وتووێژ:توانەوەیەتی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پاشگری «یەتی» تەنیا بە ناوەوە دەلکێ (وەک یەکیەتی، برایەتی و ...) قەت بە چاوگەوە نالکێ. ئەم ناوە ھەڵەیە.--چالاک وتووێژ ‏١٠:٣٥، ٢٥ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

توانەوەییبوون یا توانەوەپەژیری دروستە.--Aza (لێدوان) ‏١١:٤٢، ٢٥ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بە خوا ھەر ئەوەندە دەتوانم بڵێم زمانی کوردی سۆپرمان یان باتمانێکی دەوێ بۆ رزگاربوون لەم ھەموو ھەڵەیە و وشە زەقە ناشیرینانە کە تووشی ھاتووە.
باشە خو ھەر ھەموومان دەزانین لە کوردیدا توانەوە بە چی دەڵێن. خوا شوکر وتارمان ھەیە: توانەوە. دەی ئێستا بە en:Dissolution (chemistry)‎ دەڵێن چی؟--چالاک وتووێژ ‏١٩:٢٦، ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێزان ئەیچەتانە لەبیر بێت کە ئێمە تیانەوە بەمە دەڵێین. بۆ وشەی Dissolution هەنبانە بۆرینەی مامۆستا هەژار، «هلشیان»ی بۆ نووسیوە، بەڵام ئێمە بۆ ڕەسەنی وشەی «انحلال» کە فارسیەکە ئەمەیە کە بە مانای «حل شدن» بەفارسیە ئەمانە دەڵێین: ئێماتە بوون، تێکەڵ بوون سپاس. Ismail.Sharifi (لێدوان) ‏١٩:٤٨، ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک چالاک ئەوەی بزانم کێشەی ئێمە زیاتر لەوەیە کە پێشتر پشتمان بەستووە بە زمانی عەرەبی لەم وەرگێڕانانەدا لەباتیی زمانێکی وەکوو ئینگلیزی کە زمانی زانست بووە، وەزارەتی پەروەردە بەمە ھەستاوە، گەر لێرە چارەسەری گونجاومان ھەبێ باشە، گەرنا لێی دەگەڕێین تا وەزارەتی پەروەردە یان ھەر لایەنێکی تری پەیوەندیدار شتێک بە شتێک دەکات. (بەرانبەر (Dissolution) پێموابێ (ھەڵوەشانەوە) بەکاردێ). | سەرچیا (وتووێژ) ‏١٩:٥٤، ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک سمایل ئێماتەبوون (ئاوێتەبوون) و تێکەڵبوون شتێکی ترە لە کیمیا و بە فارسی پێی دەڵێن ترکیب. بڕوانە: ئاوێتەی کیمیایی.
کاک سەرچیا گیان کێشەکە ئەمەیە بەرپرسەکان کەمترخەمن و ھەر گوێشیان لەمانە نییە. بەڕاستی کێ ھەیە دڵسۆزی ئەم زمانە بێت.--چالاک وتووێژ ‏٢٠:٣٠، ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
باشە دەستان خۆش @Calak و Sarchia Banokay: بەڵام واکە وتم بۆ وشەی Dissolution هەنبانە بۆرینەی مامۆستا هەژار، «هلشیان»ی بۆ نووسیوە. Ismail.Sharifi (لێدوان) ‏٢٠:٤٢، ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]


@Calak: @Ismail.Sharifi: @Sarchia Banokay: ھەم melting و ھەم dissolution لە کوردیدا ئەبنە توانەوە. سەیری فەرھەنگی ھەرمان بکەن کە فەرھەنگێکی زۆر جێگای متمانەیە. یەکێ لە ماناکانی توانەوە خاوبوونەوەی شتی بەستووە، واتە melting، مانایەکی تری تێکەڵبوونی شتی ڕەقە لە ناو شتی ئاوەکیدا، واتە dissolution. ئەبێ ناوی وتارەکان ئاوا لێ بکەین:

  • توانەوە (گۆڕانی دۆخ) = Melting (phase transition)
  • توانەوە (کیمیای فیزیکی) = Dissolution (Physical chemistry)

توانەوەش پەڕەیەکی ڕوونکردنەوە بێ.

