وتووێژ:دایک و باوک

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سڵاو @Tessla، «دایباب» جوانتر نییە؟ یەک وشەیە و لە کتێبەکانی مەکتەبیش بە کار دێ. ‎Gêjełûk ‏١٤:٠٤، ١٤ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Gejeluk: ڕاستییەکەی «باوان» باوترە لە دایباب، بەس چۆنت پێ باشترە بیکەرە ئەوە. Tessla (وتووێژ) ‏١٤:٢٥، ١٤ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla: باوان واتە ماڵە باوک؛ دایباب یا دەیباب بە واتای دایک و باوک دێ. ‎Gêjełûk ‏١٥:٠٩، ١٤ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk: چۆنت پێ باشە وابکە. Tessla (وتووێژ) ‏١٥:١٣، ١٤ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو ئەم وشانە کە باستان کردووە بە پێی چ سەرچاوەیەکە؟ من تەنیا "دایک و باوک"م بیستووە بۆ بەرانبەری وشەی Parent. Min.neel (لێدوان) ‏١٧:١٠، ١٤ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk@Min.neel باوک و دایک نییە، باوک یا دایک -ە. Aza (لێدوان) ‏١٧:٣٥، ١٤ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: بنووسین «باوک یا دایک»؟ جوان نییە. بە ڕای من کێشەی نییە، دایباب تاقە وشەیەکە بۆیە پێم جوانتر بوو. ‎Gêjełûk ‏١٨:٣٠، ١٤ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk دایباب باو نییە.
@1silent scientist وتووێژی دەوێ. ئەگەر بۆ وەرگێڕانی وتارەکە ئینگلیزییەکە لە جیاتیی parent دایک و باوک دانیت بێمانا دەردێت. بۆ وێنە، یەکەم ڕستەی وتارەکە نووسراوە «دایک و باوک (بە ئینگلیزی: Parent) کەسێکە کە بەرپرسیارێتی چاودێریکردن و پەروەردەکردنی منداڵی لە ئەستۆدایە». ھەر کە وتت دایک و باوک کەسێکە کە ... دیارە قسەیەکی بێمانات کردووە. ناوەکە ئەبێ بگۆڕێ، بەڵام بکرێ بە چی؟ نازانم. ئێستا ئەم وشانە دەگاتە زەینم بۆ parent: مناڵبارھێنەر، تۆرەمخەرەوە، وەچەھێنەر، زاھێن. خۆم ھیچیانم سەدا سەد بەدڵ نییە. Aza (لێدوان) ‏٠٣:١٥، ١٥ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: پێویست ناکا وەک وتارە ئینگلیزییەکە بێ، ئێمە وشەیەکی باومان نییە تاک بێ، عەرەبی و فارسییش بە کۆ دەیڵێن «والدا/ین». ئەکرێ «کەسێکە کە…» بکرێتە «کەسانێکن کە…». من لەبەر درێژیی ناوەکە ئەم باسەم کردەوە، لەبەر ئەوە پێشنیاری «دایباب»م کرد کە ڕێک بەم واتایەیە و کورتە. وشەکە بە ئەسڵ کرمانجییە «دێ و باب» لە باشوور تا ڕادەیەک باوە و لە فێرگەکانیش بەو شێوەیە دەخوێندرێ. ‎Gêjełûk ‏١٢:٥٠، ١٥ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk
وتووێژی بۆ چییە؟ دایک و باوک ناوە باوەکەن و "دایباب" وشەیەکی ستاندار نییە و لە هەموو شوێنێک وای پێ ناگوترێت. 1silent scientist (لێدوان) ‏١٩:١٩، ١٤ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
گەر هیچ یەک دەنگییەک لێرە بوونی نەبێت، ئەوا ناوەکە با وەک خۆی بمێنێتەوە. Tessla (وتووێژ) ‏٢٠:٤١، ١٤ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]