وتووێژ:دارستانی ئەمازۆن

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سڵاو، ئەو ناوە ئامازۆن بێت یان ئەمازۆن؟ —گرووپی قوتابخانە وتووێژ ‏١٨:٣٧، ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

من ئەمازۆنم پێ باوترە ئەم وتارانەش بە ە نووسراون ئەمازۆن (پێگە) - ئەمازۆن (ڕووبار) > Kushared (لێدوان) ‏١٨:٤٣، ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەبێ ڕوون بکرێتەوە لە کوردیدا woodland و forest و jungle دەبێتە چی.--چالاک وتووێژ ‏٠٩:٢٢، ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لای ئێمە لەباشوور بۆ هەر سێکیان زۆربەی کات دارستان بەکاردێت، بۆ jungle زۆرجار جەنگڵ (یان جەنگڵستان) بەکاردێت > Kushared (لێدوان) ‏١٦:١٥، ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
جەنگڵ نا بەڵام جەنگەڵ لای ئێمەش ھەیە ئاشکرایە کوردی نییە. لای ئێمە دارستان ھەیە. وشەی لێڕ و لێڕەواریشمان ھەیە ئەی ئەمە بە چێ دەوترێ؟ دانانی وشەی بیانی ئاسانە کەس نییە لە وشە کوردییەکان بپرسێ.--چالاک وتووێژ ‏٢٠:٠٩، ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک چالاک @Calak: بۆ تنوع زیستی (Biodiversity) چ باشە؟ ئەوانە ڕای هاوڕێیانی قوتابخانەن: جۆرایەتی ژیان، جۆراوجۆری ژینی، فرەچەشنی ژینی ، فرەجۆری ژینی، فرەژیانی، هەمەژینی. —گرووپی قوتابخانە وتووێژ ‏١٠:٣٦، ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@گرووپی قوتابخانە: diversity لە diverseەوە ھاتووە. diverse ئەگەر جۆراوجۆر بێ diversity دەبێتە جۆراوجۆری. بەم پێیە Biodiversity دەبێتە جۆراوجۆریی ژینی. بەرامبەرەکانی ترم بە دڵ نییە. لە ڕاستیدا جۆراوجۆریشم بە دڵ نییە. بە من بوایە لە جیات ئەمانە وشەی کرمانجیی جیاڕەنگ (cihêreng) و جیاڕەنگیم لە جیات دادەنا و بە Biodiversityم دەوت ژینجیاڕەنگی. ئەگەر Biodiversity ٦ سیلابە، ژینجیاڕەنگی ٤ یا ٥ سیلابە. بەڵام خۆ کەس خەمخۆری ئەم زمانە نییە.--چالاک وتووێژ ‏١٧:٤٩، ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]


گشتیان هەڵەن، لە ئینگلیزی Amazon rainforestە. واتا دەبێت بیگۆڕین بۆ دارستانی باراناوی ئەمازۆن. ibrahim وتووێژ ‏١٢:٠٤، ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھەڵە نین. بڕیار نییە ڕێک ناوە ئینگلیزیەکە لای ئێمەش باو بێ. خۆ لە ویکی ئینگلیزیشدا نووسراوە Amazon Jungleیشی پێ دەڵێن.--چالاک وتووێژ ‏١٢:١١، ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
مامە، ناوەکەی وا دانراوە، منیش پێم باشە بیکەین بە باراناوی. خۆ ئەوە تەنها یەکەم و کۆتا هەڵە نیە کە لەنێو ئێمە بڵاو بۆتەوە. ibrahim وتووێژ ‏١٤:٥٠، ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
براکەم وتم ئەم ناوە لای ئێمە باو نییە. کەس بە ئامازۆن ناڵێ دارستانی باراناوی ئەمازۆن! ئەگەر لە ئینگلیزی وا دەڵێن بڕیار نییە لای ئێمەش وابێ. بچۆ سەیری ویکی عەرەبی یا ویکی فارسی بکە بزانە باراناوی تێدایە. یا ئەوانە نا ویکی فەڕەنسی. ئەوجار Rainforest خۆی جۆرێک forestە بۆیە کێشەیەک نییە بنووسی forest و ھەڵە نییە.
کێشەی من Rainforest نەبوو. کێشەی من شتێکی تر بوو. من فکر ناکەم forest دارستان بێ. ئەگەر دار لە کوردیدا بە مانای wood بێ ئاشکرایە دارستانیش دەبێتە woodland.
من بۆ forest ھەر وشەی لێڕ یا لێڕەوار پێشنیار دەکەم. لە زمانە کۆنەکانیشدا ھەر بە مانای forest ھاتووە. لە کوردیشدا باوە و باوەڕ ناکەم کەسێک ھەبێ مانای نەزانێ. مامۆستا ھێمن دەڵێ: دێم بەرەو لێڕ و چڕ و بەستێن و چۆم/دێم بەرەو ھەڵدێر و گێژ و بەند و گۆم.
ئێمە ھەر دەبێ بۆ دوو وشە بۆ woodland و forest پێک بێین. من لەسەرەوە وام لێکداوە دارستان بۆ woodland باشترە و لێڕیش بۆ forest. ئێوەش ئەگەر لەگەڵ یا دژن ئاگادارم کەنەوە. ئەوجار بۆ jungleیش یا ھەر جەنگەڵ دادەنێین یان شتێکی تر ھەر کەس شتێکی باشی پێ شک ھات. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٦:٠٩، ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
با ئەمەش زیاد کەم لە فەرھەنگی خاڵدا لەسەر لێڕەوار نووسراوە دارستانی پڕی چڕ. یان لای وا بووە لێڕەوار لە دارستان پڕ و چڕترە. جا ھەر وایە و forest لە woodland پڕ و چڕترە.--چالاک وتووێژ ‏١٦:٣٩، ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەگەڵ گرووپی قوتابخانە وتووێژ ‏١٦:٢١، ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

من خۆم لەگەڵ لێڕەواردا نیم. گەر وا دەڵێن کە باو نیە، باشتر دەبێت کە دەستکاری ناوەکەی نەکەیین. نازانم ڕای کۆتایی چی دەبێت... ibrahim وتووێژ ‏٢١:٢٥، ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەگەر لەگەڵ ئەم ناوانە نی تکایە ناوێکی تر پێشنیار بکە. لە سۆرانیدا ھەر ئەم دوو وشەیە دارستان و لێڕم پێ شک دێ باو بن. دەبێ ئەمانە جیا بکرێنە. ئەمانە لە ویکیی ئینگلیزیدا وتاری سەربەخۆ و پێناسەی سەربەخۆیان ھەیە. ئێستا لێدوان لەسەر ئەمازۆن نییە لەسەر forest و woodlandە--چالاک وتووێژ ‏٠٧:١٠، ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
هەر دارستان ibrahim وتووێژ ‏١٣:١٦، ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری 1 بەستەری دەرەکیم کرد لەسەر دارستانی ئەمازۆن. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستتە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٢١:١٤، ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]