Solubility یش ئەبێ بە "لەتوانەوەھاتوویی" واتە شیاوی توانەوە بوون.--Aza (لێدوان) ‏٢١:٣٣، ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aza: توانەوە و تاوینەوە لە ڕاستیدا لە کوردیدا بەرامبەری thawی ئینگلیزیە (و ڕەنگە ھاوڕیشەش بن). زۆری مایە بۆ دابنێین بۆ Meltingیش دەشێ. زمانی زانست دەبێ دەقیق بێ و لەگەڵ زمانی کۆڵان و سەر شەقام فەرق بکات. دەنا بەم جۆرە زانست ناکرێتە کوردی.--چالاک وتووێژ ‏٢٣:١٨، ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]


@Calak: ئەزانم مەبەستت چییە. گەر ئەتەوێ دەقیقتر بێ dissolution ئەبێتە لێکھەڵشان چونکە dissolution = dis (apart) + solution (loosen, release, detach).
Solventیش ئەبێ بە ھەڵشێنەر و Solutionیش ھەڵشاوە.--Aza (لێدوان) ‏٠٨:٤٩، ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: وشەیەک لە کرمانجیدا ھەیە بشافتن/بشاڤتن. لە ھەنبانەدا ئاوا مانا لێدراوەتەوە: گوشین بە دست لە ناو ئاودا. لە ویکیفەرھەنگدا ھاتووە: tiştek req di nav şilemeniyê de helandin (شتێکی ڕەق لە ناو شلەدا (مایع) حەلکردن). دەی ئەمە بە پێناسەی dissolution زۆر نزیکە «فرایند حل شدن مواد در داخل یک حلال نظیر آب است».
بشافتن گوشین نییە و نابێ گوشینیش مانا لێدرێتەوە چون گوشین ھەموو شتێک لە خۆ دەگرێتەوە بەڵام لێرەدا تەنیا مەبەست حەلکردنی شتێکە لە ناو ئاودا.
ئەگەر ئێمە بشافتن بە مانای dissolution بە کار بھێنین مانا کۆنەکەشی تێک ناچێ و تەنیا پەرەمان بە ماناکەی داوە بۆ حەلکردنی ھەموو شتێک (نەک ھەر ڕەقە/جامد) لە ناو Solventیدا (نەک ھەر لە ئاودا کە چی ئاویش ھەر Solventە). بەمە لە زمانەوانیدا دەڵێن بسط معنایی (Semantic Expansion).
--چالاک وتووێژ ‏٢٠:٠٨، ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: بەڵام لە دیکەی فەرھەنگاندا وەکوو فەرھەنگی کامەران و فەرھەنگی ھەرمان پشاوتن بە مانای ھەڵگلۆفین ھاتووە و ششتن و پاککردنەوە بە ئاو. مانای تۆزێ دوورە لە حەل بوون. گووران کە زۆر نزیکتر بوو بە evolutionەوە لەگەڵی نەبووی بەسطی مەعنایی بدرێ!--Aza (لێدوان) ‏٠٩:٣٠، ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
مانای کرمانجی وشەکەم مەبەست بوو نە سۆرانیەکەی. ڕستەکەی ویکیفەرھەنگت خوێندەوە؟ Şekira çaya xwe têk veda û bişaft.
چەند ڕۆژ لەوە پێش لە فەرھنگێکی ئەتیمۆلۆژیدا وشەی گوورانم دیت مانا لێداربۆوە to skin, remove (skin)‎. کۆتم ئاخر ئەمە چ پەیوەندیەکی بە Evolutionەوە ھەیە! بە بڕوای من بەسطی مەعنایی گووران دەبێتە «تکوین» نەک Evolution.--چالاک وتووێژ ‏١٠:٥٦، ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: گووران بە مانای ڕسکان و سەرھەڵدان ئەکرێ بەسط بدرێ.--Aza (لێدوان) ‏١١:١٥، ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بە بڕوای من ئەمانەش زیاتر بە مانای «پیدایش»ن کە دەبێتە تکوین.--چالاک وتووێژ ‏١٦:١٩، ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئێستا سەیرم کرد. جنابیشت سەیرێکی مەدخەلی تکوین لە فەرھەنگی زانستگا کوردستان بکە. