی بازی فارسیە؛ ھەر چۆنێکی بۆی بچی! قسەی من ئەوە نییە، من دەڵێم کاتێک وشەی کوردیتر ھەیە کە زۆر باوترە بۆ زۆرانبازییان داناوە. بۆ نموونە وشەی زۆرەوانی زۆر باوە و زۆریش جوانە. زۆرەوانی کوردیترە لە زۆرانبازی. زۆرەوانی دەبێتە Wrestling و زۆرەوان wrestler.--چالاکWьтуwеж (٢٥ی جۆزەردانی ٢٧١٣) ١٤:٣٧, ١٥ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)

لە دێھاتی سەقز، ئێژن زۆران، ئێژن "بێ با زۆرانێ بگرین"، بە کەسێکی زۆرانبازیش ئێژن زۆرانگر. ڕەسمی زۆران ھێشتا لە زۆریەک لەم دێھاتانە (وەکوو کاکەسیاو و ماسیەر شێخ) ھە مات. مادیوتووێژ (٢٥ی جۆزەردانی ٢٧١٢) ١٥:٠٨, ١٥ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)

@Min.neel:، @Calak:، @Kushared:، @Aza: زۆران شێوەیەک لە وەرزشی کۆشنییە کە تایبەت بە کوردە و تەنیا لە کوردەکان/لوڕەکان باوە. زۆرانبازی بە ڕای من گونجاو نییە، چۆنکە یەکم: ناوی وەرزشەکە زۆرانە، نەک زۆرانبازی، دووھەم: زۆران ناوی شێوازێک لەو وەرزشەیە و نە ناوێکی گشتی. ھەروەھا لە کوردیی کرمانجی بەم وەرزشە بە گشتی دەڵێن کوشنی، و زۆران تەنیا بە کوشنیی کوردی دەڵێن. ھەروەھا لە کوردیی زازاکیش دەڵێن تێمانە. باشتر نییە زۆرانبازی بگۆڕێت بۆ کوشنی؟ پەڕاو (لێدوان) ‏٢١:٢٧، ١٢ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نە، باشتر نییە. با ئەمە بکرێتە زۆران و ئەویکەش کە ئێستا زۆرانە بسڕدرێتەوە و ناوەرۆکەکەی لەگەڵ ئەمە تێکەڵ بکرێ. دوو وتاری ناوێ. ھەر وتارێک بێ بە ناوی زۆران و بەشێکی تیا بێ بە ناوی زۆران لە کوردستاندا. -Aza (لێدوان) ‏٠٣:٤٨، ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: بۆ چی دوو وتاری ناوێت؟! زۆران تایبەت بە کوردە و یاسا و ڕێساکەی لەگەڵ زۆرانبازییەکانی ئەورۆپی (ڕۏمی-یوونانی) و زۆرانبازیی ئازاد جیاوازە. مەبەست لە زۆران شێوازێکی تایبەتە. بۆم سەیرە، فارس خەریکە ئەم وەرزشە بە ناوی خۆی دەیخاتە نێوی پێڕستی کەلەپووری چاندیی ئێرانەوە ئەوسا برا کوردەکەم دەڵێت زۆران ھەر زۆرانە و وتارێکی جیاوازی ناوێت! ئەو شتە کە فارس دەیخات لە پێڕستی کەلەپووری خۆی، زۆرانبازی بە گشتی نییە، بەڵکوو زۆرانی کوردییە! جگە لەمە، ئەگەر پەڕەی زۆران بسردرێت، دەبێت زۆرانبازیی ڕۆمی-یوونانی و زۆرانبازیی ئازادیش بکرێنە یەکێک! بەم شێوە نابێت براگیان.پەڕاو (لێدوان) ‏١٨:١٠، ١٤ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

باشە، مەیسڕەوە. بەڵام مەیشیکە بە کوشنی. ئەم زۆران بێ، ئەو زۆرانی کوردی. Aza (لێدوان) ‏١٨:١٥، ١٤ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aza:براگیان، زۆران ھەر زۆرانە، کاتێک دەڵێین زۆران ھەر مەبەست زۆرانی کوردییە. جگە لە کورد ھیچ نەتەوەیەک زۆرانی نییە؛ ئەوەی کە ھەسیان زۆران نییە، بەڵکوو جۆرەکانی دیکە لە وەرزشی کوشنییە. بەڕای من «زۆرانی کوردی» ھەڵەیە، چۆنکە زۆران ھەر ھی کوردە و بەس. ئەوەی کە ناوی گشتییە دەبێت بگۆڕێت، نە زۆران کە تایبەت بە کوردە. لەگەڵ ڕێزم.پەڕاو (لێدوان) ‏٢٣:٥٩، ١٤ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وەکوو ئەوە وایە بڵێی گۆرانی ھەر ھیی کوردە. جگە لە کورد ھیچ نەتەوەیەک گۆرانیی نییە. ئەوەی کە ھەسیان گۆرانی نییە بەڵکوو جۆرەکانی دیکە لە خوێندنی song -ە.

