وتووێژ:دووم (فرەنچایز)

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

فرەنچایز[دەستکاری]

سڵاو @Tessla، بەپێی ئێرە لە فیلم و ڕۆماندا فرەنچایز بریتییە لە زنجیرەیەک بەرھەمی پەیوەندیدار بە یەک، یان چەند کارەکتەرێک کە لەهەمان گەردووندا ھاوبەشن و پەیوەندیی ڕاستەوخۆیان پێکەوە هەیە. وەک لێرەش بۆ جیھانی ئەڤەتار ئاماژەم پێداوە، یاری ڤیدیۆیی، کۆمیک، فیلم، زنجیرە و کارەکتەرەکانی پەیوەست بە جیھانەکە هەمووی پێکەوت کۆکراونەتەوە. بە ڕای من کۆکراوە بۆ فرەنچایز زۆر گونجاوە. زەمەنCefayî (لێدوان) ‏١٣:٣٥، ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو لەتۆش @Zamand Karim: منیش سەرەتا وشەیەکی کوردیم بەکاردێنا، بەڵام دواتر دوو بەکارهێنەر Aza و Gejeluk وتیان وشەمان بۆ ئەو بەرامبەرە نییە. Tessla (وتووێژ) ‏١٨:٣٧، ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla: سەیرە، ئەو سیاسەتەم نەزانیبوو گەر ئەم دوو بەڕێزە ڕایان لەسەر وشەیەک نەبێ ئیتر نابێ بەکار بھێندرێ! فرەنچایز چەند بەکارھێنانێکی جیاوازی ھەیە، بوارەکەی ئێرە زنجیرە و فیلمە بۆ پۆلێکی کارەکتەر، ڤیدیۆ گەیم.. و ھەتا دوایی کە پەیوەست بێت بەو فیلمە یان زنجیرەیەوە، دەوترێت فرەنچایز، لە کوردییەکەی خۆشمان ڕوونە، دەبێتە کۆکراوە. زەمەنCefayî (لێدوان) ‏٢١:٤٩، ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Zamand Karim: سەرەتا نەخێر بەهیچ شێوەیەک ئەوە سیاسەت نییە گەر ئەوان ڕایان نەبێت ڕاستەوخۆ ئێمە بەقسەیان بکەین، تەنھا لەسەر ڕای کۆمەڵگە وەستاوە کە لەسەر کام وشە ڕێک دەکەون. من ئەو کات هیچ وشەیەکی باشترم پێ نەبوو تەنھا وشەی زنجیرەم بەکاردێنا(چون زنجیرە-ش لە زمانی کوردی هەر بەمانای کۆمەڵێک بابەت دێت، جا چ کایەی ڤیدیۆیی، فیلم یان شتێکی تر بێت). وشەی کۆکراوە-ش باشە، دەتوانیت ڕای ئەو دوو بەکارهێنەرەش وەربگریت لەسەر وشەی کۆکراوە، گەر نا کێشە نییە لە وپ:دبک بابەتێکی لەسەر بکەوە، یان لە وپ:دیوەخان. Tessla (وتووێژ) ‏٠٩:٤٥، ٢١ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla: بە پێویستی نازانم وشەیەک کە سوور بزانرێت مانایەکی کوردیی جێی خۆی ھەیە ببردرێتە دیوەخان تابی نوێی لەسەر بکرێتەوە یان ئەو دوو بەکارھێنەرەی بۆ بانگکەین تا مۆڵەتمان بدەنێ وشەکە دابنێین. وەک خۆشت گوتت لەجێگای فرەنچایز زنجیرە یان کۆکراوە گەلەک گونجاوە، ١- کوردییە ٢- مانای وشە ئینگلیزییەکە پڕ دەکاتەوە. گەر ڕایەکی دیکەتان لەسەری نییە دەیگوازمەوە. زەمەنCefayî (لێدوان) ‏١٣:٣٦، ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Zamand Karim: باشترە ڕای یەکێکی تریش وەربگریت، بۆ یەکلاکردنەوەی وشەکە، چونکە ئەم وشەیە تا کۆتا دەبێت بەجێگرەوەی Franchise. (ڕای من وایە یەکێک لە بەکارهێنەران؛ ساکورا یان پیرەھەڵۆ تاگ بکەیت بۆ ڕا وەرگرتن). Tessla (وتووێژ) ‏١٤:٠٧، ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan تکایە ئێوەش ڕای خۆتانی لەسەر بڵێن. زەمەنCefayî (لێدوان) ‏١٤:١٤، ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Zamand Karim و @Tessla سڵاوتان لێ بێ. پێشنیارەکەی کاک تێسلا «زنجیرەفیلم» بوو. زنجیرەفیلم دەبێتە film series. پێم وایە کۆکراوە بۆ collection باشە. ‎Gêjełûk ‏١٤:٤٢، ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk بۆ franchise و collection هەردووکی مانا کوردییەکەی «کۆکراوە»یە وەک چۆنیش لە کوردیدا بۆ fact و real و reality و verity و rightness تەنیا ڕاستی بەکاردێنین. زەمەنCefayî (لێدوان) ‏١٥:٠٢، ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Zamand Karim پێم باش نییە یەک وشە بۆ ئەو دوو زاراوەیە دابنێین، ئەم کارە بۆ زانستنامە باش نییە. ئەگەر فکری لێ بکەینەوە، وشەی باشترمان دەست دەکەوێ. ‎Gêjełûk ‏١٥:١١، ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk لە ئینگلیزیدا collection و franchise ھەردووکی یەک مانایان ھەیە بەڵام ھەر یەکەیان جیاکراوەتەوە بۆ بابەتێکی دیاریکراوی تایبەت بەخۆی، بەداخەوە لە کوردیدا کار بۆ ئەوە نەکراوە بۆیە ناچارین ھەر ئەوەی خۆی دابنێینەوە. گەر تۆش فکرت لێی کردوەتەوە فەرموو پێشنیاری بکە. زەمەنCefayî (لێدوان) ‏١٥:٣٤، ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھەردووکی دەکرێ بکەین. لارییەکم نیە. بەڵام وەک زەمەن و گێجەڵووک نووسیان فرەنچایز مەعنای زنجیرەفیلم نادات. ڕاستییەکەی کە دەوترێت فرەنچایز مەعنا سەرەکییەکەی ئەو کۆمپانیانەن کە چەند شوێنیان ھەیە وەک ستاربۆکس و مەکدۆناڵد و... بۆ ئەم بەکارھێنانەی ئێرە کە تایبەتە بە کۆمەڵێک ناوەرۆکی پەیوەندیدار (وەک فیلم و گەمە و ھتد) دەکرێت ھەم بنووسین فرەنچایز ھەم وەرگێڕانی بکەین. ئەگەر فرەنچایز دەنووسین پێویستە وتارێکیش بۆ فرەنچایزی میدیا یان فرەنچایزی ناوەرۆک دابنرێت، چون بەڕاستی بە ئینگلیز یان ئەمریکییەکیش بڵێی فرەنچایز سەرەتا وا دەزانێت باسی کۆمپانیا دەکەیت. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٦:٥١، ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]