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٦:٢١، ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئێستا گەر پێتان باشبێ وتارەکە بۆ «توانای توانەوە» دەگوازمەوە، گەر ناوەکە ئەوەندە ھەڵەبێ، تا بە ئەنجامێک دەگەن. | سەرچیا (وتووێژ) ‏١٣:١٣، ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aza: کاک ئازا سەیری کتێبەکەی مەکێنزی و پێرستی کارەکانی کوردیم دەکرد. وشەیەکم چاو پێ کەوت «بوھوشتن (بوھوژین)» dissolve و melt مانا لێداربووە. سەرەتا لەگەڵ خۆم وتم ڕەگ و ڕیشەی ئەم وشەیە چییە؟ زوو زانیم دەبێ لەگەڵ وشەی «گداختن»ی فارسی ھاوڕیشە بێ. سەیری فەرھەنگی پاڵەویی مەکێنزیم کرد widāxtan, widāz-‎ی بە مانای dissolve و melt تێدابوو. زانیم بۆچوونەکەم ڕاستە.
سەیری ویکیفەرھنگیشم کرد bihijîn و buhijîn و buhujîn بە مانای dissolve و melt ھاتبوو. بە بڕوای من ئەمە باشترین، جوانترین و بێ کێشەترین وشەیە بۆ dissolution. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٨:٣٥، ١٩ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بیری لێ ئەکەمەوە. سپاس.--Aza (لێدوان) ‏١٥:٠٠، ٢ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Calak: کاک چالاک چۆن ئەڵێی لەگەڵ "گداختن"دا ھاوڕیشەیە؟ خۆ لە ڕواڵەتا لەیەک ناچن!--Aza (لێدوان) ‏٠٦:٣٠، ١٠ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: وایە کاک ئازا پێم سەیر دەبوو ئەگەر ئەمەت نەپرسیبا! نابێ فریوی ڕواڵەت بخۆی.
ئەمە تایبەتمەندیی زمانی فارسییە w-‎ی سەرەتای وشەکانی پاڵەوی دەکاتە g-‎ بەڵام ئەمانە لە کوردیدا دەبن بە b-‎.
ئەمە نموونەی زۆرە. لە فارسیدا دەڵێن گراز ئێمەی کورد بەزار لە پاڵەویدا وەزار. فارسی گدار کوردی بوار پاڵەوی ودار. فارسی گزاردن کوردی بژاردن پاڵەوی وزاردن.
ئێستا ڕوون بۆوە بۆ لە کوردیدا بە ب- دەست پێ دەکا لە فارسیدا بە گ-. دەی دوایی پیتی د لە گداختن-دا لە کرمانجیدا بووەتە ھ. ئەمەش ئاساییە. بۆ نموونە گدار-ی فارسی لە کرمانجیدا دەبێتە بوھور. رەگی ئێستای گداختن دەبێتە گداز-. ئیتر ئەمە ھەموو کەس دەزانێ ز بووەتە ژ (وکوو ریختن/ریز- فارسی و لە کوردیدا رشتن/رێژ). ئێستا ڕوون بۆوە گداختن لەگەڵ bihijîn و buhijîn و buhujîn چۆن ھاوڕیشەن.--چالاک وتووێژ ‏١٦:٥٥، ١٠ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: یانی وا باشتر بوو بڵێین لەگەڵ گدازیدن ھاوڕیشەیە. ئەگەر چی گداختن و گدازیدن یەک شتن بەڵام بەم جۆرە ھاوڕیشە بوونیان زیاتر دیارە.
بھوژین: بھوژ- + -ین؛ بھوژ- > *بھاژ- > *بداژ- > وداژ- (پاڵەویی ئەشکانی وداژ- پاڵەویی ساسانی وداز- فارسی گداز-)
--چالاک وتووێژ ‏٠٦:٢٨، ١١ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس، زۆر شت فێر بووم. بەڵام ھەر ھێشتا بۆ dissolution نابێ و بە مانای meltingەوە نزیکە. من ھەر ئەڵێم ئەبێ بڕۆینەوە سەر لێکھەڵشان. --Aza (لێدوان) ‏١٠:٠٢، ١٢ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەو شتەی لە ویکیفەرھەنگدا نووسراوە تەنیا ھەر مانای dissolution دەدا:

