وتووێژ:داگیرکاری چینگ بۆسەر جۆسۆن

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

invasion داگیرکاری نییە، شاڵاوە. «بۆسەر»یش جیا بنووسرێ. -Aza (لێدوان) ‏١٦:٥٠، ٧ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بۆ Invasion، دەمەوێ گوێم لە بیرورای بەڕێز @Calakیش بێت. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٧:٠١، ٧ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھەڵبەت کاک Aza لە منیش شارەزاترە. داگیرکردن (کە ناوەکەی دەبێتە داگیرکاری) زیاتر بەرامبەری seize و occupyیە.
invasion بە فارسی پێی دەڵێن تجاوز. بۆ نموونە the invasion of privacy of a newly married couple دەبێتە تجاوز به حریم خصوصی... . جا نازانم شاڵاو بۆ ئێرە باشە یان نا. دیارە داگیرکردن لێرەدا ناگونجێ.
invasion فیعلەکەی دەبێتە invade. لە کوردیدا دەڵێن داڕسان. ھەست دەکەم ئەمە باشتر بێ لە شاڵاو. -- چالاک وتووێژ ‏١٠:٤٦، ٩ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: وا ھەست ئەکەم شاڵاو و لێشاو لە «شێل + ئاو»وە دروست بووبێتن. واتە ئاوێکی زۆر کە دێت و ئەشێلێ. ئەگەر وا بێت، شاڵاو بە invasion ئەخوا. چونکە invasionیش یانی بە ژمارەیەکی زۆر شەڕکەرەوە هەر وەک لافاو و ھەرەس بکوتیتە سەر شتێک و لەقەشێلی کەی. جا تۆ باشتر ئەزانی ئاخۆ جێگوڕکێی دەنگەکان لێرا ڕووی داوە یا نە. واتە شێلاوە بووە بە لێشاو و شاڵاو؟ یا نە ئەمانە ھیچ پەیوەندییەکیان نییە. -Aza (لێدوان) ‏١٢:٠٦، ٩ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من دڵنیا نەبووم، بەڵام شاڵاو، شاڵاو بردن بەباشتر دەبینم. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٢:٢١، ٩ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza، @Calak: گەر ھیچ کێشەیەک نییە شاڵاو پەسەند دەکەم 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٥:٢٧، ٩ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پەلە مەکە. ڕەنگە ھورووژم باشتر بێ. یانی پەلاماری بەکۆمەڵ. -Aza (لێدوان) ‏٠٨:٠٤، ١٠ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: ھورووژم ھەمان هوجووم-ی عەرەبییە (کە زۆر گرنگ نییە).
نازانم لێشاو متاتسیس (metathesis) شێلاوە یان نا. ئەگەر وا بێ دەتوانین قەبوول بکەین شێل و شاڵ ھاوڕیشە بن. چون Cheung پێی وایە شێلان-ی کوردی لەگەڵ فشار-ی فارسی ھاوڕیشەیە. بەم پێیە دیارە شێل و شاڵ و فشار دەتوانن یەک شت بن.
@Sakura emad: ئەرێ با پەلە نەکەین بتوانین بە باشترین ئاکام بگەین.
بە ھەر حاڵ ئێمە چەند وشەیەکمان ھەیە فەرقەکەیان بەباشی نازانین: پەلامار، ھەڵمەت، ھورووژم و ھێرش (ھەڵمەت و ھورووژم عەرەبین و ھێرش تورکی. پەلامار-یش نازانم). چالاک وتووێژ ‏٠٨:٣٤، ١٠ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]