وتووێژ:جەمال پوورکەریم

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ناڕەزایەتی و ئێعتڕاز[دەستکاری]

بەڕیز ئارام داوای پاککردنەوەی لاپەڕەی ناساندنی بەڕێز جەمال پوورکەریم ی کردووە ، هۆکارەکەی نادیارە نازانم بەڕیزیان جەمال پوورکەریم ناناسێ یا دەیناسێ و پێی باش نییە هەبێ؟؟؟ ... ئەو بابەتە لە ماڵپەڕی ئەو هاوپەیمانیەی کە بەڕیز پورکەریم سەرۆکیەتی و ئەمن بۆم ناردوون بە ناوی ویکی پیدیاوە بڵاویان کردۆتەوە، تکایە لە بارەی داواکاری بۆ سڕینەوە ڕوونکردنەوەی زیات بدەن کە هۆکار چییە؟؟؟ — ئەم لێدوانە لەلایەن Komarkurdistan واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ٠٢:١٠، ٥ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)

کاک @Aram: پێت چۆنە گەر کێشەی دەقی لەبەرگرتنەوەی وتارەکە چارەسەر بکەین و نەیسڕینەوە. بەڕای من لەڕووی ناوبانگەوە شایەنی مانەوەی ھەیە و تەنیا بەشەکانی خوارەوە چاک بکەین تەواوە. AHR (وتووێژ) ‏١٦:٥١، ٥ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Komarkurdistan: باوەڕ بکە نە دەیناسم و نە ڕقم لێیەتی نە ھیچ ھۆکارێکی تایبەتیش ھەیە. من بە گوێرەی سیاسەت و ڕێساکانی ویکیپیدیا بەشداری لەم پرۆژەیە دەکەم و ئەم وتارەش بەو شێوەیەی ئەو کاتەی کە تاگی سڕینەوەم لێی داوە بمێنێتەوە، ئەوا دەسڕدرێتەوە چونکە ناوەڕۆکەکەی لەبەر گیراوەتەوە، کۆمەڵێک بەستەری دەرەکیی زۆریشی تێدایە کە ھەمان دەقەکانی ئێرەن. چەند جارێکی تریش ئەوەمان وتووە کە ویکیپیدیا نە دەقی لەبەرگیراوە قبوڵ دەکات و نە بەستەرگەلی دەرەکیی زۆر کە ئەوە زیادەڕەوییە لەو وتارە کراوە و ھەمیش دەچێتە قابی ڕیکلامەوە. دەقێک لە شوێنێک ھەبێت، چی پێویست دەکات ڕێک وەک خۆی لەبەری بگرینەوە بە ویکیپیدیای زیاد بکەین؟ خۆ لە سەرچاوەکە ھەمان ئەو دەقانە ھەن و لە گەڕانچییەکانیش دەدۆزرێنەوە. ھەستم کرد بەشێکی زۆری دەقەکانیشی بێسەرچاوە بوون. ئێمە لە ویکیپیدیا شێوازی دانانی سەرچاوەمان ھەیە کە وا بزانم چەند جارێکیش بۆ بەڕێزتانم داناوە. کاک @Ahrir: خۆم خەریکی دەبووم، بەس لە ئێستادا کاتم بۆی نییە ڕاستییەکەی. حەز دەکەن مانگێک کاری تێدا بکەن و ناسڕدرێتەوە، بەڵام وەک خۆتان دەزانن، گەر بزانین فەرامۆش کراوە، ھەر کاتێک بێت دەسڕدرێتەوە. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:١١، ٥ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو و ڕێز کاک ئارامی بەڕێز
ئەو لینکەی داتاناوە و ماڵپەڕی هەمان هاوپەیمانییە کە بەڕیز پوورکەریم سەرۆکیەتی و ئەوان وەک سەرچاوەی ئەو بابەتە نووسیویانە سەرچاوە ویکیپیدیا و ئەوان لە ویکیپیدیایان وەرگرتۆتەوە نەک ئێمە لەوان Komarkurdistan (لێدوان) ‏٠٩:٤٥، ٦ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Komarkurdistan: گەر ئەوان ویکیپیدیایان کردبێتە سەرچاوە، چۆن دەبێت ویکیپیدیاش ئەوان بکاتە سەرچاوە؟! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٠٠، ١٠ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک @Aram: بەسەر وتارەکەدا چوومەوە، بزانە کێشەکەی چارەسەر بووە. زۆر سپاس. AHR (وتووێژ) ‏٠٧:٥٥، ١٢ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Ahrir: بەڵێ، چارەسەر بوو. زۆر سپاس بۆ تۆ کە وتارەکەت لە سڕینەوە ڕزگار کرد! تەنیا گەر بکرێت بەشی ژیاننامەکە بۆ ژیانی تایبەتی و سیاسی ھەر شتێکی تر جیا بکرێتەوە، باشتر دەبێت. سوپاسی دووبارەی ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٠٠، ١٢ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aram: لە خزمەتدام، بەشی ژیاننامەم کردە دوو بەشی «ژیانی ئاسایی» و «ژیانی سیاسی»، بزانە ئێستا چۆنە. زۆر سپاس. AHR (وتووێژ) ‏٢٢:٥٧، ١٢ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Ahrir: سپاسی دووبارە! گەر چی جیاوازییەکی وا بە بەشەکانیشەوە دیار نییە و ھەردووکیان لە سیاسییەوە نزیکن، بەس بۆ ئێستا ھەر ئاوا باشترە لەوەی بە بەشێک قووڵ ببێتەوە. منیش وێبگەکەم سڕییەوە چونکە لە وێبگەی فەرمیی خۆی نەدەچوو. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٤٦، ١٣ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Komarkurdistan: چارەسەر  کرا، وتارەکە چیتر ناسڕدرێتەوە. AHR (وتووێژ) ‏١٦:٢٥، ١٣ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]