helîn, têkil bûn, tevlihev bûn, ketin nav hev, asîmîle bûn:
Şekir di nav qehweyê de dibihuje.

ھەروەھا لە فەرھەنگی مەکێنزیشدا ھەر دووک مانای بۆ نووسرابوو و لە پاڵەویشدا کە ھەر دووک مانای ھەبووە.--چالاک وتووێژ ‏١٠:٥٠، ١٢ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئاشکرایە "گوداختەن" بە مانای حەل بوون نییە و بە مانای بوونە ئاوی بەرد و ئاسنە. خۆت فەرمووت زمانی زانست ئەبێ دەقیق بێ، ئەگینا "توانەوە"ش مانای dissolution -ی ھەیە و وشەیەکی باوە و ھەموو کەس بیستوویە. بۆ دەسەو دامێنی وشەی نائاشنا بین کە دەقیقیش نییە؟ ھەر توانەوە بەکار بێنین زۆر باشترە. --Aza (لێدوان) ‏١١:٠٥، ١٢ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
جنابت مانای فارسیی ئەم وشەیە بەسەر مانا کوردییەکەیدا تەعمیم دەدەی. من کوتم ھاوڕیشەن خۆ نەمکوت لە فارسیدا مانای چۆن بێ لە کوردیشدا دەبێ ھەر ئاوا بێ. دەنا کِشتن (کاریدن) لە فارسیدا لەگەڵ کێلانی کوردی ھاوڕیشەن دەی مانایان یەکێکە؟ bihujînیش خۆ ئەم مانایەی لە کوردیدا نییە.
وتم bihujînی کورمانجی (دروست وەک توانەوەی سۆرانی) دوو مانای dissolve و meltی ھەیە. ئێستا دەڵێم با توانەوە بۆ melt بێ و بھوژین بۆ dissolve. چون دیسان دەڵێمەوە زمانی زانست دەبێ دەقیق بێ ناکرێ یەک وشە بۆ دوو شتی جیا دانرێ.--چالاک وتووێژ ‏١١:٢٥، ١٢ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەگەر dissolution بھوژین بێ، Solvent و Solution ئەبن بە چی؟ --Aza (لێدوان) ‏١٢:٥٧، ١٢ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  • solvent/حلال (ناوی بکەر/فاعل)؛
ڕەگی ئێستا + -ەر : بھوژ + -ەر = بھوژەر (وەکوو بینەر، بیسەر، نووسەر، نوێنەر و ...)
  • solution/محلول (ناوی بەکار/مەفعوول)؛
ڕەگی ڕابردوو + -و: بھوژی + -و = بھوژیو (وەکوو بڕیو، ڕزیو، تەزیو، کوڵیو و ...)
یان ڕەگی ئێستا + -راوە : بھوژ + -راوە = بھوژراوە (وەکوو ھۆنراوە، کراوە، پێچراوە، شاراوە و ...)
  • soluble/dissolvable (ئاوەڵناو)؛
بھوژبەر
یان ڕەگی ئێستا ڕابردوو + -ەنی : بھوژی + -ەنی = بھوژەنی (وەکوو پۆشەنی، دۆشەنی، گوتەنی، سووتەنی و ...)
  • solubility (ناو)
بھوژبەری
بھوژەنی + -ێتی/-یەتی (ھاومانی ity) = بھوژەنێتی/بھوژەنیەتی
چالاک وتووێژ ‏١٤:٥٧، ١٢ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
"بھوژبەر" وەکوو چیی تر؟ "گوتەنی" -ش خۆ ڕەگی ئێستای تیا نییە!--Aza (لێدوان) ‏٠٦:٠٤، ١٤ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: بۆ گوتەنی ھەڵەم نووسیوە دەبوایە نووسیبام ڕەگی ڕابردوو. لە پۆشەنی و دۆشەنی و ... دا ھەر ڕەگی ڕابردووە تەنیا بزوێنی ئی (î) لە پەنا بزوێنی ئە (e) قڕتاوە.
بەر لە بھوژبەردا نازانم وێنەی ھەبێ یان نا. بەرامبەری پذیر-ی فارسییە. بەر لە کوردیدا وەک دەڵێن بەرایی بە مانای قەبووڵکردن (پذیرفتن) ھەیە و بەم پێیە دەتوانێ بەرامبەری پذیرا/پذیر-ی فارسی بێت. تەنیا پێشنیارێکە.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:٤٥، ١٧ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: سپاس. able- ی ئینگلیزی و -پذیر ی فارسی لە کوردیا ئاوای لێ دێ:
  • ڕەگی ڕابردوو + -ەنی وەک دیتەنی،
  • یا شیاوی + چاوگ وەک شیاوی دیتن،
  • یا لە + چاوگ + -ھاتوو وەک لەدیتنھاتوو
  • یا ناو + -ھەڵگر وەک حاشاھەڵگر
  • یا ئەشتوانین وەک فارسی لە ڕەگی چاوگی پەژیران کەڵک وەرگرین
--Aza (لێدوان) ‏١٣:٣٨، ٢٥ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: سپاس کاکە. ئەگەر بمانەوێ بەرامبەرێکی نوێ بۆ ئەم مەبەستە دابنێین سەرەتا دەبێ بەرامبەرێکی باش بۆ solve بدۆزینەوە جا ئەوجار بڵێین dissolve/dissolution دەبێتە چی. ئەگەر وەکی جنابت دەڵێی لێکھەڵشان ئەوە ھەڵشان دەبێتە solve کە بە بڕوای من بەرامبەرێکی باش نییە بۆ solve.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:١٧، ١٤ی ئایاری ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: بە بڕوای من -ھەڵگر بۆ پاشگری phor(e)-ی ئینگلیزی باشە ھەتا able-. بۆ نموونە en:Iodophor دەبێتە یۆدھەڵگر.--چالاک وتووێژ ‏١٩:٠٠، ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]