وتووێژ:حەوت گوناھە کوشندەکە (مانگا)

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ناوی وتار[دەستکاری]

ناوەکەی ھەڵەیە، ناوە ڕەسەنەکەی خۆی حەوت گوناھە کوشندەکەیە. Hevi (لێدوان) ‏٠٧:٠٢، ١٠ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کوژنده نەک کوشندە. بە کوردی دەڵێن بکوژە نەک بکوشە. دوایی لای ئێوە دەڵێن گوناح یان گوناھ؟!--چالاک وتووێژ ‏١٨:١٧، ١٢ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک چالاک لای ئێمە زۆرتر گوناح بەکادرێت، بۆ ئەوەی دیکەش؛ لە کەسم نەبیستووە بڵێن کوژندە. سەرچیا‏١٩:٠٧، ١٢ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک چالاک ھیچ کەسێک لەلای ئێمە بە ھیچ شێوەیەک ناڵێت «کوژندە.» ھەموومان ھەر دەڵێین کوشندە. وەک کاک سەرچیاش وتی بۆ ئەوی تر، ھەر گوناح باوە.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٩:٥٢، ١٢ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەوەی کە دەڵێن کوشندە ئەمە فارسییە [١] لانی کەم بیکەن بە کوژەر ئەگەرچی ئەوەشم بە دڵ نییە بەڵام ھەر پێم باشترە لە فارسییەکەی (لە ویکیشدا ھاتووە: بازدانی کوژەر).
بۆ گوناحیش لای ئێمەش ھەر گوناحە و ناڵێن گوناھ. بیکەنە گوناح شت بەزۆری نابێ. ھەر ئەمەیە چووەتە ناو عەرەبیشەوە دەڵێن جُناح وەک لە قورئانیشدا ھاتووە: فَلَيسَ عَلَيكُم جُناحٌ... (ھیچ گوناحێکتان لەسەر نییە) .--چالاک وتووێژ ‏٠٨:٥٢، ١٣ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕاستە کوشندە فارسییە، بەڵام لە ھەموویان باوترە. ئەوەی پێشنیازت کردووە خراپ نییە؛ کوژەر، لانی کەم بەکاردێ و وەک کوژندە نییە کە ھیچ بەکارھێنانی نییە. شتێکی تر؛ حەوت یان حەفت؟! ئەمەش شایانی وتووێژە، گەر پێویست بێت دەکرێ وتووێژەکەی لە پەڕەی خۆی بکەین. سەرچیا‏١١:٠٩، ١٣ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
حەوت-ەکە ھەر لێدوانی ناوێ. لەڕووی زمانەوانیی مێژوییەوە ئاشکرایە حەفت-ەکە لە فارسییەوە ھاتووە. کوردییەکەی دەبێتە حەوت. ھەورامیش ھەر وا دەڵێ حەوت یان حۆت. ئەمە کاریگەری شێوەزارەکانە بۆ نموونە ئەشکەوت کە ھەندێک دەڵێ ئەشکەفت و ئەشکەوت ڕەسەنەکەیە. نموونەی ئاوا زۆرە: کەوتن و کەفتن، خەوتن و خەفتن، چەوت و چەفت، سروەتن و سرەفتن و ... .--چالاک وتووێژ ‏١٦:٠٠، ١٣ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھەرچەندە کوشندەم پێ باشترە، ئەگەر دژ نییە دەیگوازمەوە سەر حەوت گوناحە کوژەرەکە. -- ◂ ئێپین لێدوان ‏١٨:٢٥، ١٣ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بە لای منەوە کوشندە باشترە لە کوژەر. بۆ deadlyیش وا ئەزانم مەرگاوی باشتر بێ، ئەگەر وشەیەکی دروست بێ. ئێمە بە deadly sin ئەڵێین گوناحی گەورە، گوناحی کەبیرە.--Aza (لێدوان) ‏٠٦:٢٨، ١٦ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
منیش پێم وایە کوشندە و کوژەر لە کوشتن-ەوە ھاتوون بەڵام deadly لە مردن-ەوە ھاتووە بۆیە بەرامبەرێکی باش نییە. کوشندە و کوژەر دەبێتە killer یان killing.
ھەست دەکەم مەرگبار بەرامبەرێکی باشتر بێ.--چالاک وتووێژ ‏١٠:٤٥، ١٦ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: من پێم وایە پاشگری -ئاوی بە ناوی ذاتەوە (اسم ذات) دەلکێ ھەتا ناوی مەعناوە (اسم معنی). بە بڕوای من ئەو وشانەی وا ناوی مەعنان کۆن نین و داتاشراون. نموونەی پاشگری -ئاوی: ئارداوی، بەرداوی، تۆزاوی، خوێناوی، دڕکاوی، شاخاوی، قوڕاوی، ماستاوی، نەوتاوی و ... .--چالاک وتووێژ ‏١٥:١٦، ١٦ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
مەرج ھەموو جار وەڕگێرانی وشەیی گونجاوبێت و ھەمان مانا بدات، مەرگبار زۆر نامۆیە و باو نییە، بەڕای من کوشندە یان کوژکەر گونجاوترە. --Hevi (لێدوان) ‏٢٠:٠٢، ١٦ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
مەرج نییە نەوەڵڵا بەڵام ئەگەر وشەیەکی دەقیقتر ھەبێ چ باشتر.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:٣٦، ١٧ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]