وتووێژ:جاک سپارۆ

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھێندەی ئاگادارم، لە وشەی سپارۆدا پیتی ر بە ڕ دەخوێندرێتەوە ibrahim وتووێژ ‏١٨:٤٧، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەگەر ئیسپانی بێ ناوەکە بەڵێ وایە بەڵام ئەگەر ئینگلیزی بی کە وا بزانم ئینگلیزیشە وا نییە. لە ئینگلیزیدا چ ئەمریکی چ بریتانی دەنگی ڕ کە پێی دەڵێن trill ھەر نییە.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:٣٦، ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەو کەسانەی ئەم ناوە دەڵێن (لە کوردەکان)، بە (سپاڕۆ) گۆی دەکەن، گەر کێشەیەک نەبێت با بگوازرێتەوە. | سەرچیا‏١٩:٤٣، ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەگەڵ کاک سەرچیا. ibrahim وتووێژ ‏٢١:٣٣، ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کێشە ھەیە. کێشە ئەمەیە ئێمەش کوردین یا نا؟ سپارۆ وەک سپاردن دەخوێنرێتەوە.--چالاک وتووێژ ‏٢١:٤٨، ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
مامە چاڵاک @Calak: کەس لێرە باسی کورد بوون و کورد نەبوونی نەکردووە، ئەوەی ھەیە ئێمە دەڵێین لای ئێمە واتا با بڵێین لە باشوور ناوەکە وا دەردەبڕدرێت. ibrahim وتووێژ ‏١٠:١٥، ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پێم وانییە سپاڕۆ و سپاردن وەک یەک بن. سپاڕۆ: س+پا+ڕۆ / سپاردن: س+پار+دن. | سەرچیا‏١١:٣٢، ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Ibrahim aziz: کاکە نادروستی دەڵین. ئەوە بەڵگەت بۆ دێنمەوە.
@Serchia: کاکە بیستووتە دەڵێن زارۆ (یانی مناڵ)؟ کێ ھەیە بڵێ زاڕۆ؟ یان وشکارۆ بە مانای بیابان؟ یان ناوی کوڕان کارۆ، سارۆ و شارۆ؟ یان گەمارۆ (بە مانای Siege وەکوو گەمارۆی کۆبانی). کاریگەری زمانی عەرەبی لەسەر زمانەکەتان جوان دیارە ھەموو وشەکان قەڵەو دەڵێن. سپارۆش کەرتەکانی ئاوایە سپا+رۆ وەکوو زارۆ: زا+رۆ. خۆ عەرەبی و فارسی نییە دەڵێن س+پا.--چالاک وتووێژ ‏٠٩:٢٠، ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڵی مامە @Calak: ڕاست دەڵێن ئەوە ڕاستێیکە و ناگۆڕێت، بوونی کاریگەری زمانەکانی دەروبەر لەسەر زمانی کوردی لەباشوور و عەرەبی وەلە ڕۆژھەڵات فارسی. ئەمە کەم یان زۆۆر بەدیار دەکەوێت. بەڵام من وتم کە ناوەکە لێرەدا، لە باشوور وا دەخوێندرێتەوە واتا وا باوە. نەک تەنیا ئەم وشەیە چەند وشەیەکی تر ھەن کە "ر"یان بە "ڕ" دەخوێندرێتەوە. بەڵام دڵیانیم کەچەندە ڕاستە وتنیان بەم شێوەیە تەنیا دەڵێم وا دەوترێت. ibrahim وتووێژ ‏١٣:٠١، ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

براکەم ئەمە ئایەتی قورئان نییە نەگۆڕ بێ. شتێک ھەڵەیە دەبێ راست بکرێتەوە. پاشان لە ویکیپیدیادا بڕیارمان نەداوە ھەموو ناوەکان ھی باشوور بن. بڕیار دراوە دروستەکەی دابنرێ. جا ھی باشوور یان ڕۆژھەڵات ھەر کامیان دروستتر بوو دادەنرێ. ھەر لە ڕۆژھەڵات بە جاک دەڵێن جەک. من لەسەر ئەمە لێدوان ناکەم بەڵام بەڕاستی ئەم قەڵەووتنەی وشەکان زۆر ناشیرینە.--چالاک وتووێژ ‏١٥:١٧، ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
باشە. بەڵام وابزانم ئەو "ڕ" ئەوەندەی نەدەویست، دەڵێی ھەڵەیە. ھەڵەیە. ibrahim وتووێژ ‏١٥:٢٩، ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نەوەڵڵا نەیدەویست. بڕیار دراوە لە ناوە بیانییەکاندا دەنگی قەڵەو بەکارنەھێنین مەگەر زمانەکە خۆی وشەی قەڵەوی ھەبێ. تەواو.--چالاک وتووێژ ‏١٥:٤٤، ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ھەڵەی بەکارھێنان[دەستکاری]

@Gyan333: پێویست ناکات ئە داڕێژەیە دابنەی لێرەدا و بەجێی ئەوە دەتوانی بەشی ئەمانەش ببینە زیادبکەیت و وتارەکە لەوێدا دابنەی. ئەو داڕێژەیە تەنھا بۆ ئەو جۆرە دەبێت وەک: خودی ئەم وتارە لەسەرەوە بەکارھاتووە. —Aram وتووێژ ‏١٦:٣١، ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نێوانویکی[دەستکاری]

سڵاو کاک @Épine:! تکایە ئەم پەڕە نێوانویکی بکە بۆ ئێرە. —Aram وتووێژ ‏١٦:٣٩، ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC) داوای لێبووردنم ھەیە پێشووتر کراوە.Aram وتووێژ ‏١٦:٤٧، ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]


كەسایەتی خەیالی[دەستکاری]

جاك وارد ناسراو بە سپارۆ خەیالی نییە ئەزیزم كێ وتی خەیالیە؟ Gyan333 (لێدوان) ‏١٠:٥٥، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]