وتووێژ:دەریای ناوین

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

زریە یان دەریا[دەستکاری]

تکا ئەکەم لە بەڕێوبەران ناوی ئەم وتارە بگۆڕنەوە بە دەریای ناوین. من بۆخۆم "زەریا"م دیبوو بەڵام "زریە" یەکەمجارە ئەبینم. ویکیپیدیا دەڵێ "باوترین ناو" یان "ئەوەی کە زۆرینەی بەکارھێنەرانی پەسەندیان بێ". لە ئیلامەوە ھەتا باکووری کوردستان تۆ بڵی "دەریا" دەزانن مەبەستت چییە. بەڵام "زریە" ڕەنگە تەنھا لای کاک چالاک و ئەوان باو بێ. دروست نییە بڵێی "دەریا فارسییە"، دروست ئەوەیە بڵێی "لە فارسیشدا ھەیە". تکا لە ھەمووان ئەکەم وا لە زمانەکەمان نەکەن کەس لێی تێ نەگا.

کۆڕی زانستیی زمانی کوردی ھەندێ بنەمای پەسەند کردووە بۆ وشەسازی و وشەڕۆنان لە زمانی کوردیدا. ھەوڵ ئەدەم لێرە داینێم با ھەموومان لەبەرچاوی بگرین. سپاس--Aza ٠٧:٢٤, ٩ ئەیلوول ٢٠١٠ (UTC)

Kak Aza gyan silaw, min chi karm be korrî zanistîy zimanî Kurdî dawe? Bo meger min wishem le xowe datashîwe? Zirye wisheyekî konî Kurdîye w beraberekey le Farsî da debête Derya. To dellêy Derya, rojhawayîyek dellê Behr, ja bo ême Behr pesend nekeyn u billêyn Derya? Min dellêm katêk Kurdîyekey leber dest daye bo pena bo wishey biyanî berîn? Beshkem em wîkîye xoy bibête nawendêk bo billaw bûnewey wishey resenî Kurdî. Emesh bellge bo Farsî bûnî wishey Derya. Jwanî seyrî biken, wishey Dill u Destîsh Kurdî nîn!

PIr. *ź[دەستکاری]

PIE. Farsîy kon Pallewî Farsî Ewêstayî Partî Kurmancî Soranî Kelhurî Zazakî Hewramî
*ǵ(h) d d d z z z z z z z
*ǵherenyo- daraniya zar(r) (loan) zar (loan) zaranya- zarn zêr zêrr
?
zerrn zerr
?
dânâ- dân- dân- zân- zân- zan- zan- zan- zan- zan-
?
?
dâmât dâmâd zâmâtar- zâmât zava zawa zawa zama zema
*eǵh-om adam az (loan)
--
azəm az ez ez (sub-dialectal)
--
ez ez (classical)
?
?
dil del zərəda- zirδ dil (loan) dill (loan) dill (loan) zerrî zêll
*ǵreyos drayah- drayâb daryâ zrayah-
?
ziryê, zerya zirye, zerya
?
derya (loan)
?
?
dasta- dast dast zasta-
?
dest (loan) dest (loan) dest (loan) dest (loan) des(t) (loan)

— ئەم لێدوانە لەلایەن Calak واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

سڵاو. من ناڵێم وشەت لەخۆوە داتاشیوە. ئەڵێم باوترین وشەت بەکار نەھێناوە. ویکیپیدیا ئەڵێ "باوترین" نە "کوردیترین". ھەرچەن بەڕای من "دەریا" و "دەست" و "دڵ" ھەمووی کوردین (پێویستە ئەوە بڵێم من بەشێوەی ئاکادێمیک زمانم نەخوێندووە بەڵام وا ئەزانم ئەو مافەم ھەیە ڕای خۆمم ھەبێ) و لە فارسیشدا ھەن، ئەمە زۆر ئاسایییە چونکوو کوردی و فارسی یەک ڕیشەیان ھەیە.

لەم کەیسە تایبەتەدا (= دەریا)، ویکیپیدیای کرمناجیش Deryaی داناوە. وا ئەزانم یەکگرتن و نزیکبوونی زیاتری شێوەزارەکان زیاتر بە قازانجی گەلی کورد بێ ھەتا بەکارھێنانی ڕەسەنترین وشە کە لە زمانی ڕۆژانەی زۆرێک لە خەڵکیشدا ئەوەندە نابیسرێ. سپاس --Aza ١٦:٠٠, ١٣ ئەیلوول ٢٠١٠ (UTC)

