وڕیمە
وڕیمە (بە ئینگلیزی: Delusion) باوڕێکی ھەڵەیە سەبارەت بە ڕاستییەکی دەرەکی کە ئەگەرچی بە ڕوونی دیارە ھەڵەیە بەڵام خاوەنی وڕیمە لە سەری ئەکاتەوە و ھێشتا پێی دروستە؛ ھەروەھا دەتوانرێت بوترێت کە وڕیمە لەگەڵ کولتووری ئەو کۆمەڵگایەی کە مرۆڤەکە تێیدا دەژیێت بە تەواوی دژە. [١] ھەروەھا وڕیمە بەو وتانەی کەسێکی نەخۆش دەوترێت کە لە بەر خۆیەوە قسە ئەکات و زۆر جار تەبی ھەیە.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ American Psychiatric Association (2013). Diagnostic and Statistical Manual of Mental Disorders (Fifth edition ed.). Arlington, VA: American Psychiatric Publishing. pp. 87–119, 181. ISBN 978-0-89042-555-8.