زۆران

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

زۆران (بە کوردیی باشووری: زووران) شێوازێک لە وەرزشی زۆرانبازییە کە بە شێوەیەکی تایبەت لەنێوان کوردەکان و بە تایبەت ناوچەی باشووری ڕۏژھەڵاتی کوردستان باوە. زۆران وەرزشێکی کۆن و ڕەسەنی کوردەکانە کە لە ناوچەی کرماشان لە سەردەمێکی زووەوە باو بووە. شیای گۆتنە کە زۆرانبازی شێوازەکانی جیاوازێکی ھەیە و زۆران یەکێک لەو شێوازانەیە کە تەنیا تایبەت بە کوردەکانە و یاسا و ڕێسای لەگەڵ زۆرانبازییەکانی دیکە جیاوازیی ھەیە.

وشەی زۆران[دەستکاری]

وشەی زۆران/زووران وشەیەکی کوردییە و بە گشتی بە واتای زۆرانبازییە. لە ھەموو شێوەزارەکانی کوردی بەم وەرزشە زۆران/زووران دەگۆترێت کە ھاواتای وشەی Wrestling لە زمانی ئینگلیزیدایە. بەو کەسە کە زۆران دەکات، زۆرانباز یان زۆرانگیر و بە شوێنی ئەنجامی ئەو وەرزشە زۆرخانەدەگۆترێت.[١]

زۆران لە ئێران و ڕۆژھەڵاتی کوردستاندا[دەستکاری]

وەرزشی زۆران لە مانگی تەممووزی ٢٠١٥ وەکوو بەشێکی نەریتی خەڵکی پارێزگای کرماشان خرایە ناو پێڕستی کەلەپووری چاندی نەتەوەیی ئێران.[٢] لە ئێڕان بە شێوازەکانی جۆراوجۆری وەرزشی زۆرانبازی کە لە ناوچەکانی جیاجیا وەکوو گیلان، مازەندەران، کوردستان و … ھەیە و لەگەڵ زۆرانبازیی ئستانداردکراوی جھانی جیاوازیی ھەیە، (زۆرانبازیی پاڵەوانی) دەڵێن. یاسا و ڕێسای زۆرانبازییە پاڵەوانییەکانی دیکەش لە ھەموو ناوچەکانی دیکەی ئێڕان لەگەڵ یەکەوە جیاوازییان ھەیە.[٣]

ئێستاکە لە پارێزگای کرماشان «دەستەی وەرزشە گوندی و بنەکییەکان» لەسەر وەرزشی زۆران چەودێری دەکات و بە بەڕێوەبردنی کارگەکانی فێرکردن لە پارێزگای کرماشان، کارتی سەرپەرشتی و داوەری بۆ چالاکانی ئەم وەرزشە دەردەبرێت.[٤] «دەستەی وەرزشە گوندی و بنەکییەکان» ھەروەھا دەیھەوێت جلوبەرگێکی تایبەت و فەرمی بۆ وەرزشی زۆران دابین بکات و ھەروەھا خوازیاری خستنی ئەم وەرزشە لەنێوی پێڕستی کەلەپووری جھانی بە ناوی وڵاتی ئێرانە. ھەروەھا خەریکی سازکردنی گۆڕەپانێک بۆ زۆران لە پارێزگای کرماشانن.[٤]

جگە لەمانە ئەنجمەنێکیشیان لەژێر ناوی «ئەنجمەنی زۆرانی ئێران» دامەزراندووە کە لەسەر چالاکییەکانی زۆران لە سەرانسەری ئێران بە تایبەت پارێزگاکانی کرماشان، کوردستان و ئیلام چەودێری دەکات.[٥]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]