بەڕێزان ئەو باس و لێدوانە زۆر پیرۆزە و ھەمیشە دەمانگەیێنێتە باشترین ئاکام، بۆیە لەیەک زیزنەبین کاتی لێدوان و وتووێژ. سەبارەت بە بابەتەکە بەڕای من باوبوون و کوردیبوون لە یەک ئاستدان و باوبوون نابێ ببێتە ھۆی بەکارھێنانی وشەی غەیری کوردی بۆ ناوی وتارەکان(ئەوپەڕی ئەگەر زۆر باوە، دەتونێ ببێتە ڕەوانەکەر). لەلایەکی دیکەوە بۆخۆم زریەم نەبیستووە. بەڵام زەریا، ھەم باوە (لە زریە باوتر) ھەم کوردییە (لە دەریا کوردیتر). ئەگەر گونجاوە گواستنەوەی بکەین بۆ زەریای... ئەگەر دواتر بە ئاکامێکی دیکە گەیشت لێدوانەکان دیسانەوە گواستنەوەی دەکەین. لەگەڵ ڕێزم بۆ ھەردوو بەڕێز --MarMzok لـێدوان-- ١٨:٠٦, ١٣ ئەیلوول ٢٠١٠ (UTC)
کاک ئازا گیان دروستە کوردی و فارسی ھاوڕیشەن، بەڵام لە ھەندێک شوێندا لەگەڵ یەک جیاوازن. گەورەترین جیاوازی نێوان ئەم دوو زمانە، جیاوازی نێوان دوو پیتی «ز» و«د»یە. ھەر وەکی لەم خشتەیەدا دەیبینی، ئەم وشانەی لە فارسیدا بە «د» دەست پێ دەکەن، لە کوردیدا بە «ز» دەست پێ دەکەن. یانی کوردی دەچێتەوە سەر ئەوێستایی و پارتی و فارسی دەچێتەوە سەر فارسیی کۆن و پاڵەوی. فارس دەڵێ داماد ئێمە دەلێین زاوا، فارس دەڵێ دانستن ئێمە دەڵێین زانین، فارس دەڵێ دەریا کورد دەڵێ زەریا! ئەگەر تۆ دەڵێی دەریا کوردییە، دەبێ بە زاوا و زانینیش بڵێی داوا و دانین، دە وەڵڵا داوا و دانین چەندە کوردین، دەریاش ئەوەندە کوردییە. دەڵێی ویکی کورمانجیش ھەر دەریای بە کار ھێناوە، ئەوی ڕاست بێ ھەر وەکی چۆن زۆربەشی کوردی نەخوێندەواری باشووری بە دەریا دەڵێن بەحر، لەو باوەڕە دام کە زۆربەشی کوردە کورمانجەکانیش تورکی وشەی دەریا بە کار دێنن. ئەوانیش ئەوەیان نەزانیوە کە زەریا کوردیترە دەنا دەریایان پەسەند نەدەکرد. نازانم چۆن دەبێ بە زەریا بڵیی دەریا، بەڵام بە دەریاچە بڵێی زرێچە! دە فەرموو بە زرێواریش بڵێ درێوار. منیش ھەر وەکی کاک مارمزۆک ئاماژەی پێ کرد زەریا لە زریە باوتر دەزانم و لەو باوەڕە دام زەریا دەبێ پەسەند بکرێ، نەک ھەر بۆ ئەم ویکییە، بەڵکوو بۆ زمانە یەکگرتووەکەمان. سپاس.--:)چالاکلێدوان ٢١:١٣, ١٣ ئەیلوول ٢٠١٠ (UTC)

زۆر باشە. با زەریا بێ. --Aza ١٠:١٧, ١٤ ئەیلوول ٢٠١٠ (UTC)

سپاس بۆ بەشداری ھەموو دۆستان، گواستمەوە.--:)چالاکلێدوان ١١:١٥, ١٤ ئەیلوول ٢٠١٠ (UTC)

زه ریای ماد[دەستکاری]

زه ریای نا وه راست = زه ریای ماد

بە چ پێوەرێک زەریایە؟[دەستکاری]

من تێناگەم بە چ پێوەرێک ئەمە زەریایە؟ ئەوەتەی هەیە پێی دەڵێن دەریای سپی، ئەم زەریای ناوینە چییە؟ بەژیانم نەمبیستووە. --برووسک
سڵاو، پێشتر لەو بارەوە دواین و لەسەر زەریای ناوین ڕێک کەوتین.--Aza ١٦:١٥, ٨ کانوونی دووەم ٢٠١٢ (UTC)
بەڵام ئەو ناوە باو نییە. تەحەددا ئەکەم مرۆڤێک لە کوردستانی باشوور بزانێت زەریای ناوین کوێیە. --برووسک ١٧:٤٠, ٨ کانوونی دووەم ٢٠١٢ (UTC)