وتووێژ:خولەک

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بۆ ئەمەش دەقە نەبێ. دەقە جواترە و کۆنترە لە خولەک.--Aza (لێدوان) ‏٠٦:٥٣، ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەگەر بەدەست من بێ، ئەوا منیش دەقەم پێ باشترە لە خولەک. بەڵام لێرە دەبێت زۆریی بەکارھێنان و زمانی نووسین لەبارچاوبگرین، کە تێیدا زۆرتر خولەک بەکاردێت. سەرچیا‏١٣:٢٤، ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
منیش دەقەم پێ باشترە. دەی دەخولێتەوە ھەموویان دەخولێنەوە. ھۆکاری دیکەی ھەیە ناوی خولەکە؟--چالاک وتووێژ ‏١٦:١٨، ١ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من نازانم خولەک لە چییەوە ھاتووە. لە باشووریش ئاسایی ھەر دەقە بەکار دێت مەگەر لە تەلەڤیزیۆنەکان، بابەتە میدیایییەکان، سەر ئینتەرنێت و دانیشتنە فەرمییەکانی حکوومەت و ئەو بابەتانەدا خولەک بەکار بھێنن. ئەسڵەن گەر من لەکاتی قسەکردنی ناو خەڵکدا بڵێم خولەک، ئەوا گاڵتەم پێ دەکەن و دەڵێن کابرا خۆی مسەقەف دەکات. ئەوە ڕاستییەکە! بەڵام لەبیرتان بێت گەر دەقەیش بکەینە ئەنجام، ئەوا دەبێت بیر لە چەندین وشەی خولەک بکەینەوە کە لە ویکیپیدیادا بەکارمان بردوون. تکایە بەوریایییەوە بڕیار بدەن. لەگەڵ سپاسی -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:١٩، ١ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]