ئێمە songمان کردووە بە گۆرانی و ئەڵێین گۆرانیی کوردی، گۆرانیی تورکی، گۆرانیی فارسی. زۆران خۆ لە گۆرانی کوردانەتر نییە. خۆ کەس بێجگە کورد تیرەی گۆران -ی تیا نییە. Aza (لێدوان) ‏٠٣:٤٤، ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aza:بە ڕای من ھەر وایە، گۆرانی تایبەت بە کوردە، ئەوەی کە تورک ھەسی ناوی توورکوو و شارکییە، فارسیش تەرانە و تەسنیفی ھەیە و عەرەبیش جۆرەکانی أغنيةی ھەیە کە تایبەت بە خۆیەتی. ئەمانە یەکێک نییە، بەڵکۆ چەشنەکانی ئاوازی گەلانە و ھەر گەلێک ئاوازی تایبەتی خۆی ھەیەتی، نە تەنیا عەرەب و تورک و فارس گۆرانییان نییە، بەڵکوو ئاوازی کوردیی تەنیا گۆرانی نییە و کوردیش جگە لە گۆرانی چەندین فۆرمی ئاوازیی دیکەی ھەیە وەک ھۆرە، موور، سیاوچەمانە، لاوک، حەیران و ... کە لەگەل یەکەوە جیاوازن و ھەرکامێکیان دەبێت پەڕەی تایبەت بە خۆیی بێت و لەسەر جیاوازییەکانیان بەڕاشکاوی باس بکرێت. بەڵام ئێستاکە گۆرانی ھەم بە شێوەی ئاوازی تایبەتی کورد دەگۆترێت و ھەم بە ئاواز بەگشتی، بەڵام ھەر ئاوازێک گۆرانی نییە. بۆ نموونە بنواڕە وشەی Chanson کە جۆرێک ئاوازی فڕەنسییە، ھەم لە ویکیی ئینگلیزی بە شێوەیەکی تایبەت بۆ ئەم فۆرمە ئاوازییە کۆنە فڕەنسییەکە بەکارچووە کە لە ویکی فڕەنسیش Chanson française نووسراوە کە بە واتای شانسۆنی فڕەنسییە؛ ھەمیش شانسۆن (Chanson) بەگشتی کە واتای ھەموو ئاواز و گۆرانی و سترانێک دەدات. ئەمە ھەروەھا سەبارەت بە ئاوازی فادۆیش درۆستە کە جۆرێک ئاوازی پورتوگالییە. بەڕای من فۆرمەکانی ئاوازیی کوردییش پێکەوە جیاوازیان ھەیە و نابێت بە ھەموویان بڵێین گۆرانی. بەھەمان شێوە زۆران و کوشنی جیاوازیان ھەیە و بەھێچ شێوەیەک نابێت بە کوشنیی فارسی و ئەورووپی بڵێین زۆران، کە وشەیەکی تایبەت بە کوردە و دەبێت تەنانەت لە ویکیی ئینگلیزیش ھەر زۆران (Zoran) بنووسرێت، وەکوو سوومۆ یان کوراش و ... کە پەڕەی تایبەت بە خۆی ھەیەتی. لەگەڵ ڕێزم.پەڕاو (لێدوان) ‏١٢:١٩، ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەگەر بە قسەی تۆ بێ، فارسیش بە wrestling نابێ بڵێ کوشتی. چونکە کوشتی وەرزشێکە تایبەتی خۆی بووە لە کۆنەوە. ئەوەی ئینگلیزی پێ ئەڵێ wrestling جیاوازە لەو کوشتییەی کە لە ئێرانا لە کۆنەوە بووە. Aza (لێدوان) ‏١٥:١٨، ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aza:جیاوازیی ئەمەیە کە ئەو وەرزشەی کە ئێران بوویەتی و ناوی کوشتی بووە (ئایا بەڕاستی ئاوا وەرزشێک بووە؟!) ئێستاکە دیتر نەماوە و لە بیر چووە، بەڵام وەرزشە کوردییەکەی زۆران زیندوو ماوە و ھەر ڕۆژ لە کرماشان و ھەموو شوێنی ناوچەکە خەریکە ئەنجام دەگرێت. ئێستاکە فارس بەو شتانە دەڵێت کوشتی کە وەرزشەکانی ئەمریکی-ئینگلیزی (کوشنیی ئازاد) و ئەورووپی (کوشنیی یوونانی-ڕۆمی) بە ئەژمار دێن، بەڵام کۆشنیی فارس ھەرچی بووە ئیتر نەماوە. بەڕای من ئێمە نابێت ئەم کێشە لەگەڵ زمان و وەرزشی فارس ھەڵیبسەنگێنین. بەڵکوو باشترە لەگەڵ ئینگلیزی و چاندی جیھانی ھەڵیبسەنگێنین. لە ئینگلیزی دەڵێن wrestling کە جۆرەکانی جیاوازی ھەیە. پرسیار ئەمەیە کە زۆران چییە؟ من دەڵێم زۆران جۆرێک wrestling ە. wrestling و زۆران یەکێک نین. ئیتر wrestling بەچی وەربگێڕێنین؟! من دەڵێم بە کوشنی، چۆنکە زۆران جۆرێک کوشنییە. بەڵام کوشنی جۆرێک زۆران نییە، بەڵکوو وشەیەکی گشتییە کە بە ھەموو جۆرەکانی ئەم وەرزشە دەتوانێت بگۆترێت، بەڵام زۆران ھەر بە تەنیا ھی کوردە و ناتوانین بە ھەموو جۆرێک لەم وەرزشە بڵێین زۆران. ھەر دوو وشەیش کوردییە، بەڵام واتایان جیاوازە.پەڕاو (لێدوان) ‏٠٩:١٤، ١٦ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆرانبازی هەر زۆر ناقۆڵایە!!! بەڵام وێڕای ئەوە کە لە هەست و تینی کاک پەڕاو تێ دەگەم بەڵام ڕام لەگەڵ کاک ئازا نزیکە و پێم وایە کوشتی فارسی بە کوردی پی ئەڵێن زۆران. و جۆرەکانی دیکەش ئەبن بە زۆرانی فڵان و زۆرانی فیسان و هتد. Min.neel (لێدوان) ‏١٩:١٩، ١٨ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]